ڕۆژی جیهانی منداڵان

لە ڕێککەوتننامەی مافەکانی منداڵدا بۆنموونە هاتووە کە منداڵان مافی ئەوەیان هەیە قسەی خۆیان بکەن، مافی چوونە قوتابخانە، مافی وەرگرتنی خۆراک و جلوبەرگ، تەندروستی باش، یاریکردن، وە مافی ئەوەیان هەیە لە خراپبەکارهێنان، توندوتیژی و دەستدرێژی، جەنگ و جوداکاری بپارێزرێن.

20/11 رۆژی مافی منداڵانی جیهان:

منداڵان و مێرمنداڵان مافی خۆیان هەیە و ئەو مافانەش لە ڕێککەوتننامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ مافەکانی منداڵان نووسراون.

یەکەمجار مافەکانی منداڵان لەلایەن رێکخراوی “منداڵان ڕزگارکەن” لەلایەن ئیگلانتینە گیب Eglantyne Jebb لەساڵی 1923 دا نووسرا.

ڕۆژی ٢٠ی مانگی 11 رێککەوتێکی گرنگە چونکە لەم رۆژەدا لە ساڵی ١٩٥٩دا لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکاندا جاڕنامەی مافەکانی منداڵان پەسەندکرا. هەروەها لەم رۆژەدا لە ساڵی ١٩٨٩دا کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێککەوتننامەی مافەکانی منداڵانی پەسەند کرد.

لە ڕێککەوتننامەی مافەکانی منداڵدا بۆنموونە هاتووە کە منداڵان مافی ئەوەیان هەیە قسەی خۆیان بکەن، مافی چوونە قوتابخانە، مافی وەرگرتنی خۆراک و جلوبەرگ، تەندروستی باش، یاریکردن، وە مافی ئەوەیان هەیە لە خراپبەکارهێنان، توندوتیژی و دەستدرێژی، جەنگ و جوداکاری بپارێزرێن.

منداڵ مافی ئەوەیان هەیە لە جیهانی منداڵیی خۆیاندا بژین و چێژ لە منداڵبوونی خۆیان وەرگرن، وەکو یاری لەگەل ئاوزەی خۆیان بکەن، یاری منداڵانە بکەن بەو شێوەیەی خۆیان ئارەزوویانە.

ئەرکی دەسەڵات و دایکوباوکە ژینگەیەکی ئارام و دڵنیا و تەندروست بۆ منداڵان مسۆگەر بکەن

منداڵ تاکو دەبێتە 18 ساڵ بە منداڵ دادەندرێت. منداڵان مافی دربڕینی بیروبۆچوونی خۆیان ئازادانە هەیە، مافی بەشداریان لە رێکخراواندا هەیە.

منداڵ سەر بەهەر ڕەگەز و ڕەنگ و نەتەوەیەک بن وەکو یەک لە مافەکانیاندا یەکسانن.

سڵاو و خۆشەویستی بۆ منداڵە جوانەکان

سەیری جاڕنامەکەی یوئێن لێرەدا بکە:

https://www.ohchr.org/…/instrum…/convention-rights-child