تێهەڵدانی کەم ئەندامان و ئازاردانیان لەلایەن هێزی تایبەتەوە
هێزە تایبەتەکانی سەر بە پارتی دەسەڵاتدار هاتوون ئەو خەڵکە کەمئەندامە مانگرتوانەیان بەشێوەیەکی ناشیرین گرتووە و فرێداوەتە دێگەرە “بەرەی سەوز”. لەجیاتی ئەوەی دەسەڵاتی پارتی بێت و گوێ لە داواکاریەکانیان بگرێت بەو پێشیلکارییە هەلدەستێت.
هێزە تایبەتەکانی سەر بە پارتی دەسەڵاتدار هاتوون ئەو خەڵکە کەمئەندامە مانگرتوانەیان بەشێوەیەکی ناشیرین گرتووە و فرێداوەتە دێگەرە “بەرەی سەوز”. لەجیاتی ئەوەی دەسەڵاتی پارتی بێت و گوێ لە داواکاریەکانیان بگرێت بەو پێشیلکارییە هەلدەستێت. بێگومان ئێستا نە پۆلیس و نەدادگا دەتوانن لەو هێزە بپێچنەوە. پارتی مانگرتوان فرێدەداتە بەرەی سەوز و بە بەرەی سەوز دەلێت، ئەوە کێشەی ئێمە نییە، کێشەی ئێوەیە! لە کوردستاندا بەسەدان و رەنگە بە هەزاران کەس پلەوپایەی ئەفسەر و رائیدیان بەدرۆ و ساختە خراوەتەسەر شان و مانگانە بەسەدان هەزار دۆلاریان وەکو موچەی موفتە مانگانە دەدرێتێ، کەمئەندامان تەنها ١٥٠ هەزار دینار مانگانە وەردەگرن، کەچی دەسەڵات بە داوای باشترکردنی گوزەرانیان هەراسانە!
لە باشوری کوردستاندا لەسەر دەربڕینی بیرورا و بێدینی مێرمنداڵێک دەگیرێ و ئازار دەدرێ … لەسەر خۆپیشاندان دژی لەسێدارەدانی کوردان لە ئێران، چالاکوانان دەگیرێن و ئازاردەدرێن و نکۆڵی لە ئازادکردنیان دەکرێت.. لە سلێمانی بەکوشتن و تیرۆر چارسەری کێشە سیاسیەکان دەکەن … پەیکەری خۆشەویستی بەکوفر دادەندرێت و تێکدەدرێت .. ماچی خۆشەویستانەی ئاشکرا تاوانە.. لە گەرمیان رۆژنامەنوس لەسەر ئاشکراکردنی گەندەڵی تیرۆردەکرێت … ئەوە هەندێ رووداوی ئەو دواییەیە کە هەندێ لە بەرهەمەکانی ئەو ئەزموونە دیموکراسیەمان پیشان دەدات کە کاکە و مامە بەرهەمیان هێناوە ..
شاخەوان شۆڕش
2013-12-3
سەرنج بنێرە