لە یادی ٣٠ ساڵەی گیانبەختکردنی گیانگەش کاکە سەرداری مام یونس

لە ١٠ی ئەپریلی ساڵی ١٩٨٧ دا دوای کشانەوەیان لە چالاکیەک لەسەر جادەی کۆیە، دوای شەڕێکی قارەمانانەوە دەستەویەخە لە نزیکە گوندی ونکە و عەلیاوە کۆپتەرەکانی ڕژێمی بەعس دەگەنەسەر پێشمەرگەکانی هەرێمی سەفین و هێزەکانی دیکە، هێرشیان دەکەنە سەر لەو هیرشەدا کاکە سەرداری مام یونس، فەرماندەی هەرێم کاک تەحسینە شەل، کاکە عوسمان ناسروا بە ڕزگار و کاکە مستەفا […]

لە یادی ٣٣ ساڵەی کۆچیدوایی قادر شۆڕشدا

گیانبەختکردوانی رێگەی خەباتی ڕزگاری کوردستان چ قادر شۆڕش یا هاوڕێکانی لەو سەردەمەدا، خەباتیان لەپێناو کوردستانێکی ئازاد، کۆمەڵگەیەکی دادپەروەر و کراوە، گەلێکی پێشکەوتوو و مۆدێرن، ئاشتیخواز و پشووفراوان کرد. ئەوان خەباتیان لەپێناو پرەنسیپە دیموکراسیەکان و دەسەڵاتی گەل بوو، دژی داخراوی، کۆنەپارێزی و خێڵەکیزم و تاکپەرستی بوون، دژی دەسەڵاتی ئایینپارێزی و دواکەوتوو بوون.

کاتێ ساده‌یی و له‌خۆبردوویی مرۆڤ به‌رزده‌که‌نه‌وه‌

 تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی وه‌کو ده‌ستپاکی، راستگۆیی، گیانی هاوکاری، هه‌ژاردۆستی، خاوه‌ن ویژدانی، یه‌کسانخوازی، چاونه‌ترسی و بوێری، خۆنه‌ویستی، ساده‌یی، به‌ڕێزی، خۆشه‌ویستی، برواهه‌بوون به‌ مافی ژن و یه‌کسانی له‌مباره‌یه‌وه، رێکوپێکی و ده‌ستوبردی، خاوه‌ن دیسیپلینی، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌  گرنگانه‌ بوون که‌ ئه‌و به‌رز ده‌ینرخاندن و گرنگی پێده‌دان.

قادر شۆڕش له‌ قه‌سیده‌ی پیره‌ هه‌ولێردا

به‌شێکه‌ له‌ قه‌سیده‌ی پیره‌ هه‌ولێر، دیوانی هه‌ناسه‌ی پایز نوسینی عوسمان هورمزیار ده‌یه‌وێ له‌ ده‌فته‌ری ژینی وابنوسرێ ئه‌و پیاوه‌ وه‌ک داربه‌ڕوو دانانه‌وێ

له‌یادی 28 ساله‌ی کۆچی دوایی قادر شۆڕشدا: چه‌ند وشه‌یه‌ک بۆ تێکۆشه‌رێکی له‌بیرکراو

ئه‌و خه‌باتی بۆ ئه‌وه‌ نه‌کرد پاداشت وه‌رگرێ یا ببێته‌ خاوه‌ن سه‌رمایه‌، ئه‌و خه‌باتی به‌ ئه‌رکی سه‌رشانی خۆی ده‌زانی و تێکۆشین رێگه‌یه‌ک بوو خۆی هه‌ڵیبژاردبوو. ئه‌وه‌ی ئه‌و له‌ ماوه‌ی ژیانیدا تۆماریکرد، وێنه‌ی که‌سایه‌تیه‌کی ماندونه‌ناس‌ له‌ مێژووی کاروانی خه‌باتی رزگاریخوازی خه‌ڵکی کوردستاندا ده‌که‌ن. ئه‌و ئه‌وه‌ی له‌ توانایدابوو کردی، به‌مجۆره‌ ویژدانی خۆی ئاسووده‌ کرد، ئه‌وه‌ش لای ئه‌و گرنگ […]

یادی 27 ساڵه‌ی کۆچی دوایی قادر شۆڕش

له‌ ڕۆژی‌ 11ی ژونی 2010 دا 27 ساڵ تێده‌په‌رێ به‌سه‌ر کۆچی دوایی قادر شۆڕش. ئه‌و بۆ کوردستانێکی ئازاد و دادپه‌روه‌ر و پیشکه‌وتووخواز خه‌باتی کرد. به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ ئێمه‌ش به‌ هیوای ده‌سه‌ڵاتێکی نیشتیمانی و ده‌ستپاک، به‌ هیوای کوردستانێکی ئازاد و پێشه‌که‌تووخواز و دادپه‌روه‌رین.  بۆ خوێندنه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریه‌کانی ژیان و خه‌باتی قادر شۆڕش کلیکی سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌: […]

له‌یادی 26 ساله‌ی کۆچی دوایی قادر شۆڕشدا: چه‌ند وشه‌یه‌ک بۆ تێکۆشه‌رێکی له‌بیرکراو

قادر شۆڕش له‌ ساڵی 1924 دا له‌گوندی قه‌راسنج بۆ یه‌که‌مجار چاوی به ‌سروشتی جوانی خۆشناوه‌تی و بناری سه‌فین هه‌ڵێنا. دوای گه‌شتێکی دوورودرێژی سه‌رکه‌شانه‌ که‌ ته‌ژی بوو له برسیه‌تی و نه‌بوونی،‌ جۆتیاری و کرێکاری، سه‌ربازی و فه‌رمانبه‌ری، ده‌ربه‌ده‌ری و دووره‌وڵاتی، زیندانیبوون‌، ناکۆکی و ململانێی ناوخۆیی، دووری له‌مالومنداڵ و که‌سوکار، پێشمه‌رگایه‌تی و خه‌باتی بێپسانه‌وه‌ی کوردایه‌تی، له‌ئاقاری ئاریانه‌ […]

چل ساڵ خه‌بات و تێکۆشان

پەیامی سوار

ده‌وروبه‌ر ماته‌و تاریکی شه‌و ئه‌نگوسته‌چاوه‌ پێشمه‌رگه‌یێ، سوارێکی شاخ له‌به‌رده‌م بڵێسه‌ی گڕێکی بچوک له‌ گه‌ردنی لوتکه‌ له‌گه‌ڵ ئاوه‌گرد سکاڵای بوو ده‌ڵێن ئاوه‌گرد هه‌موو جارێ ‌ بۆ ئه‌و سواره‌ گوێ ڕاده‌گرێ .. پێشمه‌رگه‌یێ، پیرکاروانێ له‌زه‌رده‌ی خۆرئاوا، به‌بناری سه‌فیندا درشت و نه‌رم هه‌نگاوی ده‌نا ده‌ڵێن سه‌فین هه‌موو جارێ بۆ ئه‌و سواره‌ سرودێکی یاخی ده‌چڕێ ..

 
© KadirShorsh