پێناسه‌ی گه‌لکوژی
گه‌لکوژی (ژینۆساید) چییه؟ گه‌لکوژی کوشتاری پلانبۆدانراوە بەمەبەستی له‌ناوبردنی نەتەوەیەک یا گه‌لێک که ئه‌گه‌ر له‌ناوی نه‌بات مه‌ترسی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر بوونی دروست ده‌کات.
پێناسه‌ی گه‌لکوژی
گه‌لکوژی (ژینۆساید) چییه؟ گه‌لکوژی کوشتاری پلانبۆدانراوە بەمەبەستی له‌ناوبردنی نەتەوەیەک یا گه‌لێک که ئه‌گه‌ر له‌ناوی نه‌بات مه‌ترسی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر بوونی دروست ده‌کات.
پێناسه‌ی UN:
گه‌لکوژی واته هه‌ر کردارێک به مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی هه‌موو یا به‌شێکی نه‌ته‌وه‌یه‌ک، ڕه‌گه‌زێک، گروپێکی ئایینی یا ئه‌تنی وه‌کو ئه‌وانه‌ی خواره‌وه:
-
کوشتنی ئه‌ندامانی گروپه‌که
-
زیان پێگه‌یاندنی مه‌نتالی و فیزیکی به ئه‌ندامانی گروپه‌که
-
سه‌پاندنی مه‌رجی ئه‌وهای ژیان به‌سه‌ر گروپه‌که‌دا که ببێته‌هۆی له‌ناوبردنی به‌شێکی یا ته‌واوی گروپه‌که
-
سه‌پاندنی پێوه‌ری ئه‌وها که ڕێگا له زاوزێ له‌ناو گروپه‌که‌دا بگرێت
-
به‌زۆر گواستنه‌وه‌ی منداڵانی گروپه‌که بۆ گروپێکی تر
بۆنمونه که ده‌گوترێ ئه‌نفال گه‌لکوژییه، واتای ئه‌وه‌یه سه‌ڵمێندراوه که ئێراق به‌مه‌به‌ستی تایبه‌تی له‌ناوبردنی گه‌لی کورد گوندنشینه‌کانی ناوچه حه‌رامکراوه‌کانی کوردستانی له‌ناوبرد که به‌شێکی گرنگی نه‌ته‌وه‌ی کورد بوون، به‌مجۆره تاوانه‌که مه‌ترسی له‌سه‌ر بوونی گه‌لی کورد په‌یدا کرد.
کۆمه‌ڵکوژی، ڕه‌شه‌کوژی، قڕکردن یا گه‌لکوژی؟ کۆمه‌ڵکوژی، ڕه‌شه‌کوژی یا قڕکردن تایبه‌تمه‌ندی گه‌لکوژین، به‌ڵام واتای راسته‌وخۆی گه‌لکوژی ناگه‌یه‌نن، چونکه هه‌موو کۆمه‌ڵکوژیه‌ک یا قڕکردنێک یا رەشەکوژیەک گه‌لکوژی نییه. که ده‌گوترێ کۆمه‌ڵکوژی نازانین مه‌به‌ست بوونی پاکتاوی ره‌گه‌زییه وه‌کو یه‌کێک له‌تاوانه‌کانی دژ به مرۆڤایه‌تی، یا کوشتارێکی به‌کۆمه‌ڵه له‌به‌ر هۆکاری کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری یا رامیاری، یا کوشتارێکه هۆکاره‌که‌ی روون نییه. هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵکوژی ده‌کرێ کوشتنی 5، 10 یا 100 یا 1000 که‌س بێت له رووداوێکی ته‌ریکدا، ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیانه ناچنه‌خانه‌ی تاوانی گهلکوژیهوه، بۆنمونه کوشتنی 250 که‌س به‌هۆی بۆمبێکی خۆکوژه‌وه کۆمه‌ڵکوژییه، رەشەکوژییە یا قڕکردنی خه‌ڵکه‌که‌یه که لهشوێنهکهدابوون، به‌ڵام گه‌لکوژی نییه. هەر کۆمەڵکوژی و کوشتارێک ئەگەر نەتوانێ مەترسی لەسەر بوونی گەل یا خەڵکە ئامانجکراوەکە دروستکات، ئەوە ناچێتەخانەی تاوانی گەلکوژیەوە. کۆمه‌ڵکوژی یا ڕەشەکوژی چه‌مکی په‌رتن و ده‌کرێ زۆر واتا بده‌ن به‌ده‌سته‌وه. هەروەها پاکتاوی رەگەزی کە تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە، تاوانی گەلکوژی نییە و جیاوازە لە تاوانی گەلکوژی. پاکتاوی رەگەزی تایبەتمەندیەکی تاوانی گەلکوژییە و دەکرێ قۆناغیک بێت بۆ لەناوبردنە کۆتاییەکە. گەلکوژی لەناوبردنی فیزیکیانەی خەڵکە قوربانیەکەیە، بەڵام پاکتاوی رەگەزی دەکرێ راگواستن و ناسنامەگۆڕین بێت، بەڵام لەناوبردنی فیزیکیانەی خەڵکەکە نەبیت.
به‌ڵام که ده‌گوترێت گه‌لکوژی گومان له‌وه‌دا نییه که گوتن له‌سه‌ر چ جۆره تاوانێک ده‌کرێت چونکه واتاکه‌ی یه‌ک واتای دیاریکراوه که ئه‌ویش تاوانی هه‌وڵی له‌ناوبردنی گروپێک خه‌ڵکی دیاریکراوه له‌به‌ر جودایی نه‌ته‌وه، ئایین، ره‌گه‌ز هتد.
هه‌ندێ له پێناسه‌ی شاره‌زایان
ئیسرایل چهرنی Israel W. Charny ده‌ڵێ، “کوشتنی به‌کۆمه‌ڵی ژماره‌یه‌کی دیاری کۆمه‌ڵه مرۆڤێکی بێ به‌رگری، له‌بارێکدا که له جه‌نگدا نه‌بن، گه‌لکوژییه.”
ئیرڤینگ لویس هۆرۆڤیتز Irving Louis Horowitz له پێناسه‌که‌یدا ده‌نوسێ، “گه‌لکوژی له‌ناوبردن و تێکشکاندنی سیسته‌ماتیکیانه‌ی پێکهاته‌ی خه‌ڵکی بێتاوانه له‌لایه‌ن ده‌زگای بیرۆکراتی ستاته‌وه.”
پیته‌ر درۆست Pieter Drost ده‌ڵێ، “گه‌لکوژی له‌ناوبردنی به‌ئاگایانه‌ی مرۆڤه‌کانه له‌به‌ر ئه‌ندامبوونیان له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا”.
هه‌نری ههتنباخ Henry R. Huttenbach پێیوایه گه‌لکوژی واته “ههرکردارێک که هه‌ڕه‌شه له بوونی یا مهنهوهی گروپێک ده‌کات”.
ستیڤن کاتز Steven L. Katz ده‌ڵێ، “ته‌نها کاتێک گه‌لکوژی له‌ئارادایه ئه‌گه‌ر نیازی له‌ناوبردنی ته‌واوی گروپێک هه‌بێت”.
شاخەوان شۆرش
بۆ خوێندنه‌وه‌ی زیاتر:
گەلکوژی چییه: پێناسه، ڕوونکردنه‌وه، ره‌خنه و کێشه‌کان
http://kadirshorsh.com/Gelkuji%20u%20penase%20u%20rexne.pdf
ژینۆساید: کۆمه‌ڵکوژی، ڕه‌شه‌کوژی یا گه‌لکوژی
http://kadirshorsh.com/Genocide..Gelkuji%20ya…pdf
سەرنج بنێرە