دەرئەنجامە خراپەکانی دەستێوەردانی ئێران و تورکیا لە باشوری کوردستاندا لەڕێگەی یەکێتی و پارتییەوە

بوونی کاریگەری ئەو دوو زلهێزە ناوچەییە دژبەیەکە جگەلەوەی سەربەخۆیی بڕیارەکانیان لەدەست سەرانی سەوز و زەرد سەندۆتەوە، ململانێی بەرژەوەندیەکانیان خستۆتە ناو باشوری کوردستان و هەریەکە دەیەوێ باشوری کوردستان بەئاراستەی بەرژەوەندیەکانی خۆیدا راکێشێت، بۆنمونە سەبارەت بە هەڕەشە و هێرشی داعش بۆسەر باشوری کوردستان بەرژەوەندیەکانی ئەو دوولایەنە دژی یەک وەستانەوە و بەرەی سەوز و زەردیش لە دوو ئاوازی […]

ئازادکردنی ئەمیری داعش بە پارە هەرەسی ڕەوشت و مۆرالە

دەکری دیلی داعش بە دیلی پێشمەرگە بگۆڕدریتەوە، ئەوە کارێکی رەوا و گونجاوە. بەڵام ئازادکردنی ئەمیری داعش بە پارە جگە لە تاوان و ناپاکی، ئاماژە بە هەرەسی رەوشت و مۆڕال دەکات لەلایەن ئەو مرۆڤانەی ئەو کارەیان ئەنجام داوە.

مەلا کامەران لەسەر بوونی مافی ژنان هەرەشە لە رۆژئاوا دەکات

مەلا کامەران لەسەر بوونی مافی ژنان هەرەشە لە رۆژئاوا دەکات ئەو زۆر نیگەرانە لە نەهێشتنی جوداکارییەکان و یەکسانکردنی ژن لەگەڵ پیاودا. دیارە ئەوەی ئەو لە نامەکەدا دەیلێت لە سیستەمی دیموکراسی و سیکولاردا جێی نابێتەوە. نامەکەی مەلا کامەران پڕی هەلەیە، هەروەها مەلا کامەران دەیەوێ سەری رۆژئاواش وەکو باشور لە قوڕی کۆنەپەرستی و داخراوەیەوە بنێت.  مەلا کامەران […]

مەلا سەمەد پشتگیری تاوانەکانی داعش دەکات

ئەوەی ١٤٠٠ ساڵ پیش ئێستا روویداوە و گوتراوە ئەوە لە کاتێکدا بووە کە خەلک هوشیار نەبووە و لە تاریکیدا ژیاوە، ئەوساش کوشتن و لەناوبردن و کۆیلەکردن و تاڵان لەپێناوی سەپاندنی ئایین تاوان بوون. پێشی ئیسلام و دوای ئیسلامیش لەلایەن ئایینی دیکەوە ئەو جۆرە تاوانانە لەژێرناوی رەوایی ئایین ئەنجامدراون. دەبێ ئەو جۆرە بیرکردنەوانە تێپەڕێندرێت و بکرێنە […]

کۆبانی پێویستی بە چەکە نەک چەکدار

ئەگەر دوور لە گومانەکانی ئیمە ئەو هێزە تەنها مەبەستی گەیاندنی چەک و تەقەمەنی بیت و لە روانگەیەکی کوردستانیانەوە چووبێت و کاریگەری تورکیای لەسەر نەبیت، بێگومان ئەو هیزە بە ئەرکیکی پێویست هەلساوە و جێگەی دەستخۆشییە.

خۆڕاگریی کۆبانێ و دەرهاویشتە ئەرێنیەکانی

ئەو بەرخۆدانە توانا و لێهاتوویی ژنانی سەڵماند و ژنانی کوردی وەکو ژنی ئازا و بەجەرگ و کۆڵنەدەر وێنەکرد. بۆیە ئەو بەرخۆدانە گرنگیی تایبەتی سەبارەت بە توانای ژنانەوە هەیە، چونکە توانای ژنان بەرزدەکاتەوە، بەمجۆرە پاشەکشە بە بیر و هزری پیاوسالاری دەکات. ئەوە دەسەڵمێنێ کە ژنان دەتوانن وەکو پیاوان بەشداری لە ئەرکەکانیاندا بکەن و بە باشترین شێوە […]

تورکیا و گەمەی پشتکردن لە کارتی سوتاوی داعش

دیارە هەر زوو دەرکەوت کە داعش لەناو دەبردرێت و پاش ماوەیەکی دیکە تێکدەشکێندرێت، بۆیە کارتی داعش کارتێکی دۆڕاو و سوتاوە. بەڵام تورکیا جگە لە هاوکاریکردنی ئەمەریکا و رۆژئاوا لە دژی داعشدا رێگەیەکی دیکەی لەراستیدا لەبەردەمدا نەبوو، چونکە مەترسیەکانی سەر بەرژەوەندی ناسیونالیستانەی تورکیا کەم نەبوون. تورکیا وەکو ئەندامێکی گرنگی هاوپەیمانی ناتۆ، سەختە بێزیان بتوانێ دژی هاوپەیمانانی […]

کۆیلەکردن و دەستدرێژی بۆسەر ژنان تاوانە لە هەر سەردەمێکدا روویاندابێت

کوشتنی ئەندامانی نێرینە و کۆیلەکردن و دەستدرێژی بۆسەر ئەندامانی مێینەی کۆمەڵگەی ئێزدی لەلایەن ئیسلامیستەکانی داعشەوە، کردەوەیەکی گەلکوژکارانەیە. ئەوەی تاوانبارە ئیسلامیستەکانی داعش دەیکەن، دووبارەکردنەوەی تاوانێکە کە لەشکری ئیسلام لەسەدەی حەوتەم لەسەرەتای سەرهەڵدانی ئیسلامدا پیادەیان کردووە. دیارە لەمبارەیەوە بەسەرهاتی زۆر دەگێردرێنەوە. ئەوسا ئەو کردارە تاوان بوو، ئێستاش بەهەمان شێوە تاوانە. هیچ کەس و بیروباوەڕ و ئایینێک ناتوانێ […]

کچان و ژنانی ئێزدی وەکو غەنیمەی شەر

بەپێ سەرچاوە مێژوویەکان عەرەبە ئیسلامەکان لە سەرەتای پەیدابوونی ئیسلامدا لە هێرشە داگیرکاریەکانیاندا ژنە دەستبەسەرکراوەکانیان وەکو غەنیمەی شەر سەیرکردووە و مامەلەیەکی لەو جۆرەیان لەگەڵ کردوون کە ئێستا ئیسلامیستەکانی داعش دوای ١٤٠٠ ساڵ دووبارەی دەکەنەوە.

ئا بۆ کوردستانێکی ئازاد و پشووفراوان

خەبات بۆ ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان جێگەی شانازییە بۆ هەموو ئەوانەی بڕویان بە ئازادی گەلان هەیە، گەریللا و پێشمەرگە کە بەرگری لە خاکی کوردستان دەکەن جێگەی شانازین بۆ خەڵکی کوردستان. کوردستان بەوەوە جوانە کە جێگەی هەموو رەنگ و بیروباوەرێکی لێ دەبێتەوە، کۆمەڵگەش ئەوکاتە ئازاد و سەربەخۆیە کە بتوانێ هەموو بیروراکان و رەنگ و گروپە ئەتنی […]

 
© KadirShorsh