که‌نعان مه‌کییه گه‌لکوژی ئه‌نفال بۆ ناسنامه‌ی هاوبه‌ش و بنیاتنانی ئێراقی نوێ به‌کارده‌هێنێت
که‌نعان مه‌کییه یه‌کێکه له‌و که‌سه ده‌گمه‌نانه‌ی له ناو لێکۆله‌رانی عه‌ره‌بدا بابه‌ت و نووسینیان له‌سه‌ر کاره‌ساتی گه‌لکوژی[1] (ژینۆساید) ئه‌نفالدا هه‌یه. ئه‌و له سه‌ره‌تای 1990 ـه‌کاندا له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ کوردستان و چاوپێکه‌وتنه‌کانی له‌گه‌ڵ که‌سوکاری قوربانیان و ڕزگاربووانی گه‌لکوژی ئه‌نفال پاشان بڵاوکردنه‌وه و چاپکردنی ئه‌و چاوپێکه‌وتنانه به زمانی ئینگلیزی له به‌شێکی په‌رتووکی “درنده‌یی و بێده‌نگی: جه‌نگ، زۆرداری، ڕاپه‌ڕین و جیهانی عه‌ره‌ب” Cruelty and Silence: War, Tyranny, Uprising, and the Arab World یه‌کێکه له کاره دیاره‌کانی ئه‌و، که بێگومان هه‌وڵێکه بۆ گوزارشت و سه‌رنجدان له ئه‌نفالکردنی به‌شێک له گه‌لی کورد له باشوری کوردستاندا که له کاتی خۆیدا گرنگی خۆی نواندووه.
که‌نعان مه‌کییه جگه‌له‌وه، خاوه‌نی کۆمه‌ڵێ لێکۆڵینه‌وه‌ی دیکه‌یه له‌سه‌ر به‌عس، ئێراق و جیهانی عاره‌بی. یه‌کێ له‌و شاره‌زایانه‌یه که له ناساندنی ئایدۆلۆژیای به‌عس و ره‌وتی رژێمی به‌عس له ئێراقدا رۆڵی گرنگی هه‌یه و نوسینی سه‌رنجڕاکێشی له‌مباره‌یه‌وه بڵاوکردۆته‌وه.
که‌نعان مه‌کییه لێکدانه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ تاوانی ئه‌نفال هه‌یه و له دیمانه‌یه‌کدا که له رۆژنامه‌ی ئاسۆ ژماره 637 ل. 5 ڕێکه‌وتی 3ی فێبریوه‌ری 2008 بڵاوکراوه‌ته‌وه تاڕاده‌یه‌ک به‌شێکی گرنگی ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه ئاشکرا ده‌کات و ده‌یانڵێت. له‌م وتاره‌دا له گۆشه‌نیگایه‌کی ڕه‌خنه‌گرانه‌وه سه‌رنج ده‌ده‌مه تێگه‌یشتن و لێکدانه‌وه‌که‌ی که‌نعان مه‌کییه له‌سه‌ر ئه‌نفال.
تاوانی ئه‌نفال گه‌لکوژییه یا تاوان دژ به مرۆڤایه‌تی؟
که‌نعان مه‌کییه پێیوایه ئه‌نفال یه‌کێ له تاوانه گه‌وره‌کانه که له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ڕوویانداوه، که ده‌تواندرێت له‌گه‌ڵ تاوانه‌کانی هۆلۆکۆست و ڕواندا به‌روارد بکرێت، تاوانێکه چۆته ناو فه‌رهه‌نگی عه‌ره‌بی و جیهانی. دیاره که ده‌ڵێ ده‌تواندرێت له‌گه‌ڵ تاوانی هۆلۆکۆست و رواندا بکرێت، ده‌بێ مه‌به‌ستی تاوانی گه‌لکوژی (ژینۆسایدی) هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و ڕاسته‌وخۆ ناڵێت تاوانی ئه‌نفال وه‌کو گه‌لکوژی هۆلۆکۆست و رواندا گه‌لکوژییه؟ که ده‌ڵێ تاونێکی گه‌وره‌ییه به‌رامبه‌ر به مرۆڤایه‌تی کراوه، ڕاسته‌وخۆ واتای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که تاوانه‌که گه‌لکوژی بووه یا ئه‌و وه‌کو گه‌لکوژی سه‌یری تاوانه‌که ده‌کات. ئه‌و ده‌زانێ له روانگه‌ی کانونیهوه تاوان دژ به مرۆڤایه‌تی گه‌لکوژی ناگرێته‌وه، به‌ڵکو پاکتاوی ڕه‌گه‌زی، کۆمه‌ڵکوژی و ڕه‌شه‌کوژی، ڕاگواستن و تاوانی دیکه ده‌گرێته‌وه. له‌روانگه‌ی واتا مۆرالیهکهوه گومان له‌وه‌دا نییه تاوانی گه‌لکوژی یه‌کێکه له‌و تاوانانه‌ی که دژ به مرۆڤایه‌تی ده‌کرێن، به‌ڵام له‌به‌ر گه‌وره‌یی و جودایی تاوانه‌که، هه‌روه‌ها سه‌ڵماندنی بوونی مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی گروپێک خه‌ڵک له‌به‌ر جودایی نه‌ته‌وه، ئایین، ڕه‌گه‌ز و ئیتنیاتی، له رووی کانونیهوه تاوانه‌که له خانه‌ی تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی ده‌رده‌هێندرێت، ئاستێکی گه‌وره‌تری پێ ده‌درێت و وه‌کو گه‌لکوژی ناوزه‌د ده‌کرێت.
من نازانم چاوپێکه‌وتنه‌که به چ زمانێک کراوه، ده‌کرێ مه‌کییه به زمانی عاره‌بی ناوی گه‌لکوژی (اباده جماعیه) ی گوتبێت به‌ڵام وه‌رگێره‌که ئه‌و وشه‌یه‌ی کردۆته کۆمه‌ڵکوژی یا تاوان دژ به مرۆڤایه‌تی. ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه چونکه ئه‌و چه‌مکانه ڕاسته‌وخۆ واتای گه‌لکوژی ناگه‌یه‌نن، چه‌مکی گه‌لکوژی له‌و چه‌مکانه جودایه[2]. له نوسینه کوردیه‌که‌دا که بڵاوکراوه‌ته‌وه، خۆ لادانێک له بوونی تاوانی گه‌لکوژی له لایه‌ن مه‌کییه‌وه هه‌یه، ڕه‌نگه ئه‌وه هه‌له‌ی وه‌رگێر بێت.
تاچه‌ند تاوانی ئه‌نفال چۆته ناو فه‌رهه‌نگی جیهانی عه‌ره‌بی و به چی واتایه‌ک ئه‌وه‌ش پرسیار هه‌ڵده‌گرێت. دادگای ئێراقی که ده‌رهاویشته‌ی پرۆسه‌یه‌کی ڕامیارییه و زۆرینه‌ی گه‌لی عه‌ره‌ب له‌به‌ر به‌رژه‌وندی ڕامیاری و ناسیونالیان ئاره‌زووی ناکه‌ن، زۆریان ئه‌و دادگایه به شانۆگه‌ری ده‌زانن. بۆیه واپێناچێ هه‌روا ئاسان دان به بڕیاری دادگاکه بنێن و بڵێن تاوانی ئه‌نفال گهلکوژیه. وڵات و که‌سی عه‌ره‌ب هه‌ن ئه‌نفال به تاوان نازانن و به‌ڵکو به کارێکی ره‌وای ده‌زانن، هه‌روه‌کو عه‌ره‌به به‌عسیه‌کان وای ده‌بینن. ئه‌وانه‌ی ئه‌نفال به تاوان ده‌زانن، ئه‌وانه‌ش به‌شێکیان وه‌کو تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی سه‌یری ده‌که‌ن نه‌ک وه‌کو گه‌لکوژی، گومان له‌وه‌دایه ئه‌وانه‌ی ئه‌نفال به تاوانی گه‌لکوژی ده‌زانن ژماره‌یان زۆر بێت. ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه خهمڵاندێکه به‌گوێره‌ی ئه‌و که‌شه‌ی له جیهانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و عه‌ره‌بی هه‌ستی پێ ده‌کرێت و ده‌بیسترێت. بۆیه به‌پێی ئه‌وه‌ی ده‌بیسترێت و ده‌بیندرێت تاوانی ئه‌نفال و بینینی له جیهانی عه‌ره‌بیدا ڕوون نییه و ئه‌رێنی نایه‌ته به‌رچاو، به‌مشێوه‌یه ئه‌و گوتنه‌ی مه‌کییه گه‌شبینی زۆری پێوه‌دیاره و واپێده‌چێ نایه‌وێ خۆی له قه‌ره‌ی وێنه ڕاسته‌قینه‌که‌ی جیهانی عه‌ره‌بی له‌مباره‌یه‌وه بدات.
چه‌نده تاوانی ئه‌نفال چۆته ئاستی جیهانی و چه‌نده خه‌ڵکی جیهان لێی ئاگادارن، دیسان هه‌روا ئاسان تانواندرێ بگوترێت ئه‌و تاوانه به باشی چۆته فه‌رهه‌نگی جیهانی. ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌یی تاوانی ئه‌نفالی سنوردار کرد له ئاستی جیهانیدا، دادگا ئێراقیهکه بوو. ئه‌و دادگا ئێراقییه دادگایه‌کی ناسیوناله و به زمانی عه‌ره‌بیه بۆیه ئاستی بڵاوبوونه‌وه‌ی سنورداره، له ئاستی جیهانیدا و له ئاستی کانونناسی و ئه‌کادیمیدا به‌چاوی ڕه‌خنه سه‌یری ده‌کرێت، له لایه‌ن زۆر وڵات و شاره‌زایان به ناسه‌ربه‌خۆ و گه‌مه‌ی ئه‌مه‌ریکا داده‌ندرێت. ئه‌و فاکته‌رانه و فاکته‌ری دیکه هه‌مووی کاریگه‌ریان له‌سه‌ر سنوردارکردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌رفراوانی تاوانی ئه‌نفال له ئاستی جیهانیدا نواند. له ئه‌گه‌ری بوونی دادگایه‌کی نێونه‌ته‌وه‌ییدا ئه‌و کێشانه نه‌ده‌بوون، تاوانی ئه‌نفال له‌وێدا زۆر به‌رزتر و گه‌وره‌تر بوونی خۆی وێنه ده‌کرد.
دیاره ناساندنی تاوانی ئه‌نفال به‌ر له دادگا ئێراقیهکه له لایه‌ن ڕێکخراوی جیهانی وه‌کو مافه‌کانی مرۆڤ له ساڵی 1993، دادگای های هۆڵاندی له ساڵی 2005، ڕێکخراوی چاودێری ژینۆساید له‌ساڵی 2006، وه‌کو تاوانی گه‌لکوژی ناوزه‌دکراوه. شایانی سه‌رنجدانه ئه‌و هه‌ڵوێسته نه‌رێنییه‌ی سه‌باره‌ت به تاوانی ئه‌نفال له جیهانی عه‌ره‌بیدا به‌دی ده‌کرێت له ئاستی جیهانیدا به‌و شێوه‌یه نییه. گه‌لێ له ولاتان، شاره‌زایان و خه‌ڵکی جیهان کێشه‌یه‌کیان له‌وه‌دا نییه که تاوانی ئه‌نفال وه‌کو تاوانی گه‌لکوژی ببینن، چونکه له لایه‌ک ئه‌وان کێشه‌یه‌کی ناسیونالیستانه‌یان له‌گه‌ڵ ناسیۆنی کورد دا نییه، له لایه‌کی دیکه له تاوانی ئه‌نفالدا مه‌رجه‌کانی بوونی تاوانی گه‌لکوژی به به‌ڵگه‌وه هه‌ن. به‌ڵام گومان له‌وه‌دا نییه تاوانی ئه‌نفال هێشتا نه‌گه‌یشتۆته ئاستی هۆلۆکۆست، گه‌لکوژی له رواندا و که‌مبۆدیا، گه‌لکوژی ئه‌رمه‌نیه‌کان و گه‌لکوژی سرێبره‌نیسا له بۆسنه، بۆنمونه له کۆنفرانسی سه‌رایڤۆ که له ژوڵای 2007 دا که له‌سه‌ر ژینۆساید به‌سترا، تیایدا زیاتر له 200 شاره‌زای جیهانی له بواری گه‌لکوژی تێدا به‌شدار بوون، ته‌نانه‌ت یه‌ک بابه‌ت چییه له‌سه‌ر گه‌لکوژی ئه‌نفال لای ئه‌و لێکۆڵه‌رانه نه‌بوو، له کاتێکدا دادگای ئێراقی به‌ر له کۆنفرانسه‌که ساڵێک بوو خه‌ریکی دادگایی تاوانی ئه‌نفال بوو، به‌ر له کۆنفرانسه‌که به دوو هه‌فته بڕیاری سزای بۆ تاوانبارانی ئه‌نفال ده‌رکرد و تاوانی ئه‌نفالی وه‌کو تاوانی گه‌لکوژی سه‌ڵماند! بۆ به‌راوردکردن باشه ئه‌وه بیربخه‌ینه‌وه که کاتێ دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ تاوانکاریه‌کانی یوگوسلاڤیا ICTY له ئه‌پریلی 2004 دا بوونی تاوانی گه‌لکوژی له کوشتاره‌که‌ی سرێبره‌نیسا سه‌ڵماند (له‌و کوشتاره‌دا نزیکه‌ی 8000 کوڕ و پیاوی بۆسنی له ژولای 1995دا له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکدا له‌نێوبردران). ئه‌و سهڵماندنه وه‌کو بۆمبێک له‌نێو شاره‌زایاندا ده‌نگی دایه‌وه و ئێستاش هه‌روا له‌سه‌ری ده‌گوترێت و ده‌نوسرێت. که‌چی سه‌باره‌ت به تاوانی ئه‌نفال له‌گه‌ڵ گه‌وره‌یی و دڕه‌نده‌یی تاوانه‌که، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تاوانی ئه‌نفال تایبه‌تمه‌ندی سه‌رنجراکێشی هه‌یه، سه‌ڵماندنی دادگای ئێراقی سه‌رنجی شاره‌زایانی به‌لای تاوانه‌که و دانپێنانه‌که ڕانه‌کێشا. بنچینه‌ی هه‌له‌که ئه‌وه‌یه تاوانی گه‌لکوژی ئه‌نفال و گه‌لی قوربانی مافی خۆیان نه‌درایه و کرانه قوربانی پرۆسه‌یه‌کی ڕامیاری لار. به‌مشێوه‌یه ده‌کرێ بڵێین ناسینی گه‌لکوژی ئه‌نفال له ئاستی جیهانیدا تائێستا سنورداره و وه‌کو پێویست نییه، ئه‌گه‌رچی هه‌وڵه‌کان لێره و له‌وێ زیاتر بووین.
کۆنفرانسه‌که‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر گه‌لکوژی ئه‌نفال که له‌ژێر ناونیشانی به‌جیهانیکردنی گه‌لکوژی ئه‌نفال له 26-28 ژانیوه‌ری 2008 دا به‌سترا، به‌هۆی ئاره‌زووی ته‌سکی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له هه‌ولێر هه‌وڵه‌که به‌و شێوه‌یه ناتوانێ له ئاستی ستانداردی کۆنفرانسی زانستی و بێلایه‌ن بێت، بۆیه نه‌یتوانی له ئاستی پێویست بێت و شت زۆر گوتران که به‌رژه‌وه‌ندی پارت و ڕامیاریی خوازیاری بوون. دیاره ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوری کوردستان وه‌کو هه‌ر ده‌سه‌لاتدارێکی نادیموکراسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کێشه‌یان له‌گه‌ڵ بێلایه‌نی و زانستی بووندا هه‌یه.
هه‌موومان (ئێراقیه‌کان) به‌رپرسیارین له تاوانه‌که‌دا؟
مه‌کییه پێیوایه ئێراقیه‌کان (کورد و عه‌ره‌ب و ئه‌وانیتر له ئێراق) هه‌موویان له تاوانی ئه‌نفالدا به‌رپرسیارن، بۆ پشتگیری ئه‌وه ده‌لێت “به‌گه‌لی کوردیش ده‌ڵێم ئه‌وه له‌بیر نه‌که‌ن ڕاسته تاوانه‌که دژ به گه‌لی کورد کرا، به‌ڵام گوندی ئاشوریش به‌رکه‌وت هه‌رچه‌نده ژماره‌که‌یان که‌مبوو، به‌ڵام عه‌ره‌بیشی به‌رکه‌وت، هه‌روه‌ها سه‌رکه‌وتنی ئه‌نفال ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هاوکاری هه‌ندێک له کورده‌کان ئه‌وانه‌ی ئێوه پێی ده‌ڵێن (جاش) که تێوه‌گلان له هاوکاریکردنی ڕژێمدا بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه که‌واته هه‌موومان به‌رپرسین…”
هه‌روه‌ها پێیوایه ده‌بێ هه‌موو ئێراقیه‌کان له‌و تاوانه بگه‌ن و به‌تایبه‌تی پێویسته عه‌ره‌به‌کانی به‌سره و شاره‌کانی دیکه‌ی خوارووی ئێراق له‌و تاوانه بگه‌ن. له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه هه‌ستێکی هاوبه‌ش لای هه‌موو ئێراقیه‌کان دروست ببێت.
مه‌کییه له‌روانگه‌یه‌کی تایبه‌تی لیبرال و ئینسترومێنتالیانهوه (Instrumentalism)[3] ده‌روانێته تاوانه‌که، دێت له‌بۆته‌ی چه‌مکی هاوڵاتیبوون و ئێراقیبوون دایده‌نێ و له‌وێوه به‌دوای چاره‌سه‌ردا ده‌گه‌رێت. ئیندیڤیدوالیزم و جودانهکردنهوه زۆر به زاڵی له هه‌ڵوێسته‌که‌یدا خۆیان ده‌خه‌نه‌ڕوو. له‌و روانگه‌یه‌وه هه‌وڵ ده‌دات تاوانی ئه‌نفال بکاته ئێراقی، خاوه‌نداریه‌تی کاره‌ساته‌که و به‌هاکانی کاره‌ساته‌که ده‌داته ئێراقیه‌کان. چونکه ئه‌و ئاره‌زووی جوداکردنه‌وه‌ی تاوانه‌که بۆ گه‌لی کورد به‌ته‌نها ناکات و ئه‌وه به ناته‌با له‌گه‌ڵ لێکدانه‌وه‌که‌ی خۆی ده‌بینێت.
دیاره ستاتی ئێراق له تاوانکه تاوانباره، ده‌کرێ به‌رپرسیاریی بخرێته سه‌ر ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی که رژێمی ئێراق و ستاتهکهیان به هی خۆیان زانیووه و پشتگیریان کردووه. به‌گشتی ستاتی ئێراق و رژێمه‌کانی نوێنه‌رایه‌تی عه‌ره‌بیان کردووه و له ڕابردوودا به‌کرده‌وه وابووه، به‌ڵام ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه بۆ کورد ئه‌وها نییه و یه‌کسانکردنی عه‌ره‌بێکی به‌سرایی و کوردێکی که‌رکوکی ڕه‌شکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێ جیاوازیی گرنگه له نێوان ئه‌و دوو جۆره خه‌لکه‌دا، هه‌روه‌ها دان نه‌نانه به مێژووی ناسیۆنێکی ژێرده‌ستکراوی کۆلۆنیکراو که کورده. گه‌لی کورد خۆی ئێراقی ههلنهبژاردوو و خۆی ستاتی ئێراقی دروست نه‌کرد، تا ناسنامه و بوونی خۆی له بوونی ئێراقدا بدۆزێته‌وه. خاکی کوردستان به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی ناوچه‌که به‌شکرا و به‌شی خوارووی خرایه سه‌ر ئێراق، دوور له خواستی نه‌ته‌وه‌ی کورد. به‌ڵام وه‌کو دیاره ئه‌و ڕاستییه مێژووییه له‌به‌رژه‌وه‌ندی تێگه‌یشتنه‌که‌ی مهکییهدا نییه.
پاشان مه‌کییه هاتووه بوونی جاشه کورده‌کان له به‌شداریان له تاوانه‌که‌دا گشتگیرانه به‌کارده‌هێنێت و هه‌موو گه‌لی کورد له‌مباره‌یه‌وه به‌رپرسیار ده‌کات. ئه‌و ته‌ڕ و وشک پێکه‌وه ده‌سووتێنێت و ئه‌وه‌ش بێ مه‌به‌ست نییه. ئه‌گه‌ر ئه‌و تاوانی ئه‌نفال به گه‌لکوژی بزانێت و له تاوانی گه‌لکوژی بگات، ئه‌وه‌ش ده‌زانێ تاوانی گه‌لکوژی چۆن ڕووده‌دات و بۆ ڕووده‌دات. ئه‌و جاشانه‌ی به‌شداریان کردووه وه‌کو که‌سی کورد هه‌موویان تاوانبارن، به‌ڵام مه‌کییه خۆی له‌و ڕاستییه گێل ده‌کات، که جاشه‌کان ته‌نها و ته‌نها دارده‌ست و که‌ره‌سته‌یه‌کی جێبه‌جێکردنی کارگه‌ی گه‌لکوژکارانه‌ی ستاتی ئێراق بوون. ئایدۆلۆژیاکه و سیسته‌مه داسهپێنهرهکه له‌سه‌روه‌وه بۆ خواره‌وه بوو، تاوانه‌که ده‌رهاویشته‌ی ئایدۆلۆژیای ناسیونالیزمی به‌عسی عه‌ره‌بی بوو، سه‌رکردایه‌تی ستاتی ئێراق دایڕشت و جێبه‌جێیکرد به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی ناسیۆنی کورد. جاشه‌کان وه‌کو کرێگرته و هێزێکی ستاتی ئێراقی دژ به کورد، وه‌کو هێزێک له هێزه چه‌کداره‌کانی ئێراق، وه‌کو که‌ره‌سته‌یه‌ک له پرۆسه‌ی جێبه‌جێکردنی تاوانه‌کدا به‌شداریان کرد، به‌مجۆره جاشه‌کان نه ده‌سه‌ڵاتیان له ئاست سه‌روودا هه‌بوو، نه بریاردهربوون و نه ده‌شیانتوانی هیچ بڕیارێک بگۆڕن. گشتگیرکردنی به‌رپرسیاره‌تی له جاشه‌کانه‌وه بۆ هه‌موو که‌سێکی کورد، شێواندنی ڕاستیه‌کانه، خۆدزینه‌وه‌یه له کرۆکی تاوانی ئه‌نفال که گه‌لکوژییه و له لایه‌ن ستاتی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست و داگیرکه‌ری عه‌ره‌ب دژ به نه‌ته‌وه‌ی ژێرده‌سته‌ی کورد ئه‌نجام دراوه. به گشتگیرکردنی به‌رپرسیاریی، مه‌کییه هه‌وڵ ده‌دات لێره‌وه مافی خاوه‌ندارێتی کاره‌ساتی ئه‌نفال له کورد بسه‌نێته‌وه و بیخاته چوارچێوه‌ی ئێراق و هه‌موو کورده‌کانیش وه‌کو ئێراقی له تاوانه‌که‌دا به‌رپرسیار بکات. ناسیۆنی کورد جگه له جاشه‌کان که دژ به کورد و هێزێکی ستاتی داگیرکه‌ری ئێراق بوون، گه‌لی ژێرده‌سته و قوربانییه له‌و پرۆسه‌یه‌دا، بۆیه مافی خاوه‌نداریه‌تی کاره‌ساتی گه‌لکوژی ئه‌نفال بۆ گه‌لی کورد ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌گشتی کورد که خۆی نه‌ته‌وه‌ی قوربانییه له تاوانه‌که‌دا ناتواندرێ هه‌روا ئاسان گشتگیرانه به‌رامبه‌ر به تاوانه‌که به‌رپرسیار بکرێت. ده‌کرێ به‌رپرسیاری بخرێته‌سه‌ر هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی گه‌لێ له پارته کوردیه‌کان که له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئێران به‌شداریان له جه‌نگدا کردووه، هۆکارێک بوون بۆ یا بوونه‌ته‌هۆی دروستکردنی بیانوو بۆ تاوانی گه‌لکوژی له کورد. به‌ڵام دیسان ئه‌وه ناتوانێ بوونی تاوانی گه‌لکوژی ره‌تکاته‌وه و مافی خاوه‌ندارێتی کاره‌ساته‌که له گه‌لی کورد بسه‌نێته‌وه، یا به‌رپرسیاره‌تی بخاته‌سه‌ر به‌سه‌دان هه‌زار قوربانی بێده‌سه‌ڵات و بێ‌تاوان به‌تایبه‌تی و خه‌ڵکی بێبه‌رگری کوردستان به گشتی.
به‌رکه‌وتنی عه‌ره‌ب و ئاشوری له گه‌لکوژی ئه‌نفالدا له ئاستێکی زۆر نزمدا بووه و ته‌نها ئه‌وانه‌ی گرتۆته‌وه که له‌به‌ره‌ی کوردا بوون (بۆنمونه پێشمه‌رگه‌ی حزبی شوعی بوون، یا له یه‌کێ له گونده‌کانی کوردستان ڕاکردووی سه‌ربازی بوون). گشتگیرکردنی تاوانه‌که به‌هۆی به‌رکه‌وتنی ژماره‌یه‌کی یه‌کجار که‌می عه‌ره‌ب و ئاشوری دیسان به‌مه‌به‌ستی سه‌ندنه‌وه‌ی خاوه‌نداریه‌تی کاره‌ساتی ئه‌نفاله له گه‌لی کورد و دانیه‌تی به گه‌لی ئێراق وه‌کو گه‌له بنچینه‌یی و رهواکه. بۆنمونه له گه‌لکوژی رواندادا به سه‌دان هوتووی مرۆڤدۆست له‌به‌ر هه‌ڵوێستی مرۆڤدۆستانه‌یان و سۆزداریان به‌رامبه‌ر به توتسیه‌کان که گه‌لکوژیان لێ کرا، کوژران و له‌نێوبردران، به‌لام ئه‌وه نهبووههۆی ئه‌وه‌ی مافی خاوه‌ندارێتی کاره‌ساته‌که له توتسیه‌کان بسه‌نێته‌وه و یا هه‌موو توتسیه‌کان له‌به‌رامبه‌ر تاوانه‌که‌دا بکاته به‌رپرسیار. له باری رواندادا به‌هه‌مان شێوه ده‌کرێ هێزی چه‌کداری توتسیه‌کان که دژی ڕژێمی هوتووه‌کان ده‌جه‌نگان به‌رپرسیارییان بخرێته ئه‌ستۆ، به‌تایبه‌تی که له کوشتاری به هه‌زاران مرۆڤی هوتوو به‌شدار بوون. خه‌ڵکی توتسی به‌گشتی له‌و جه‌نگه‌دا بێ‌تاوان بوون و بوونه قوربانی گه‌لکوژی.
به‌ئێراقیکردنی تاوانه‌کان و وه‌ستان دژی جوداکردنه‌وه
هه‌روه‌ها مه‌کییه پێیوایه سه‌باره‌ت به تاوانه‌کانی دیکه‌ی که دژ به شیعه‌کان و خه‌ڵکی دیکه‌ی ئێراقی کراون پێویسته هه‌مان تێگه‌یشتن هه‌بێت، به‌مجۆره نابێ ئه‌و تاوانانه له‌یه‌کتر جیابکرێنه‌وه، هه‌ر گروپه بانگاشه‌ی کوشنده‌یی کاره‌ساته‌کانی بکات و خۆی پێ له‌وانیتر زۆرلێکراوتر بێت. ئه‌و مه‌به‌ستی وایه ئه‌و تاوانانه به‌رامبه‌ر به ئێراقیه‌کان کراون و ده‌بێ هه‌موو ئێراقیه‌کان له‌و تاوانانه بگه‌ن و هه‌ستێکی هاوبه‌شی ئێراقی له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه دروست بکه‌ن، چونکه ئه‌وه له‌سه‌ر هه‌موو ئێراقیه‌کان به‌رپرسیارییه.
ئه‌وه‌ی مه‌کییه داوای ده‌کات، ئه‌مه‌ریکایی و گه‌لێ له سه‌رکرده ئێراقیه‌کانی ئه‌مڕۆ که کار له‌سه‌ر هاوڵاتیبوون و دروستکردنی ناسنامه‌یه‌کی هاوبه‌شی ئێراقی به‌هێز ده‌که‌ن، ئه‌وه ده‌که‌ن. واته به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک دژایه‌تی کردنی یا کپکردنی هه‌موو ئه‌و به‌ها و چه‌مکانه‌ی که جودابوونه‌وه و جیاکردنه‌وه دروست ده‌که‌ن، به‌مشێوه‌یه هه‌وڵدان بۆ یه‌کخستنی ئیلیمێنته جیاوازه‌کان و تواندنه‌وه‌ی جیاوازیه‌کان له‌بۆته‌ی ناسنامه‌یه‌کی ئێراقی له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئیندیڤیدوالیزم و هاوڵاتیبووندا. داداگای ئێراقی به‌هه‌مان شێوه ئه‌وه ده‌کات و هاتووه تاوانه‌کانی پاشوپێش کردووه و تێکهڵبهیهکی کردوون. واته نه‌هاتووه ئه‌و تاوانانه‌ی که به‌سه‌ر کورد هاتوون هه‌موویان به جیا و سیسته‌ماتیکی به پێی مێژوو ریز بکات و له هۆکار و ئه‌گه‌ر و جۆری تاوانه‌کان بکۆڵێته‌وه، به‌ڵکو له‌گه‌ڵ تاوانه‌کانی دیکه تێکه‌ڵ کراون. هه‌روه‌کو بینیمان تاوانی دوجه‌یل پێشخرا، دوای ئه‌و تاوانی ئه‌نفال و دوای ئه‌و تاوانی شه‌عبان و هتد. به‌مشێوه‌یه ئێراقیبوون به‌سه‌ر نه‌ته‌وه و گروپی ئه‌تنی زاڵ کراون. ئه‌وه ئه‌و داوا ڕامیارییه‌یه که پرۆسه‌ی دروستکردنه‌وه‌ی ئێراقی نوێ ده‌یخوازێت.
وه‌کو پێشتر له وتاری دیکه‌دا گوتوومه تێکه‌ڵکردنی تاوانه‌کان به مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی جیاوازیه‌کانه و نزمکردنه‌وه‌ی بوونی گروپی ئه‌تنی و نه‌ته‌وه‌ییه له ئێراقدا، لێره‌دا نه‌ته‌وه‌ی کورد قوربانی گه‌وره و سه‌ره‌کییه، چونکه ته‌نها کورد له‌وه‌دا زیانی سه‌ره‌کی پێده‌که‌وێت، که هه‌وڵ ده‌درێت جوداییه نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی لێ داماڵدرێت یا کپی بکه‌نه‌وه، هه‌وڵ ده‌درێت نه‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی جودایی له‌گه‌ڵ به‌شه‌کانی دیکه بنوێنێ، به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان به‌های جودایی نه‌ته‌وه‌یی به‌رزبکاته‌وه و ئاراسته‌ی جوداکردنه‌وه بگرێت. مه‌کییه زۆر به ڕاکشاوی له‌سه‌ر دروستکردنی ئێراقی هه‌مووان له‌سه‌ر بنچینه‌ی نه‌هێشتنی جیاوازییه ئه‌تنی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان سوڕه، هه‌وڵی پێکهێنانی ناسنامه‌یه‌کی هاوبه‌ش ده‌دات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و، ئه‌مه‌ریکاییه‌کان، سه‌رکرده عه‌ره‌به‌کان و کورده ئێراقچیهکان ئه‌و ڕاستیه ده‌زانن، گه‌لی کورد ئه‌وه ناخوازێ، ئه‌گه‌ر ئازاد بێت و له هه‌ڵبژاردنی چاره‌نوسدا ئازادبکرێت.
به کورتی ئه‌و هه‌وڵ و لێکدانه‌وه‌ی مه‌کییه ده‌کرا بۆ ستاتێک که فره‌نه‌ته‌وه و گروپی ئه‌نتنی نییه، گونجاو بێت. به‌ڵام که ده‌یه‌وێ هه‌موو نه‌ته‌وه و گروپه ئه‌تنیه‌کان له بۆته‌ی گه‌لی ئێراقدا بتوێنێته‌وه، ئه‌وه لادانه له ڕاستی و فاکته‌ره‌کان که ئاماژه بۆ جودایی نه‌ته‌وه ناکۆکه‌کان ده‌که‌ن، هێما بۆ جودایی تایبه‌تمه‌ندیی تاوانه‌کان که به‌سه‌ر ناسیۆنی کورد و گروپی ئه‌تنی دیکه هاتوون، ده‌که‌ن. بۆنمونه هه‌رگیز کوشتاری شیعه‌کان هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی کوشتاری کورده‌کانی نییه، به‌ڵکو مه‌به‌ست و فاکته‌ره‌کان ته‌واو جیاوازن.
دانپێنان و لێبوردن و گشتگیرکردنی
سه‌باره‌ت به داننان به تاوانی ئه‌نفال و داوای لێبوردن کردن، مه‌کییه به‌هه‌مان شێوه‌ی پێشوو داوای دانپێنان له هه‌موو ئێراقیه‌کان ده‌کات و ئێراق وه‌کو یه‌ک یه‌که‌ی جیانه‌کراوه سه‌یر ده‌کات. به‌م واتایه ئه‌و گه‌ره‌کیه‌تی سه‌ره‌تا جێبه‌جێکاری ئێراق دان به تاوانه‌کان بنێت و پاشان له ئاستی جیهانیدا پرۆسه‌که ته‌واو بکرێت.
ناساندنی تاوانی ئه‌فال و دانپێنانی له ئاستی جیهانیدا، بێ دانپێنانی ئێراق ده‌کرێ و پێویست به به‌ستنه‌وه‌ی به هه‌موو ئێراقیه‌کان ناکات. هه‌روه‌کو بۆنمونه تورکیا نکۆڵی له تاوانی گه‌لکوژی ئه‌رمه‌نیه‌کان ده‌کات، به‌ڵام له ئاستی جیهانیدا گه‌لێ له وڵاتان دانیانپیناوه، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵکو وڵاتێکی وه‌کو فه‌ره‌نسا سزای بۆ نکۆلیکردنی تاوانه‌که داناوه. بۆیه ستاتی ئێراق دانی پێبنێ بۆ دانپێنانه جیهانیه‌که هه‌وڵێکی یارمه‌تیده‌ره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌شیکات، ئه‌و دانپێنانه جیهانییه ده‌کرێ بکرێت.
مه‌کییه لێره‌شدا له‌هه‌مان چاویلکه‌ی ئێراقچی و خه‌ونی ناسنامه‌ی هاوبه‌شی ئێراقیه‌کان ده‌روانێته دانپێنان به تاوانه‌که و داوای لێبوردن کردن. مه‌کییه راست ده‌کات که پێیوایه ده‌بێ بنیاتنانی ئێستا و داهاتوو له‌سه‌ر بنچینه‌ی دانپێنان به تاوانه‌کانی ڕابردوو بێت، نه‌ک له‌بیرکردنیان. به‌ڵام تێکه‌ڵکردن و خۆدزینه‌وه له جوداییه‌کان و به‌ها جیاوازه‌کان وا ده‌کات ئه‌و دانپێنانه لار خۆی پیشان بدات و ڕاستگۆ نه‌بێت. چونکه ئه‌و ده‌یه‌وێ ئه‌وه بکرێت له پێناوی دروستکردنی ناسنامه‌یه‌کی هاوبه‌شی ئێراقی و سه‌رخستنی پرۆژه‌ی دروستکردنه‌وه‌ی ستاتی ئێراق له‌سه‌ر بنه‌ما ناره‌وا و هه‌له‌کانی ڕابردوو که له سه‌ره‌تای بیسته‌کاندا ئینگلیزه‌کان و ده‌سه‌ڵاته جیهانیه‌کانی ئه‌وسا به‌سه‌ر کوردیان هێنا. داننان به تاوانه‌کان هه‌نگاوی گرنگه بۆ داهاتوویه‌کی ڕاستگۆیانه و باشتر، جودایی نه‌ته‌وه‌کانی ناو ئێراق و لێکترازانی ئێراق رێگه له‌و دانپێنانه ناگرێت. له‌و باره‌شدا دانپێنان به تاوانه‌کان بۆ نه‌ته‌وه له‌یه‌ک جیابووه‌کان بۆ بنیاتنانی دواڕۆژێکی ئاشتیخوازانه و باشتر بۆ خۆیان بێگومان پێویسته. عه‌ره‌بی به‌سره له‌و باره‌شدا پێویسته له تاوانی ئه‌نفال بگات و تێبگات ئه‌و تاوانه به ناوی ئه‌و ئه‌نجام دراوه، له ئاستی گه‌وره‌یی ئه‌و تاوانه که به‌سه‌ر گه‌لی کورد هات تێبگات، ئه‌وه بۆ که‌سه‌که خۆی و کۆمه‌ڵگه‌که‌ی پێویسته، بۆ گشت مرۆڤایه‌تی پێویسته. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش تێبگات که گه‌لی کورد به‌ئێراقه‌وه لکێندرا ناره‌وایی له به‌رامبه‌ردا کرا، هه‌روه‌کو کاره‌ساته‌کانی به‌سه‌ری هاتن به‌ڵگه‌ی ناره‌وایه‌تی و هه‌ڵه‌ی ئیمپریالیزم ده‌سه‌ڵمێنن. دیاره مه‌کییه ئه‌و به‌شه‌ی دانپێنانه‌که به‌لاوه ده‌نێت.
له‌روانگه‌ی مهکییهدا داوای لێبوردن کردن ده‌بێته گه‌مه‌ی “ده‌بێ هه‌موومان داوای لێبوردن له یه‌کتر بکه‌ین” له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئێراق هی هه‌موومانه و هه‌موومان له تاوانه‌کان که له ئێراقدا ڕوویان داوه غه‌درلێکراو و به‌رپرسیارین. ئه‌و لێره‌دا نایه‌وێ ستاتی ئێراق داوای لێبوردن له‌گه‌لی کورد به جودا بکات، به‌جۆرێ گه‌لی کورد وه‌کو گه‌لێکی جودا و ژێرده‌سته‌ی ستاتی ئێراق پیشان بدرێت. واته ناخوازێ دوو لایه‌ن وه‌کو دوو نه‌ته‌وه‌ی جودای ناکۆک له ڕابردوودا لێرده پیشان بدرێت، ستاتی ئێراق وه‌کو ستاتی تاوانبار و داگیرکه‌ر، نه‌ته‌وه‌ی کورد وه‌کو گه‌لێکی گهلکوژلێکراوی خاکداگیرکراو پیشان بدرێت. چونکه وادیاره ئه‌و پێیوایه ئه‌و چه‌مکانه گونجاو نین، هه‌روه‌کو ده‌ڵێ کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڕوانێته ئێراق وه‌کو یه‌ک به‌ش.
له‌ڕاستیدا داوای لێبوردنی جیبه‌جێکاری ئێراق ئه‌گه‌ر وه‌کو ستات نه‌بێ و ئاراسته‌ی گه‌لی کورد وه‌کو گه‌لێکی جودا نه‌کرێت، له‌مباره‌دا لێبوردنه‌که گرنگی به جودایی نه‌ته‌وه‌یی کورد نادات، به‌مجۆره گرنگی گونجاوی نابێت.
به‌کورتی مه‌کییه وه‌کو هه‌موو ئێراقچیهکان ئاره‌زووی گوێبیستی ره‌وایه‌تی مافی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی کورد و فاکته‌ره مێژوویه‌کان له‌م باره‌یه‌وه ناکات. بۆ ئه‌و واپێده‌چی گه‌لی کورد نه خاکی داگیرکراوه و نه ناسیۆنێکه جوداییه‌که‌ی مافی جیابوونه‌وه له ئێراق ڕه‌وا ده‌کات.
هه‌روه‌کو که دێته سه‌ر دادگا ئێراقیهکه گله‌ییه‌کی ئه‌وتۆی نییه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که سه‌دام له‌سه‌ر تاوانی دوجه‌یل سزا درا و له‌سه‌ر تاوانه‌کانی دیکه سزا نه‌درا! شایانی جهختلهسهرکردنهوهیه ئه‌و دادگایه جیا له چاویلکه لێڵه ئێراقچیهکه به‌هه‌ر چاویلهکهیهک سه‌یری بکه‌یت، پڕیه‌تی له که‌موکوڕیی.
مه‌کییه ره‌خنه‌ی له ناسه‌رکه‌وتوویی پرۆسه‌ی دروستکردنه‌وه‌ی ئێراق ئه‌وه‌یه که ده‌بوایه ئێراق له‌سه‌ر گیانی لێبورده‌یی و دانپێنان بێت که ڕامیاره‌کان ئه‌وه‌یان پێ نه‌کراوه. مه‌کییه وه‌کو هه‌ر ئیندیڤیدوالیست و ئینسترومێنتالیستێک دان نانێت به بوونی جوداییه نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌تنیه‌کان، ڕاستیه مێژوویه‌کان، کاریگه‌ری ناکۆکی خوێناوی رابردوو، تووندووتۆڵی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌تنیاتی به‌شه جیاوازه‌کان، بۆیه ناتوانێ ئه‌و ڕاستییه ببینێت که ئه‌وه‌ی ئه‌و داوای ده‌کات له پێکهاته‌یه‌کی به‌زۆر سه‌پێندراوی وه‌کو ئێراقدا ئه‌سته‌مه.
به‌مجۆره مه‌کییه له‌م ڕوانگه‌یه‌وه پێیوایه ناسنامه‌ی به‌هێز و پێویستی هاوبه‌ش بۆ بنیاتنای ئێراق له‌سه‌ر بنچینه‌ی گیانی لێبورده‌یی، ره‌شکردنه‌وه‌ی جودایهکان، هه‌ستکردن به به‌رپرسیاریی هاوبه‌ش و داننان به‌و به‌رپرسیارییه دێته‌دی.
هه‌روه‌کو له‌سه‌ره‌وه‌دا له چه‌ند لایه‌نێکه‌وه سه‌یرمان کرد مه‌کییه تاوانی ئه‌نفال له پێناوی ئێراق و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئێراق، به‌مشێوه‌یه به‌دیهێنانی خه‌ونی ئێراقی نوێ له‌سه‌ر بنچینه‌ی ناسنامه‌یه‌کی هاوبه‌ش و به‌هێزی ئێراقی، به‌کار ده‌هێنێت.
[1] وشه‌ی گه‌لکوژی له جیاتی وشه‌ی ژینۆساید به‌کارهاتووه.
[2] سه‌یری ئه‌م وتاره که له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نوسراوه بکه: http://www.kadirshorsh.com/Genocide..Gelkuji%20ya…pdf
[3] ئینسترومێنتالیزم Instrumentalism یه‌کێکه له‌و تیۆریانه‌ی بۆچوون و هزری تایبه‌تی سه‌باره‌ت به دیموکراتیزه‌کردن هه‌یه, پێیوایه دابه‌شکردنی رهواو بێجیاوازی سه‌رچاوه و ده‌سه‌ڵات هه‌روه‌ها مۆدێرنکردنی کۆمه‌ڵگه چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگه ده‌کات. پێیوایه ئێتنیاتی فاکته‌ری زیاده‌رۆی دروستکراوه‌ن و بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌ت له کاتی پێویستدا به‌کارده‌هێندرێن. ئه‌و تیۆرییه جه‌خت ده‌خاته‌سه‌ر ئندیڤیدوالیزم و مافه‌کانی تاک له جیاتی مافی گروپی ئه‌تنی یا نه‌ته‌وه‌یی، گرنگی نادات به جودایی گروپه نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌تنیه‌کان و کاریگه‌ریان له کێشه‌کاندا. هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌خاته‌سه‌ر رۆلی سه‌رکرده‌کان و کاریگه‌ریان له‌سه‌ر بڕیاره‌کاندا، بۆیه بێکه‌ڵککردنی سه‌رکرده رادیکاله‌کان به گرنگ ده‌زانێت. دیاره ئینسترومێنتالیست هه‌یه که‌مێ له‌م پێگه‌یه دوورده‌که‌وێته‌وه و دان به مافی گروپه نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌تنیه‌کان تا ئاستێک ده‌نێت، به‌ڵام ئه‌وانه له‌گه‌ل جیابوونه‌وه نین.
شاخه‌وان شۆڕش
13.02.2008
سەرنج بنێرە