دژایەتی کانتۆنەکانی رۆژئاوا لە قازانجی کێدایە؟
گرنگ نییە بیانوو و پاساوەکانی بنەماڵەی بارزانی و وتەبێژەکانیان چییە، گرنگ ئەوەیە رەتکردنەوە و دژایەتیکردنی دەسەڵاتی خۆبەرێوەبەری کوردان لە رۆژاوای کوردستاندا، زیان بە دۆزی کورد لەو بەشەدا دەگەیەنێت، کە جگەلەوەی ئەگەرەکانی قووڵبوونەوەی دووبەرەکی لەنێو کورداندا لەو بەشەدا بەهێزتر دەکات، دۆزەکە لە ئاستی ناوچەکەو جیهاندا لاواز دەکات
دژایەتی کانتۆنەکانی رۆژئاوا لە قازانجی کێدایە؟
بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم فەلاح مستەفا دەڵێ حکومەتی هەرێم پەیوەندی و ئاڵوێری لەگەڵ کانتۆنە خۆبەرێوەبەریەکانی رۆژئاوای کوردستاندا نابێت، چونکە پەیەد یەکلانە بڕیاردەدات. حکومەتی هەرێم رەتی کردۆتەوە کە دان بە دەسەڵاتی خۆبەڕیوەبەری ئۆتۆنۆمی رۆژئاوا بنێت کە بەم دواییانە لە سێ کانتۆنی جیادا راگەیەندرا.
لە راستیدا ئەو ئاخافتنەی فەلاح مستەفا تەنها رەنگ لە هەڵویستی بنەماڵەی بارزانی و پارتی دەداتەوە، هەروەکو پارتەکانی دیکەی وەکو یەکێتی و گۆڕان و زەحمەتکیش و شوعی و سۆسیالیست پشتگیری دەسەڵاتی خۆبەڕیوەبەریی رۆژئاوا دەکەن. بۆیە ئەگەر ئەو پەیەد بە تاكرەوی تاوانبار دەکات، ئەوە ئەو خۆشی شوێنەکەی خۆی خراپ بەکاردەهێنیت و لەراستیدا هەڵوێستی تەنها بنەماڵە و لایەنێک دەردەبڕێت.
ئەو هەڵوێستە پیشاندانی هەڵوێستی بنەماڵەی دەسەڵاتداری بارزانییە بۆ تورکیا و دووپاتکردنەوەی یەکێتی هەڵوێستیانە سەبارەت بە رۆژئاوا و پەکەکە بەتایبەتی. تورکیا لای بنەماڵەی بارزانی گرنگترین هاوپەیمانە و رێکەوتنی ستراتیژیان لە نێواندا هەیە، بۆیە ئەوان کارێ ناکەن زیان بەو پەیوەندی و رێکەوتنەیان بگەیەنێت. دیارە بەئەگەری زۆر ئەو رێکەوتنەی لە نێوان تورکیا و سەرانی بنەماڵەی بارزانیدا هەیە خودی فەلاع مستەفاش نازانێ ناوەرۆککەی چییە.
فەلاح مستەفا لەتوانایدا نییە دیموکراسی بە کەس بفرۆشیت، چونکە هەگبەکەی ئەو دیموکراسی تێدا نییە. ئەو سیستەم و دەسەڵاتەی بنەماڵەی بارزانی و یەکیتی هاوپەیمانیان لەماوەی بیست ساڵی رابردوودا پەیرەویان کردووە نەک هەر دیموکراسی نییە، بەڵکو بنەماڵەیی و مافیایی و دووپارچەیی میلیتسگەرایە.
گرنگ نییە بیانوو و پاساوەکانی بنەماڵەی بارزانی و وتەبێژەکانیان چییە، گرنگ ئەوەیە رەتکردنەوە و دژایەتیکردنی دەسەڵاتی خۆبەرێوەبەری کوردان لە رۆژاوای کوردستاندا، زیان بە دۆزی کورد لەو بەشەدا دەگەیەنێت، کە جگەلەوەی ئەگەرەکانی قووڵبوونەوەی دووبەرەکی لەنێو کورداندا لەو بەشەدا بەهێزتر دەکات، دۆزەکە لە ئاستی ناوچەکەو جیهاندا لاواز دەکات کە لە کۆتایدا بە قازانجی وڵاتانی داگیرکەر دەشکێتەوە.
بۆ خوێندنەوەی لێدوانەکانی فەلاح مەستەفا سەیری ئەو لینکە بکەن
Iraqi Kurdistan govt says it wont deal with cantons in Syrian Kurdistan 10.2.2014
http://www.ekurd.net/mismas/articles/misc2014/2/state7741.ht
شاخەوان شۆڕش
2014-2-15
سەرنج بنێرە