داوا ساده‌که‌ی به‌ناز له شاری خه‌ونی به‌رپرساندا شوێنی نه‌بوو
به‌ناز داوایه‌کی زۆر ساده‌ی هه‌بوو. به‌ناز ده‌یویست به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌که‌ی له ڕێگه‌یه‌کی ره‌وا و کراوه‌دا به‌پێی توانا و گونجاوی خۆی به‌بێ واسته و به‌رتیل دابمه‌زرێت. به‌ناز ده‌یوست له ولاته‌که‌ی ئه‌ویشدا توانا و گونجاویی ببێته پێوانه‌ی دامه‌زراندن
هه‌ژاری و بێبه‌رنامه‌یی له ئه‌گه‌ری مانه‌وه و رۆیشتنی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا
ئایا کێشه‌ی سه‌ره‌کی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ئه‌گه‌ری رۆیشتنی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا ئه‌وه‌یه یا ئه‌گه‌ری ناکۆکی نه‌ته‌وه‌یی نێوان کورد و عه‌ره‌به؟ ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکا بکشێته‌وه کێشه بۆ کورد دروست نابێت؟ ئایا له‌ئه‌گه‌ری کشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکادا ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی له به‌ڵێنه‌کانیان پاشگه‌زنابنه‌وه؟ ئایا ئه‌گه‌ر ببێته شه‌ڕ هێزه میلیتسیه‌کانی سه‌ر به پارت ده‌توانن به‌رگری له هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن؟ ئایا له‌سه‌ر سه‌رۆکی […]
هێرشه‌کانی تورکیا: تیرۆری ستات و ڕاکردن له چاره‌سه‌ری ئاشتیانه
ئه‌و رێککه‌وتنه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریکا، ئێراق و تورکیا ئێستاش کاری پێده‌کرێت و به‌رده‌وامه. بۆیه تۆپبارانه‌کانی تورکیا به‌ره‌زامه‌ندی ئه‌مه‌ریکا و ئێراقه، ده‌رئه‌نجامی رێککه‌وتنه سێ قۆڵیه‌که‌یه که پێشتر کراوه. ده‌سه‌لاتی هه‌رێم وه‌کو ده‌سه‌ڵاتێکی ناوچه‌یی ناو ئێراق ملکه‌چی ئه‌و رێککه‌وتنه‌یه و به‌کرده‌وه پێشتر هاریکاری جێبه‌جێکردنی کردووه. بۆیه ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له‌م تاوانه بێبه‌ری نییه
تورکیا: به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان و گوشاره‌کانی خۆگونجاندن، په‌یوه‌ندی گه‌دایانه‌ی ده‌سه‌لاتی هه‌رێم له‌په‌راوێزدا
جگه له گوشاری داواکاریه‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر تورکیا، گۆرانه ناوچه‌یی و جیهانیه‌کان و به‌هێزبوونی به‌ها دیموکراسیه‌کان گوشارێکی راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ ده‌خه‌نه‌سه‌ر تورکیا که ورده ورده خۆی له‌گه‌ڵ به‌ها دیموکراسیه‌کان ئاشنا بکات و واز له پشووته‌نگی و هه‌ندێ تابو که به‌که‌مالیزمه‌وه به‌ندن بهێنێت. له‌بیرمان نه‌چێت ئه‌و سیسته‌مه ڕامیارییه‌ی له ئێراقدا ئێستا هه‌یه گۆرانێکه تورکیا ناچاره ئاشنایه‌تی […]
له‌یادی 28 ساله‌ی کۆچی دوایی قادر شۆڕشدا: چه‌ند وشه‌یه‌ک بۆ تێکۆشه‌رێکی له‌بیرکراو
ئه‌و خه‌باتی بۆ ئه‌وه نه‌کرد پاداشت وه‌رگرێ یا ببێته خاوه‌ن سه‌رمایه، ئه‌و خه‌باتی به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆی ده‌زانی و تێکۆشین رێگه‌یه‌ک بوو خۆی هه‌ڵیبژاردبوو. ئه‌وه‌ی ئه‌و له ماوه‌ی ژیانیدا تۆماریکرد، وێنه‌ی که‌سایه‌تیه‌کی ماندونه‌ناس له مێژووی کاروانی خه‌باتی رزگاریخوازی خه‌ڵکی کوردستاندا ده‌که‌ن. ئه‌و ئه‌وه‌ی له توانای‌دابوو کردی، به‌مجۆره ویژدانی خۆی ئاسووده کرد، ئه‌وه‌ش لای ئه‌و گرنگ […]
ئۆپۆزیسیۆن: کێشه و جوداییه‌کان
ئۆپۆزیسیۆن کۆمه‌ڵێ کێشه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه، جگه له جودایی به‌رفراوانی بیروباوه‌ڕ که خۆیان له جودایی دیموکراسی‌خوازی و کۆنه‌پارێزی ئایینی‌دا ده‌بیننه‌وه، له‌به‌ر له‌که‌داری رابردووی به‌رپرسانی ئۆپۆزیسیۆن له پێشێلکاری رابردوودا هه‌روه‌ها کۆنه‌پارێزی و په‌ڕگیری ئیسلامیسته‌کان، گومان له توانایان له بردنی کۆمه‌ڵگه بۆ هه‌وارێکی دیموکراسی و کراوه‌دا دروست ده‌که‌ن. هۆکاری نه‌بوونی ئه‌لته‌رناتیڤی دیکه، له‌به‌ر پۆلیکتیکی داخراوی نادیموکراسیانه، گه‌مارۆ بۆ سه‌ر پارتی […]
راونان و داپلۆسین و رفاندنی خۆپیشانده‌ران چاره‌سه‌ری ده‌ردی ده‌سه‌لات ناکه‌ن
ره‌نگه ده‌سه‌لاتی خۆسه‌پێنه‌ر و دیسپۆتیانه‌ی یه‌کێتی و پارتی بتوانن سه‌رکوتی خه‌ڵکی ئازادیخواز و نارازی بکه‌ن، بۆ ماوه‌یه‌کیتر درێژه به پێشێلکاریه‌کانیان بده‌ن، به‌لام ناتوانن ئه‌و راستییه له خه‌ڵک له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی کوردستان بشارنه‌وه که ئه‌و سیسته‌مه رامیارییه‌ی ئه‌وان له ماوه‌ی فه‌رمانره‌واییاندا پێکیان هێناوه، ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مێکی بنه‌ماڵه‌یی نادیموکراسی خۆسه‌پێنه‌ره و ته‌ژییه له تاوان و پێشێلکاری […]
تیرۆریزم و خه‌بات له‌سایه‌ی به‌زه‌یی به‌رژه‌وه‌ندییه عه‌ره‌بی و ئیسلامیه‌کاندا
به‌کورتی خودی چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یا که‌مینه ژیرده‌سته‌کان به‌یه‌کچاو له‌به‌ررۆشنایی پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ له‌لایه‌ن ئه‌و لایه‌نانه‌ی ناومان هێنان سه‌یریان ناکرێت، به‌ڵکو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان چ ناسیونالیستی یا ئایینی یا رامیاری پارتگه‌را یا تایبه‌تی جۆری هه‌لوێسته‌کانی ئه‌وانه دیار ده‌که‌ن، که جوداکاری و دووروویی له هه‌ڵوێست، له بریار و هه‌نگاوه‌کاندا به‌رهه‌م ده‌هێنێت، که له روانگه‌ی پره‌نسیپه‌کانی مافی مرۆڤ و مۆرالییه […]
پێشنیاره‌کانی مه‌سعود بارزانی چاره‌سه‌رنین به‌ڵکو درێژه‌دانه به‌باری ستاتوس کۆ
ئه‌و پێشنیارانه‌ی مه‌سعود بارزانی وه‌کو چاره‌سه‌ر و چاکسازی ناوزه‌دیان ده‌کات له راستیدا نه چاره‌سه‌رن نه چاکسازین، به‌ڵکو هه‌وڵی کپکردنه‌وه‌ی توره‌یی و ناره‌زایی خه‌ڵکه به‌مجۆره خۆدزینه‌وه‌یه له داخوازیه‌کانی خه‌ڵک و گه‌مه‌یه‌که بۆ درێژه‌دان به‌وه‌ی که دروستیان کردووه و پێكیان هێناوه. بارزانی و تاڵه‌بانی چاره‌سه‌ریان پێ نییه و چاره‌سه‌ریش به‌وان ناکرێت، ئه‌وان بۆ 20 ساڵ ده‌چێ ده‌ستیان […]
ئه‌و پێشێلکاریانه‌ی له په‌یامی چاکسازی مه‌سعود بارزانیدا شوێنیان نه‌بوو
ئه‌وانه و خالێ دیکه‌ش هه‌ن که ئاماژه‌یان بۆ بکرێت که له‌ماوه‌ی 20 ساڵی فه‌رمانره‌وایی ئه‌واندا روویان داوه و رووده‌ده‌ن، ئه‌و پیشێلکاریانه ده‌کرێ وه‌کو به‌رتیل، له‌خشته‌بردن، به‌لارێدابردن، ناچارکردن، گه‌نده‌ڵی، جوداکاری، په‌راوێزکردن، پاوانکاری، داستبه‌سه‌راگرتن، تاوانکاری و ناپاکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی دابندرێن.