که‌رکوک به‌ره‌و هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ
سه‌ره‌تا بۆ بیرخستنه‌وه پێویسته بڵێم، که پێشتر له کاتی خۆیدا و له‌چه‌ند وتارێکدا ئاماژه‌م به پێویستی گۆرینی ستراتیژی کورد بۆ کێشه‌ی که‌رکوک کردوه و پێشنیاری ئه‌وه کرا که جه‌خت له‌سه‌ر سنوری مێژوویی کوردستان بکرێته‌وه و هه‌وڵی چه‌سه‌پاندنی ئه‌و سنوره بدرێت له جیاتی دوان له‌سه‌ر یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ناوچه‌کانی ناوه‌وه‌ی کوردستان. ئێراقی دوای سه‌دام که‌وته هه‌لومه‌رجێکی نوێی ناوچه‌یی و جیهانی، هاوکێشه‌کان گۆڕان و کێشه‌ی کورد چووه ئاستێکی دیکه ئه‌وه‌ش گۆڕینی ستراتیژی پێویست ده‌کرد. به‌ڵام ئه‌و گؤرانه گرنگانه کاریگه‌ریان له‌سه‌ر پۆلیتیکی سه‌رکردایه‌تی ی.ن.ک و پ.د.ک دیاره نه‌نواند.
په‌سندکردنی بڕیاری 58 و 140 له لایه‌ن نوێنه‌رانی کورده‌وه ئه‌نجامی درێژه‌ی ئه‌و جۆره چاره‌سه‌ره‌یه که سه‌رچاوه‌ی له تێگه‌یشتنی ئێلیت و نوسه‌ره ئێراقچیهکان و پاشان پارته رامیارییه ئێراقچیهکان به‌تایبه‌تی پ.د.ک له سه‌ده‌ی رابردوو هه‌لگرتووه. نوێنه‌رانی کورد نه ئه‌وسا و نه له‌دوای ڕوخانی به‌عس هه‌رگیز راسته‌وخۆ دانوستانیان له‌سه‌ر خودی سنوری مێژوویی کوردستان (ئه‌و سنوره‌ی له لایه‌ن کۆمه‌ڵی گه‌لان بۆ ویلایه‌تی موسل به‌ر له لکاندنی به ئێراق دیارکراوه) به‌کرده‌وه نه‌کردووه. لێره و له‌وێ گوتراوه چیای حه‌مرین سنوری کورستانه، به‌ڵام ئه‌وه هه‌ر گوتن بووه و به‌کرده‌وه هه‌نگاوی پراکتیکی بۆ نه‌ندراوه. به‌پێی زانیاریه‌کان له هیچ یه‌کێ له ده‌کومێنته‌کانی دانوستانه‌کان ناوی سنوری مێژوویی باشوری کوردستان نه‌هاتووه و دانوستان له‌سه‌ر چه‌سپاندنی نه‌کراوه. له‌و ساته‌وه‌ی نوێنه‌رانی کورد له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆیان له‌سه‌ر ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان ده‌ستپێکردووه، له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه دواون که ده‌که‌ونه ناوه‌وه‌ی سنوری کوردستان. بۆنمونه شاری که‌رکوک که بۆته چه‌قی ئه‌و بابه‌ته شارێکه ده‌که‌وێته ناو کوردستان. به‌مجۆره به‌هۆی ئه‌و بۆچوونه که دیارده‌یه‌کی گرنگی ره‌وتی ئۆتۆنۆمیخوازیی پارته کوردییه ئێراقچیهکانه، سنوری مێژوویی کوردستان گرنگی پراکتیکی خۆی له ده‌ستدا و له‌جیاتی ئه‌وه دوان که‌وته سه‌ر یه‌کلاکردنه‌وه‌ی هه‌ندێ ناوچه‌ی ناو کوردستان که به‌هۆی پاکتاو و به‌عه‌ره‌بکردن دیمۆگرافیایان گۆڕدراوه.
له دوای ڕوخانی به‌عس و هاتنی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئێراق، به‌پێی گۆته‌کانی سه‌رکرده‌کانی ی.ن.ک و پ.د.ک باشترین چاره‌سه‌ر بۆ کێشه‌ی کورد له‌سایه‌ی سیسته‌می فیدرالیدایه و که رێککه‌وتن له‌سه‌ر ده‌ستور کرا، ئه‌وان بانگاشه‌ی سه‌رکه‌وتنیان کرد! دیاره هه‌ر له‌خوێندنه‌وه‌ی ده‌ستوره‌که خاڵه نه‌رێنییه دژهکوردیهکان ئاشکرا دیاربوون، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد کێشه‌یه‌کیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بوو، پاکانه‌یان کرد، به‌ده‌ستور و عه‌ره‌ب و ئێراقی نوێیان داههڵگوت. وه‌کو ده‌رکه‌وت چاره‌سه‌ره‌که له چوارچێوه فیدرالیهکهدا له ئاست داخوازیه‌کانی گه‌لی کوردا نییه و کێشه له‌سه‌ر هه‌موو خاڵه گرنگه‌کان به‌رده‌وامه. له‌نێو خاڵهگرنگهکاندا ئێستا وا خه‌ریکه که‌رکوک ده‌بێته ناوچه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی جیا له هه‌رێمی کوردستان. سیسته‌مه فیدرالیهکه که تائێستا نیوه‌چله و نازانرێ چاره‌نوسی به‌چی ده‌گات، کۆمه‌ڵێ کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی نوێی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنا که ئێستا ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد هه‌وڵی چاره‌سه‌ر یا که‌مکردنه‌وه‌ی زیانه‌کانی بده‌ن. بۆنمونه بوونی که‌رکوک به ناوچه‌یه‌کی به‌رێوه‌به‌ریی یا فیدرالی سه‌ربه‌خۆ لای هه‌ندێک له به‌رپرسانی کورد که‌مکردنه‌وه‌ی زیانه‌کانه، ئه‌وان ده‌ڵێن ئومێدێک بۆ گه‌رانه‌وه‌ی که‌رکوک ده‌مێنێت و باشتره له‌وه‌ی که‌رکوک بچێته چوارچێوه‌ی هه‌رێمێکی عه‌ره‌بی.
ئه‌رتیکلی 140 چاره‌سه‌رێکی ئێراقیانه‌ی ناوچه کێشهلهسهرهکانه، پێشتر گۆتنم له‌سه‌ر کێشه و که‌موکوریه‌کان ئه‌و چاره‌سه‌ره ده‌ستورییه کردووه، لێره‌دا گرنگه سه‌رنج بدرێتهئهوهی که جێبه‌جێکردنی بریاری 140 گه‌ره‌نتی گه‌رانه‌وه‌ی که‌رکوک بۆسه‌ر کوردستان ناکات. بریاره‌که کێشه‌ئامێزه له‌به‌رئه‌وه‌ی پرسیاری بێوه‌ڵام له بریاره‌که‌دا هه‌ن، نهتهوهناکۆکهکان له لێکدانه‌وه‌ی بڕیاره‌که ناته‌بان، گه‌ره‌نتی جێبه‌جێکردن و ده‌ستپاکی له جێبه‌جێکردندا نییه. هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه‌ی کورد مه‌ترسی له‌ده‌ستچوونی هه‌ندێ ناوچه‌ی کوردستانی له ئاکامدا بێ یه‌کودوو هه‌یه، چونکه ریفه‌رانده‌م ئه‌گه‌ر بکرێت، له‌و ناوچانه ده‌کرێت که لای کورد به کوردستان ناسراون. به‌هۆی پۆلیتیکی پاکتاو و به‌عه‌ره‌بکردن له‌رابردوودا گوند و شارۆچکه‌ی عه‌ره‌بی له‌دیوی ناوه‌وه‌ی سنوری کوردستان دروستبوون، عه‌ره‌بێکی زۆر هێنرانه شار و شارۆچکه سنوریه‌کان. له‌ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی گشتپرسیدا ئه‌و ناوچه عه‌ره‌بنشینانه یا ئه‌و ناوچانه‌ی زۆرینه‌یان عه‌ره‌به یا عه‌ره‌ب و تورکمانه واپێده‌چێ ده‌نگ بۆ ئێراق ده‌ده‌ن و ده‌چنه سه‌ر ئێراقی عه‌ره‌بی. ئه‌مرۆ عه‌ره‌به دژه‌کورده‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و دیمۆگرافیا گۆردراوه ده‌ستی لێ نه‌درێت و له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه که هه‌یه دان به عه‌ره‌ببوونی ئه‌و ناوچانه بنرێت، یا له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه له رێگه‌ی ده‌نگدان له گشتپرسیدا ئه‌و مه‌به‌سته بهێننه‌دی.
دیاره پێکهاته‌ی ئێراق پێکهاته‌یه‌کی ناجۆره و هه‌ر نه‌ته‌وه و گروپه خه‌ون و ئاواتی جودای هه‌یه، بۆیه هه‌ر یه‌که‌یان له ئاشێک لێ ده‌که‌ن، که‌وا ده‌کات ئاستی متمانه له نێوان نه‌ته‌وه و گروپه‌کاندا نزم بێت. بریاره‌کانی ده‌ستور سه‌باره‌ت به خاڵه گرنگه‌کان تائێستا نووسینی سه‌ر کاغه‌زن، رێکه‌وتنی رامیاریی نێوان نه‌ته‌وه و گروپه ناکۆکه‌کان له گه‌لێ باردا رۆڵی سه‌ره‌کی ده‌بینێت. متمامنهی جێبه‌جێکردن و ملکه‌چبوون به ڕێککه‌وتنه‌کان یا بڕیاره ده‌ستوریه‌کان به‌هێزنییه، مه‌ترسی پاشگه‌زبوونه‌وه و لادان هه‌میشه هه‌یه. بۆنمونه ئه‌وه به‌کرده‌وه سه‌باره‌ت به جێبه‌جێکردنی بڕیاری 140 ده‌بیندرێت.
گه‌ر له ڕوانگه‌یه‌کی ریالیستانه‌وه سه‌یری ئه‌گه‌ری جبه‌جێکردنی بڕیاری 140 بکه‌ین، ئه‌وا له‌سه‌ره‌تاوه مه‌ترسی له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێنه‌کردنی ئه‌رتیکلی 140 ده‌کرا. ده‌بوایه بریاره‌کانی ئه‌رتیکلی 58 و پاشان 140 ده‌ست به جێبه‌جێکردنیان بکرێت و له کۆتایی ساڵی 2007 دا به ئه‌نجامدانی گشتپرسی کۆتایی بێت. به‌ڵام له‌بواری جێبه‌جێکردندا کارێکی ئه‌وتۆ تائێستا نه‌کرا و کۆسپی زۆر له‌به‌رده‌مدا دروستکران. ئه‌و کۆسپانه به‌ر له چاره‌سه‌ر ده‌ستوریه‌که و له‌گه‌ڵ هاتنی بڕیاری 140 کاریان بۆ کراوه، بۆنمونه جگه‌له کێشه‌کانی خودی بڕیاره‌که، له ده‌ستوره فیدرالیهکهدا رێگه‌ی ئه‌وه خۆشکراوه بتوانرێ که‌رکوک بکرێته ناوچه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ و دابڕاو له هه‌رێمی کوردستان. هه‌روه‌ها ده‌ستوریانه ده‌کرێ که‌رکوک بخرێته چوارچێوه‌ی هه‌رێمێکی فیدرالی عه‌ره‌بی.
له‌سه‌ر پرسی که‌رکوک به‌تایبه‌تی و ناوچهسنوریهکان به‌گشتی لایه‌نی کوردی به‌ته‌نیایه، هه‌رچی عه‌ره‌ب و تورکمانن پاڵپشتیان زۆره. کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی زیاتر به‌لای عه‌ره‌ب و تورکماندایه له‌وه‌ی له کورد، چونکه لێره‌دا بوونی لێکدانه‌وه‌یه‌کی ریالیستانه‌ی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵات و ناوچه‌که رۆڵی گرنگ ده‌گێڕێت. ئه‌مه‌ریکا زیاتر به‌لای ئه‌و لایه‌نه لاره که ده‌توانێ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی مسۆگه‌ر بکات و بپارێزێت. عه‌ره‌به‌کان ئه‌کته‌ری به‌هێزن و ده‌سه‌ڵاتدارن له ئێراقدا، کورد گرنگی هه‌یه به‌ڵام وه‌کو دیاره ئه‌و گرنگیه‌ی عه‌ره‌بی لای ئه‌مه‌ریکا نییه. جگه‌له‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا تورکیا به کورد ناگۆڕێته‌وه و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی تورکیا هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر پشتی کورده له‌به‌رچاو ده‌گرێت. پاشان ئه‌مه‌ریکا کار له‌سه‌ر پۆلیتیکی دروستکردنه‌وه‌ی ئێراق و یه‌کێتی خاکی ئێراق ده‌کات، هه‌روه‌کو هه‌موو گروپه ئێراقیه‌کان له‌سه‌ری رێککه‌وتوون و گفتی ئه‌وه‌یان داوه. هه‌ڵسوکه‌وتی دژ به‌و ئاراسته‌یه ئه‌مه‌ریکا نیگه‌ران ده‌کات. گه‌رانه‌وه‌ی که‌رکوک بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان له لایه‌ن لایه‌نه دژه‌کورده‌کان له‌م چوارچێوه‌یه‌دا لێکده‌درێته‌وه و ئه‌و تێگه‌یشتنه به‌هۆی به‌هێزی ئه‌و لایه‌نه دژه‌کوردانه تائێستا خۆی سه‌پاندووه.
ئێستا زیاتر له پێشوو بابه‌تی که‌رکوک و ئه‌گه‌ری چاره‌نوسی هاتۆته به‌ر دوان، چونکه کێشه‌ی ئاسایش له‌چاو پێشوو که‌مبۆته‌وه، عه‌ره‌ب به‌هێزبۆته‌وه و تێگه‌یشتنێک له نێوان عه‌ره‌به سوننه و شیعه‌کان دروست بۆته‌وه. هه‌روه‌ها هه‌وڵی وڵاتانی دراوسێ بۆ ترازاندنی که‌رکوک له کوردستان به چری به‌رده‌وامه. ئه‌وانه هه‌مووی چاوه‌ڕوانکراو بووه و جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نین، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌باره‌ت به بریاری 24 گوتی، که ئه‌و تهوقوعی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی عه‌ره‌به‌کانی نه‌ده‌کرد!
لایه‌نه دژه‌کورده‌کانی ناو ئێراق که به‌م دواییه به گروپی 22 ته‌موز ناویان ڕۆیشتووه، هه‌نگاوی خۆیان بۆ ترازاندنی که‌رکوک به کرده‌وه ده‌ستپێکردووه. لایه‌نی شیعه له‌گه‌ڵ ناسیونالیسته عه‌ره‌به‌کانی دیکه له‌سه‌ر کێشه‌ی که‌رکوک بۆچوونیان له‌یه‌ک نزیکه و حه‌ز له داواکاریه‌کانی کورد له‌مباره‌یه‌وه ناکه‌ن. بڕیاری 24 که به‌رهه‌می هه‌وڵه دژهکوردیهکانه و “نوێنه‌رانی” کورد له پارله‌مانی ئێراقی په‌سندیان کردووه. بڕیاری 24 که دوای ههموارکردنیشی گۆڕانێکی ئه‌وتۆی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، به‌لای ترازاندنی و سه‌ربه‌خۆکردنی که‌رکوکدا ده‌ڕوات. بڕیاری 24 ده‌کرێ و ده‌توانێ هه‌نگاوه‌کانی بڕیاری 140 شهلبکات. به‌پێی ئه‌و بڕیاره پره‌نسیپی ڕێکه‌وتن له نێوان گروپه نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌تنیه‌کان به رێژه‌ی یه‌کسان دهکهوێتهگهر و لێره‌دا لایه‌نی کوردی که‌مینه‌یه به‌ته‌نها، بۆیه واپێده‌چێ هه‌نگاوه‌کان به شێوه‌یه‌ک نابن که له‌به‌رژه‌وه‌ندی کورد دایه.
جیاکردنه‌وه‌ی که‌رکوک له پارێزگاکانی دیکه ستاتوسێکی تایبه‌تی بۆ دروست ده‌کات، که رێگه بۆ جیاکردنه‌وه‌ی وه‌کو هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ خۆش ده‌کات. به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی پێشی بریاری 24 ئاماژه‌یان به په‌سندکردنی چاره‌سه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی بریاری 140 لێره‌وله‌وێ کردووه. دیاره بۆ دلدانه‌وه‌ی شه‌قامی کوردی ئاماژه‌یان به وابه‌سته‌ییان به چاره‌سه‌ری 140 کردووه. به‌ڵام ئاماژه‌دان به چاره‌سه‌ری دیکه که له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو ئێراقیه‌کان دابێت، که زۆرجار گوتیان، له‌هیچه‌وه نه‌بوو. ئه‌نجامه‌که‌ی بریاری 24 و ورده ورده هه‌نگاو به‌ره‌وه جیاکردنه‌وه‌ی که‌رکوک وه‌کو هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ به‌کرده‌وه ده‌ستیپێکردووه و خه‌ریکه دێته‌دی.
شایانی بیرخستنه‌وه‌یه جه‌لال تاله‌بانی له زووێکه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی که‌رکوک ئاماژه‌ی به مۆدێلی برۆکسل کردووه و چه‌ندینجار گوتوویه‌تی ئه‌و له‌گه‌ڵ هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆیه (ده‌ڵێ بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی باوابیت). عه‌ره‌به‌کان و تورکمانه‌کان دژی ئه‌وه نین و به‌وه دڵخۆشن، له کاتێکدا که‌رکوک ناخرێته‌سه‌ر کوردستان و ئه‌م مه‌ترسیه‌یان تاڕاده‌یه‌کی زۆر که‌م ده‌بێته‌وه. له‌گه‌ڵ رۆیشتنی کات عه‌ره‌ب زیاتر به‌هێز ده‌بێت و کورد ستاتوسی که‌مینه‌بوونی و ده‌سه‌ڵاته‌کانی به‌مپێیه روونتر دیارده‌بێت، بۆیه له‌ئه‌گه‌ری بوونی که‌رکوک به هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ ئه‌گه‌ری گه‌رانه‌وه‌ی که‌رکوک واپێده‌چێ که‌متر ده‌بێته‌وه زیاتر نابێت، دیاره مه‌ترسی له‌ده‌ستچوونی که‌رکوک به‌یه‌کجاری هه‌یه. ئه‌گه‌ر گه‌رانه‌وه بشبێت ئه‌وسا ره‌نگه به‌شێکی شاره‌که بگرێته‌وه، ده‌کرێ ئالوگۆری دیکه‌ش بێنهگۆرێ، به‌ڵام له باری لاوازی کوردا ئه‌گه‌ره‌کان باش نابن. دیاره عه‌ره‌ب هه‌وڵ ده‌دات ڕێگه له‌ئه‌گه‌ری چوونی که‌رکوک بۆسه‌ر کوردستان له داهاتوودا بگرێت و ئه‌وه‌ش له ناوه‌ڕۆکی بڕیاره‌کانی هه‌رێمه سه‌ربه‌خۆکه‌دا ده‌رده‌که‌وێت. ئه‌و هه‌رێمه سه‌ربه‌خۆیه چۆن ده‌بێت، ده‌سه‌لاته‌کان چون دابه‌ش ده‌کرێن، به‌پێی چ کانونێک به‌رێوه ده‌چێت، سنوری ده‌سه‌ڵاته‌کان و هێڵهسورهکان چی ده‌بن دیار نین و به‌ته‌واوی نازانرێ چۆن ده‌بێت. به‌ڵام گومان له‌وه‌دا نییه به‌پێی ئه‌و ره‌وته دژهکوردییهی که هه‌یه، هه‌وڵه‌کانی عه‌ره‌ب و تورکمان به‌شێوه‌یه‌ک نابن که دڵی کورد خۆش بکه‌ن.
هه‌نگاوه‌کانی ئه‌و لایه‌نه عه‌ره‌بی و تورکمانیانه سوودی له هه‌نگاوه ده‌ره‌کیه‌کان وه‌رگرتووه، پێشنیاره‌کانی بێکه‌ر-هاملتۆن، دیمه‌ستۆرا و هه‌ندێ پێشنیاری دیکه که له لایه‌ن ڕێکخراو و که‌سایه‌تی جیهانی کراون به‌لای ئاراسته‌ی ترازاندنی که‌رکوک دابووین.
ئه‌وه‌ی گرنگه سه‌رنجی بدرێت تێڕوانینی کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی و زلهێزه‌کان بنچینه‌له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌گرێت، که چ جۆره چاره‌سه‌رێک ده‌توانێ سه‌قامگیری و ئاسایش بۆ وڵات و ناوچه‌که دروست بکات. هه‌روه‌ها زیاتر تێگه‌یشتنیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نه به‌هێزه‌کان له کێشه‌که‌دا پیشان ده‌ده‌ن. کۆمه‌ڵگه‌ی نێوه‌نه‌ته‌وه‌یی له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌رێکه که کێشه دروست نه‌کات و نه‌یکاته کێشه‌یه‌کی ناوچه‌یی. ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه زیاتر به‌لای چاره‌سه‌رێکه که که‌رکوک له کوردستان ده‌ترازێنێ، هه‌روه‌کو لێره‌وله‌وێ ئه‌و جۆره ده‌ربڕینه ده‌بیسترێت. هه‌ره‌شه‌کانی تورکیا و به‌هێزی لایه‌نی عه‌ره‌بی کاریگه‌ریی خۆی له‌م ڕووه‌وه نواندووه. وه‌کو دێته‌به‌رچاو له ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌رێک که به‌رژه‌وه‌ندی کورد هێنده له‌به‌رچاو نه‌گرێت، وڵاتانی ده‌سه‌ڵاتدار و به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا ملکه‌چکردنی کورد به قورس نابینن.
کاردانه‌وه و وه‌ڵامی ده‌سه‌ڵاتی کوردی زیاتر ئه‌وه‌بووه: “کێشه‌ی که‌رکوک له ماده‌ی 140ی ده‌ستور چاره‌سه‌ر کراوه”، یا “ده‌بێ کێشه‌ی که‌رکوک به‌پێی مادده‌ی 140 چاره‌سه‌ر بکرێت”. دیاره مه‌ترسی زۆره بریاری 24 (که کورد په‌سندی کردووه) چاره‌سه‌ره ده‌ستوریه‌کان به‌لاوه بنێت و کێشه‌که بباته ئاقارێکی ته‌واو جودا.
پێویسته بگوترێت ده‌سه‌ڵاتی کورد نه‌یتوانی له ئه‌مه‌ریکا، ده‌سه‌ڵاتی هاوپه‌یمان و کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی بگه‌یه‌نێت، که بۆچی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک بۆسه‌ر کوردستان یا به‌لاوه‌نانی به‌رژه‌وه‌ندی کورد له‌م بواره‌وه زیان به ئاسایش و رێکڕاگری وڵات و ناوچه‌که ده‌گه‌یه‌نێت.
له ئاستی جیهانیدا لایه‌نی کوردی نه‌یتوانی روونکردنه‌وه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ره‌که زانستیانه بدات و ئه‌وه روونکاتهوه که بۆچی بوونی که‌رکوک له چوارچێوه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌چێته چوارچێوه‌ی ماف و ره‌وایه‌تی به‌پێی پره‌نسیپه‌کانی ئازادی و دیموکراسی، به‌مجۆره بوونی سه‌قامگیری به له‌به‌رچاوگرتنی مافی ره‌وای نه‌ته‌وه‌یه‌ک. لایه‌نی کوردی نه‌یتوانی ئه‌وه ڕوونکاته‌وه بۆچی ئه‌و کاره نابێ به تێکدانی ئاسایشی ناوچه‌که و جیهان ببه‌سترێته‌وه، هه‌روه‌ها بۆچی ناگونجاوه له‌م چوارچێوه‌یه سه‌یری مافی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر پارچه خاکێک بکرێت. نه‌توانرا مافی نه‌ته‌وه‌ی کورد له چوارچێوه‌ی لێکدانه‌وه‌ی پاسیڤیزمی ریالیستانه سه‌باره‌ت به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ڕێکڕاگری ئاسایش ده‌ربهێندرێت و بخرێته چوارچێوه‌ی ره‌وایی مافی نه‌ته‌وه به‌پێی پره‌نسیپه‌کانی مافی مرۆڤ و گه‌لان.
وه‌ڵامی ده‌سه‌ڵاتی کوردی لاوازه، کرده‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نییه، به خۆلادان و خۆپاراستن گه‌ماڕۆدراوه، هه‌روه‌ها له‌ژێر کاریگه‌ری لێکدانه‌وه‌ی بۆچوونه‌کانه که له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ناوچه‌که بۆ ڕێکڕاگری ئاسایش و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌گوترێن. هه‌ربۆیه هه‌ندێ جار راسته‌وخۆ وه‌کو لایه‌نی به‌رامبه‌ر ده‌دوێن، ئه‌و دیارده‌یه له گوتنه‌کانی به‌رپرسانی کورد گه‌لێجار ده‌بیندرێت. نزیکبوونه‌وه‌ی سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له تورکیا، ئێران و وڵاتانی دی، دووپاتکردنه‌وه‌ی دڵسۆزیان بۆ ئێراق و یه‌کێتی خاکی ئێراق ئاماژه به جۆره چاره‌سه‌رێک ده‌که‌ن که به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و لایه‌نانه ره‌چاوده‌کات.
لایه‌نی کوردی تائێستا له‌وه نه‌گه‌یشتووه که نابێ له روانگه‌ی پێوه‌ر و پۆلیتیکی باوی دژه‌کوردی که بنچینه له‌سه‌ر جۆرێکی باو و تایبه‌تی سه‌یرکردنی ڕێکڕاگری ئاسایش ده‌گرێت سه‌یری کێشه‌ی ئاسایش و مافه‌کانی نه‌ته‌وه بکات، چونکه تا وا بکات، بوونی مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد که بهسهروهریهوه به‌ندن به ناگونجاو لێکده‌درێنه‌وه و ده‌بێ پاساویان بۆ بهێنێته‌وه، بۆنمونه وه‌کو ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێن گه‌رانه‌وه‌ی که‌رکوک بۆ هه‌رێمی کوردستان واتای سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ناگه‌یه‌نێت، پاکانه ده‌که‌ن که کورد مه‌به‌ستی سه‌ربه‌خۆیی نییه! نوسه‌ر و پرۆفیسۆر و دکتۆره‌کانی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتیش له‌و ئاوازه ده‌خوێنن! له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا که له‌سه‌ر بریاری 140 له9.9.2008 کرا، ئه‌وه یه‌کێک له ئامۆژگاریه‌کانیان بوو بۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردی. دیاره ئه‌وه هه‌مان تێگه‌یشتنی ده‌سه‌ڵاتی کوردییه و پێویستی به‌و زه‌حمه‌ته‌ی ئه‌وان نه‌بوو. مافی نه‌ته‌وه‌ی کورد پێویستی به پاکانه‌کردن نییه، ده‌بێ هه‌وڵبدرێت ره‌وایه‌تی ئه‌و مافانه له چواچێوه‌ی لێکدانه‌وه‌یه‌ک که بنچینه له‌سه‌ر چه‌مکی ره‌وابوون و ره‌وایی ماف ده‌گرێت روونکرێته‌وه.
نه‌ته‌وه‌ی کورد وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێستات و ناسه‌ربه‌خۆ ده‌بێ لێکدانه‌وه‌ی تایبه‌ت به خۆی پیاده بکات و هه‌وڵی سه‌ڵماندنی مافه‌کانی له رێگه‌ی ره‌وابوون بدات، ئه‌گه‌ر ئه‌و وه‌کو تێگه‌یشتنی داگیرکه‌ران و ستاته سه‌پێندراوه‌کان له ڕێکڕاگری ئاسایش بڕوانێت و له‌و ڕوانگه‌یه سه‌یری مافه‌کانی بکات، ناتوانێ ئه‌و سنورانه ببه‌زێنێت که ئه‌و تێگه‌یشتنه به‌سه‌ر گه‌لانی ژێرده‌سته‌دا سه‌پاندوویه‌تی. به‌پێی تێگه‌یشتنی ئه‌و ستاتانه ئازادی کورد واتای هه‌ره‌شه‌یه بۆ ڕێکڕاگری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و وڵاتانه، بۆیه کورد ناچاره تێگه‌یشتن و لێکدانه‌وه‌ی جودا له‌م تێگه‌یشتنه‌ی هه‌بێت و هه‌وڵی به‌رزکردنه‌وه‌ی چه‌مکی ره‌وابوون بدات، ئه‌وه‌ش بکاته بنچینه‌ی روونکردنه‌وه‌کانی بۆ سه‌قامگیری و ئاشتی له ناوچه‌که‌دا.
به‌داخه‌وه کورد له‌مباره‌یه‌وه ته‌واو له‌پاشه، هۆکه‌شی لاوازی و نائاماده‌یی ده‌سه‌لاتدارانی کورده. ده‌کرێ زۆر لێکدانه‌وه و بۆچوون بۆ ئه‌و لاوازی و نائاماده‌ییه هه‌بێت، ئه‌و هۆکارانه هه‌رچی بن، گرنگ ئه‌وه‌یه لاوازی و نائاماده‌یی ده‌سه‌ڵاتی کوردی هۆکارێکی سه‌ره‌کی ترازانی که‌رکوک و ناوچه‌ی دیکه‌ن له کوردستان.
سەرنج بنێرە