با دەست لەناو دەست و شان بەشان چەتەکانی داعش لە کوردستاندا پاککەینەوە
لەسەر هەموومانە لەهەر کوێیەک هەین خوشکوبرایانی ئێزدی لەو نەهامەتییە دەرباز بکەین و هاوکاریان بکەین، ئەو کارەساتەی بەسەر ئەواندا هاتووە، جەرگی هەموومانی لەتلەتکردووە. ئەوەی چەتە ئیسلامیستەکانی داعش دژ بە خوشکوبرا ئێزدیەکان کردوویانە تاوانێکیە کە بەمەبەستی لەناوبردن و تەفروتوناکردنیان کردوویانە. دەبێت هەرچی لەدەستمان دێت بۆ رزگارکردنیان بیکەین.
گرتنی شەنگال لەلایەن داعشەوە کارەسات و سکەنداڵە
شکان و هەڵاتنی ئەو هێزانەی لە شەنگال بوون سکەنداڵە بۆ ئەو هێزەی کە دەسەڵاتی هەرێم و میدیاکانی سەربە دەسەڵات پروپاگەندەی بەهێزیی و بەتواناییان بۆ کردووە. سکەنداڵە بۆ کورد رێگە بدات هێزێکی وەکو داعش بێتەناو شارێکی هەستیار و گرنگی کوردستان، لەکاتێکدا دەزاندرێت هەموو خەڵکی دانیشتوانی شار و کەلتور و فەرهەنگی دەکەوێتە لێواری لەناوبردن و مەتریس ئەنجامدانی […]
نا بۆ ئێراقی درۆ، بەڵێ بۆ کوردستانێکی سەربەخۆ
ئەگەر نەیانویست ڕاستەوخۆ سەربەخۆیی ڕابگەیەنن یا ڕیفەراندەم لەسەر سەربەخۆیی بکەن، ئەگەر گوێیان لە گەل ڕانەگرت و ڕێگای بەغدایان گرتەبەر، دەبوایە هەنگاویان بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی بێت و مافی چارەنوس بە ڕاشکاوی لە دەستوردا بسەپێنن. بەمجۆرە یاساییانە و بە پێی بنچینەیاسا دیموکراسیانە مافی جیابوونەوە لە ئێراق مسۆگەر بکەن.
داعش و مەترسیەکانی
ئەگەر هێزەکانی باشوری کوردستان بتوانن ناوچە دابڕاوەکان کۆنترۆڵ بکەن و لە هێرشی تیرۆریستە ئیسلامیەکانی داعش بیانپارێزن، ئەوە بێگومان دەکرێ بۆ گەراندنەوەی ناوچە دابڕێندراوەکان کارتێکی بەهێز بێت. بەپێچەوانەوە ئەگەر ئەو ناوچانە بکەونە ژێر چنگی تیرۆریستانی داعش، دەکرێ زیانی کوشندە بە بەرژەوەندیەکانی کوردستان و چارەنووسی ئەو ناوچانە بەتایبەتی بگەیەنێت.
دلزار حوسین نمونەی ئازایی
دلزار کوڕی بەرخۆدان بوو و نەبەردیەکانی شەفیق زاهیر لەگەڵ خەونەکانی ئەو تێکەڵ بوون و دواڕۆژی شۆڕشگێڕانەی ئەویان لەزووەوە وێنەکرد. ئەو گڵپەی لەبننەهاتووی خەڵکی ستەمدیەدە بوو و بۆ گەیشتن بە ئاسۆ هەڵپەی دەکرد. دلزار هەڵگری ئازارەکانی حاجی قادر و سامی عەوداڵ بوو، لەگەڵ رەزمی گۆرانیەکانی سێوەدا بەسەر شار و دەشتدا روو لە ئاسۆ گوزەری دەکرد.
پرۆسەی هەڵبژاردن: هیوای گۆڕانکاری لەسایەی درۆی بەرپرسان و نائومێدیی و راستییە تاڵەکاندا
بەکورتی ئەوە بۆ ٢٣ ساڵ دەچێت، ئەو بەرپرسە دەسەڵاتدارانە دەدزن و دەبڕن، بەهەدەر دەدەن، تاڵان دەکەن و دەفرۆشن، ئەوان ٢٣ ساڵ درۆیان کرد و ئێستاش هەر درۆ دەکەن. نەمبیستووە ناسیۆن و ستات بە درۆ، دزی و گەندەڵی، ناپاکی و نیشتیمانفرۆشی دروست بکرێت! نەمبیستووە خەڵک و کۆمەڵگە لەتونایاندا هەبێ گۆڕانکاری بکەن لەکاتێکدا نانی درۆ و گەندەڵی […]
ئهنفال: تێگهیشتن، پێناسه و ناساندن لهچهند ڕهههندێکهوه
ئهنفال واته ڕهواکردنی ئایینیانه و ئایدۆلۆژیانهی داگیرکردن، تاڵانکردن، سوتاندن، کاولکردنی خاکی خهڵکی نهخوازراو، ههروهها پاکتاو و ڕهگبڕینهوه، ڕاونان، کوشتن، گرتن، دهستدرێژیکردن و کۆیلهکردنی مرۆڤه نهخوازراوهکان، که مافی ژیانیان لهبهر جودایی ئایین یا ڕهگهز لهلایهن هێزی داگیرکهر لێسهندراوهتهوه، ڕهوا دهکات.
دیار ئەستێرەیەکی گەشاوەی خەبات
دیار لە ڕێککەوتی ٣٠ی ژولای ساڵی ١٩٨٢ دا لەلایەن سەرۆکجاش مەلا عوزێر و محاون ئەحمەدی سەر بە ئەمنی قوشتەپە لە گوندی قۆڵتەپە دەستگیردەکرێ. لەلایەن رژێمی بەعس دستگیر کرا و شونبزر کرا کە دواتر لە ١٤ی ئەپریلی ساڵی ١٩٨٥ دا لەگەل هاورێی نەجمەدین مستەفا لەسێدارە دەدرێت و دەچێتە ڕیزی گیانبەختکردووانی رێگەی ڕزگاری کوردستان.
پێناسهی گهلکوژی
گهلکوژی (ژینۆساید) چییه؟ گهلکوژی کوشتاری پلانبۆدانراوە بەمەبەستی لهناوبردنی نەتەوەیەک یا گهلێک که ئهگهر لهناوی نهبات مهترسی راستهوخۆ لهسهر بوونی دروست دهکات.
پارتی و چاڵهەکەندن بۆ خۆپاراستن لە کورد؟!
ئەو هەنگاوەی ئێستای بنەماڵەی بارزانی هەنگاوێکی دیکەی تاکڕەوانەیە، بەپێی بەرژەوەندی تایبەتی بنەماڵەی بارزانی دراوە، بۆیە بڕیارێکە گوێ ناداتە پرەنسیپەکانی بڕیاردان لەسەر پرس و بابەتە چارەنوسسازەکاندا، بەمجۆرە بەپێویستی نابینێ بۆ گەل بگەڕیتەوە و رەوایەتی بڕیارەکەی لە چوارچێوەیەکی دیموکراسیانەدا لە نوێنەرانی گەلەوە بەدەستبهێنیت، هەروەکو لە کوردستاندا ئەو دامەزراوانە وەکو بۆدی هەن بەڵام لەئاست بنەماڵەی دەسەڵاتداردا لاواز و […]