تاوانی گەلکوژیی ئەرمەنەکان لەلایەن تورکە ناسیونالیستانە ڕەگەزپەرستەکانەو

ئەم تاوانە لە ژێر سایەی دەسەڵاتی دیکتاتۆرانەی ئەفسەرە تورکە رەگەزپەرستەکانی سەر بە کۆمیتەی یەکێتی و پێشکەوتن (جمعیەی ئیتیحاد و تەرەقی)، “سێ پادشاکە” ئەنجام درا. مەبەست لە سێ پادشاکە هەر سێ سەرکردەی تاوانبار جەمال و تەلعەت و ئەنوەرە. ئەوانە کە سەر بە ئایدۆلۆژیایێکی ناسیونالیستی ڕەگەزپەرست بوون حوکمی پاشماوەی ئیمپراتۆری عوسمانیان لە ساڵی 1913 تا 1918 گرتە دەست. (درێژەی زیاتر…)

دادە ئامین دایکە مەزنەکە

داپیرم لۆخۆی دەست بە کاری نەخش کردن، پاقڵاوە دروستکردن و نان کردن دەکات و بژێوی ژیانی خۆی و کیژۆرەکەی پێک دێنی. قەت موحتاجی دەستی کەس نابی. (درێژەی زیاتر…)

جامی جیهانی لەژێر تارمایی سپۆنسەری تیرۆر و کۆیلایەتی مۆدێرندا

بەپێی وتارێکی ڕۆژنامەی ئەمەریکی The New York Times  لەژێر ناونیشانی “یانە بۆ تیرۆر” ، قەتەر پشتگیری دارایی ڕێکخراوی حەماسی فەلەستینی، قاعیدە و ئیخوانی میسر دەکات و پارەیان بۆ دەنێرێت.  هەر ئەو ساڵە هەندێ لە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمەریکی داوایان لە کۆنگرێس کرد گەماڕۆ بخەنەسەر قەتەر لەبەر هاوکاری قەتەر بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی حەماس، قاعیدە، جەبهەی نوسرە و داعش. (درێژەی زیاتر…)

کە لە ١١ی ئازاری ١٩٩١ دا خەڵکی هەولێر ڕاپەڕین

بۆ مێژوو: لە ١١ی ئازاری ١٩٩١ دا خەڵکی هەولێر لە دامودەزگاکانی ڕژێمی بەعس ڕاپەرین و هەولێر ڕزگار کرا. لە هەر گەڕەکێکدا خەڵک قارەمانانە لە دامودەزگاکانی ڕژێم هاتنەدەست و زوو دەستیان بەسەردا گرتن. (درێژەی زیاتر…)

٨ی مارس ڕۆژی ژنان

ژن مافی یەکسانی لەگەڵ پیاودا لە هەموو بوار و پلەوپایەکی کاردا هەیە، هەروەکو مافی مووچەی یەکسانی هەیە. (درێژەی زیاتر…)

ئازادی باشوری کوردستان دوای کۆڕەو هات کە بووەهۆی بڕیاری 688 ی یوئێن

هەر ساتێک ئەمەریکا دەستبەرداری هەرێم بێت، هەرێم خۆی ناگرێت و دەکەوێت. بۆیە مانەوەی هەرێم لەبەر پاڵەوانیی سەرانی پارتی و یەکێتی نییە. (درێژەی زیاتر…)

حەمیدە فەندی بەشداری لە هێرشەکەی سەر دەڤەری هەڵەبجە کرد

ەموو ئەو هێزانەی پێشمەرگە کە لەهێرشەکەدا بەشداریان کردووە بەرپرسیارییان کەم یا زۆر دەکەوێتە ئەستۆ، پاساو پاکانە چارەسەری برینەکان ناکەن، باشترە هەریکە ئەگەر لە دادگاش نەبێت دان بەو بەرپرسیارییە بنێت کە کەوتۆتە ئەستۆی و بۆ مێژوو دانپێنانەکە تۆمار بکات. (درێژەی زیاتر…)

ئەرێ کورد بووەتە بەردەباز؟

ئەم یاداشتە تالانەشم خویندەوە، یاداشتگەلێک وێنای ئەمڕۆ بە پێوەری دوێنی و داهاتوو، دەریایەک خوێنی نەوەکانی کوردی لێدەپژێ، تالاوێک کە لەمنداڵدانی ناکۆکی کۆنباوی دەیان سالەی شەڕی جەلالی، مەلاییی، شیوعی و لەهەموو کوشندەتر ئیخوانی تۆرانی، تاک و کۆمەڵگەی کوردی گەوج و هێرکردوە و لە کاروانی سەرەخۆبوونی نیشتیمانی دوای خستووین (درێژەی زیاتر…)

گێڕانەوەیەک بۆ مێژوو لەیادی کۆماری کوردستاندا

مەلا مستەفا نامەی بۆ “وەسی، پارێزگاری هەولێر و قایمقامی زێبار” نووسی، لەنامەکەیدا نووسیبووی “من و ئەو جەماعەتەی لەگەڵم دایە خۆمان دەدەینەدەست بە مەرجێک حکومەت لێمان بگەڕێ لە گوندەکانی خۆمان دابنیشین، دەوڵەت چیمان بۆ دابنێ وادەکەین”. (درێژەی زیاتر…)

خوێندنەوەی مامۆستا عەباس نادر سەبارەت بە کتێبی قادر شۆڕش چل ساڵ خەبات و تێکۆشان

كاتێ ئه‌و په‌ڕتووكه‌م خوێنده‌وه‌ ، گه‌ڕامه‌وه‌ ناو یاده‌وه‌رییه‌كانی ژیانی پڕ چه‌رمه‌سه‌ری باب و باپیرانمان و خۆمانیش ، كه‌باسی ژیانی سیه‌كان و چله‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م ده‌كات ، مرۆڤ چه‌نده‌ دووربووه‌ له‌خزمه‌تگوزاری و چۆن ژیانێكی كۆڵه‌مه‌رگی ژیاوه‌ ، دوایی كه‌ باسی خه‌باتی ئه‌و سه‌رده‌می ناوه‌ڕاستی چله‌كان و په‌نجاو شه‌ست و حه‌فتا و هه‌شتاكان ، ئینجا به‌ بیرت دێته‌وه‌ كه‌ هه‌ندێ ده‌ستكه‌وت ئێستا له‌ باشوور نه‌وه‌ی ئێستا بۆی فه‌راهه‌مه‌.. (درێژەی زیاتر…)

 
© KadirShorsh