خەڵک بێگومان سەربەخۆیی دەوێ، ئەوەش لەبەر لێزانی و قارەمانی سەرۆک و حزبەکان نییە!

خەڵک بێگومان سەربەخۆیی دەوێ، ئەوەش لەبەر لێزانی و قارەمانی سەرۆک و حزبەکان نییە! پرۆسەی ڕیفەراندۆم لەسەر سەربەخۆیی گەلێکی ژێردەستەدا بەشێوە دانپێندراو و مۆدێرنەکەی، دوای رێکخستنی دامەزراوە دادوەری، یاسایی، بەرێوەبەری، ئابوری و رامیاری و بەرگریەکاندا، دوای لابردنی دامەزراوە خۆسەپێنەر و نادیموکراسیەکان لە پرۆسەیەکی رەوای دیموکراتیزەکردندا دەکرێت، دەستوری نیشتیمانی بێلایەنی ناحزبی لە قۆناغی گواستنەوەدا دەنگی لەسەر دەدرێت، […]

کوردایەتی چییە؟! کوردایەتی چی دەگرێتەوە؟

کوردایەتی چییە؟! کوردایەتی چی دەگرێتەوە؟! ئایا کوردایەتیە بووەتەهۆی دزی، گەندەڵی، نیشتیمانفرۆشی، تیرۆر، برسیکردنی خەڵک، فرۆشتنی نەوت لەلایەن حزب و بنەماڵە، پیادەی نیپۆتیزم (خزمخزمێنە)، کلیپتۆکراسی، ئۆلیگارشی، بەیاساکردنی گەندەڵی و تاڵانی سامانی گەل؟ ئایا کوردایەتیە دەڵێ وڵات پارچەکەن، هەریەکەی ببنە نۆکەری داگیرکەرێ؟! ئایا کەسێ نوسراوێکی ئایدۆلۆژیانەی ناسیونالیستی کوردی دیتیە کە رێگە بەو تاوانکاریانە بدات؟! ئایا لە کوێی […]

لە یادی تاوانی کیمیابارانی هەلەبجەدا: گفتوگۆیەک لەسەر تاوانەکە لە ڕادیۆی ڕێگەی ئاوریشم لەگەڵ

لە یادی تاوانی کیمیابارانی هەلەبجەدا: گفتوگۆیەک لەسەر تاوانەکە لە ڕادیۆی ڕێگەی ئاوریشم لەگەڵ هاورییان هیدایەت مەلا عەلی، گۆران هەلەبجەیی و عەلی مەحمود.. بۆ بیستنی گفتوگۆکە کلیکی لینکەکە لە خوارە بکەن.. هەر شاد و بەختەوەربن https://www.youtube.com/watch?v=HQ9XgwC9Dpc

کەرکوک کوردستانە و ئاڵای کوردستان دەبوایە لە ٢٠٠٣ ـەوە لەسەر شاردا هەلکرێت

کەرکوک کوردستانە و ئاڵای کوردستان دەبوایە لە ٢٠٠٣ ـەوە لەسەر شاردا هەلکرێت دوای ڕوخانی رژێمی بەعس و دەستکردن بە پرۆسەی دروستکردنەوەی ئێراق، دەبوایە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لەسەر ناوچە داگیرکراوە کوردستانیەکان بکرێتە مەرجی پەسندکردنی بڕیاری ١٤٠، هەروەک چۆن ئاڵای ئێراق لەسەر هەموو شارەکانی دیکەی کوردستان لە تەک ئاڵای کوردستاندا بەرزکرایەوە..

لەیادی 29 ساڵەی کمیابارانی هەڵەبجەدا، شاخەوان شۆڕس بۆچی خەڵاتەکەی ڕەتکردەوە

شاخەوان شۆڕش خاوەنی بڕوانامەی ماستەر لە بواری جینۆساید، یەکێک لە هەڵبژێردراوانی وەرگرتنی خەڵاتی ئەمساڵی یادی کمیابارانی هەڵبجە بوو ڕەدیکردەوە یەم خەڵاتە وەربگرێت، بۆچی ئەم خەڵاتەی ڕەدکردەوەو ئەم خەڵاتە چییەو بەکێ دەدرێت؟ مەبەست لە خودی جینۆ ساید چیەو کەی تاوانەکان بە جینۆساید دەناسرێندرێن؟ ئەم دەردو بەلایانەی بەسەر خەڵکی کوردستان هاتون دەچنە چوارجێوەی جینۆسایدەوە؟ بۆچی دەبێت ئەم […]

هەلەبجە و هێرۆشیما لەبەراوردێکدا

لەیادی تاوانی کیمیابارانی هەلەبجەدا: ئەو نوسینەی خوارەوە چەند لاپەرەیەکی لێکۆڵینەوەیەکە کە سەبارەت بە تاوانی گەلکوژی هەلەبجە لەبەردەستمدایە و هیوادارم بەمزووانە تەواوی بکەم.. هێرشی سەر شاری هەلەبجە بەپێی کوشندەیی و وێرانکاری، بە قەوارە و زیان زۆر بچوکترە لەو هێرشەی کرایەسەر شاری هێرۆشیما، لەگەڵ ئەوەشدا هێرشەکەی سەر هێرۆشیما وەکو تاوانی جەنگ سەیری دەکرێت نەک تاوانی گەلکوژی. بۆئەوەی […]

لەبەرچی وڵاتانی ئەڵمانیا و هۆڵاند رێگەیان نەدا وەزیرکانی تورکیا لە وڵاتەکانیاندا ریکلام بۆ دەستورەکەی رەجەب بکەن؟

لەبەرچی وڵاتانی ئەڵمانیا و هۆڵاند رێگەیان نەدا وەزیرکانی تورکیا لە وڵاتەکانیاندا ریکلام بۆ دەستورەکەی رەجەب بکەن؟ ئایا هۆکارەکەی رەگەزپەرستیە وەکو رەجەب و مەلا عەلی قەرەداغی و هەوادارانیان دەیڵێن!؟

رەتکردنەوەی خەڵاتێک کە “لەژێر چاودێری نوسینگەی حکومەتی هەرێم” بەخشراوە بەمن

سەرەتا سوپاس و رێزم بۆ هەموو ئەو هاوڕێ خۆشەویستانەی بە وشە جوانەکانیان پشتگیری و پێزانینان دەربڕیووە..رێزم بۆ کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەلەبجە و ڕێزلێنانەکەیان. من ئەگەر شتێکم کردبێت لەبەر خەڵات و پاداشت نەمکردووە.. بە ئەرکی سەرشانم زانیوە کار بۆ دۆزی تاوانی گەلکوژی دژ بە کوردان بە گشتی بکەم.. ئەگەر توانیبێتم دۆزی ژینۆسایدی کورد کەمێ بۆ پێشەوە […]

رۆژائاوای کوردستان و ئەگەری دانپێنان

رۆژائاوای کوردستان و ئەگەری دانپێنان بەپێی ئەو هەوالە و هەواڵی دیکە: لە چوارچێوەی پلانی ڕزگارکردنی رەقەدا ئەمەریکا هێزی پشتگیری بۆ هێزەکانی یەپەگە دەنێرێت…. بەپێی گوتنی ئەمەریکا خۆی، هێزەکانی یەپەگە زۆر چاڵاک و سەرکەوتوون، زیاتر لە ١٠٠ گوندیان لە دەوروبەری رەقە تائێستا ڕزگارکردووە. ئەمەریکا پشتگیری تەواوی یەپەگە دەکات، ئەوەش تورکیای زۆر هەراسان کردووە و ناوە ناوە […]

 
© KadirShorsh