هەلبژاردنی پەرلەمان دوای ریفەراندۆم!؟
هەر گەلێک کە هەوڵی خۆدروستکردن و کار بۆ گەیشتن بە سەروەری خۆی دەکات، بەر لەهەرشتێ لە قۆناغی گواستنەوەدا لەسایەی دەسەڵاتێکی کاتیدا دەزگا و دامەزراوە بنچینەیی و گرنگەکانی وڵات وەکو دامەزراوە یاسایی، ڕامیاری، دادوەری و بەڕیوەبەریەکان پێکدەهێنێ، دەستوری نیشتیمانی دادەڕێژێ و گشتپرسی لەسەر دەکات، پاشان هەڵبژاردن بەپێی دەستوری نوێ دەکات، پاشان دەسەڵاتی یاسادانان و بەرێوەربردن بەپێی […]
عەزیز محمەد لە نێوان وابەستەیی و خۆگونجاندندا
کەلێنی گەورەی بوونی چەپ لە کوردستاندا پشکی دیاری بەرپرسیاریەکەی لەئەستۆی حزبی شوعی دایە، هەروەکو خۆی بە پێشڕەوی پارتە چەپەکان دەناساند. شکستێکی گەورەیە دوای ٧٠ ساڵ خەبات، بوونی چەپ لە مەودایەکی سنورداری ناکاریگەردا رەتناکات و لەکۆبوونەوە بچوکەکان تێناپەرێت. چۆن نان و ئاو بۆ مرۆڤەکانی کۆمەڵگە پێویستە، هێندەش بوونی پارت و ڕێکخراوی چەپ بۆ بوونی کۆمەلگەیەکی تەندروست […]
مرۆڤەکان وەکو خۆیان ببینن: نەوشێروان مستەفا لە نێوان تاوانباری و فریادرەسیدا
ئەگەر بمانەوێ لە مێژوومان بگەین و ئەگەر بمانەوێ دوارۆژێکی رۆشن بۆ داهاتوو دروستکەین، دەبێ دان بەراستیەکاندا بنێین، دەبێ مێژووی رامیاری کوردستان وەکو خۆی ببینین. دەبێ بتوانین باش و خراپ لەیەکتر جیاکەینەوە و مێژووی کەسەکان وەکو خۆی ببینین. نەوشێروان مستەفا یەکێکە لەو کەسایەتیانەی کە مێژووەکەی هەلسان و دابەزینی زۆری بەخۆیەوە دیووە، ئەگەرچی بەم دواییە سەرکردایەتی بزوتنەوەیەکی […]
قەیرانی ئۆکرانیا: زیانە کوشندەکانی ناتەبایی ناوخۆیی و بەرژەوەندییە دەرەکیەکان
قەیرانی ئۆکرانیا: زیانە کوشندەکانی ناتەبایی ناوخۆیی و بەرژەوەندییە دەرەکیەکان کێشەی بوونی کەمینەیەکی بەتوانا و گەورەی روس لە ئۆکرانیا گرنگی پێنەدراوە و نەویستراوە کۆنسترەکتیڤانە و دیموکراسیانە سەیری کێشە و بەرژەوەندیەکانی ئەوان بکەن. بوونی کەمینەی بەهێز کۆمەلی ئەرک لەسەر ستات دروست دەکەن، و ستات لەسەریەتی بەرژەوەندی ئەوان لەبەرچاو بگرێت ئەگەر چاوی لە مانەوەی ئەوان لەچوارچێوەی وڵاتدا بێت […]
لە کەمالیزمەوە و بۆ “ئەردۆگانیزم”
بەکورتی ئەگەر لەدیدێکی بێلایەنەوە سەیری گۆڕینی سیستەم بکەین، ئەوا ئەو خاڵە پۆزەتیڤانەی کە لە سیستەمی رامیاری تورکیادا دەبیندران کە بریتیبوون لە پەرلەمانتاریزم و سیکولاریزم، لاواز و سنوردار و ناگرنگ دەکرێن. لە ئیپۆکی نوێی ڕامیاری تورکیادا جگەلە کۆنەپارێزی، ڕاستڕەوی و ڕەگەزپەرستی، ئیسلامگەرایی و سەرۆکی ئاوتۆریتێر لە سیستەمی ڕامیاری نوێدا خۆیان دەسەپێنن.
بۆچی تورکیا سەروەری کوردستان بۆ سەدەهەمین جار دەبەزێنێت و لە باشوری کوردستاندا مرۆڤی کورد دەکوژێ؟
تورکیا بۆیە سەروەری کوردستان بۆ سەدەهەمین جار دەبەزێنێت و لە باشوری کوردستاندا مرۆڤی کورد دەکوژێ، چونکە باشوری کوردستان نە خاوەنی دەسەلاتێکی ڕەوای کوردستانی بەهێزە، نە سەربەخۆیی رامیاری و ئابوری لەدەستی خۆیەتی
سەرۆک جاشەکان و بەشداریان لە تاوانی گەلکوژی ئەنفالدا
سەرۆک جاشەکان و بەشداریان لە تاوانی گەلکوژی ئەنفالدا لێرەدا سەرنج دەدەینە واتای بوونی سەرۆک جاشەکان بۆ تاوانی گەلکوژی ئەنفال، چۆنیەتی تاوانباریان لە دادگادا، هەروەها لێکدانەوە و بیانووەکان لە دیدی تایبەتی دژ بەیەکەوە.
خەڵک بێگومان سەربەخۆیی دەوێ، ئەوەش لەبەر لێزانی و قارەمانی سەرۆک و حزبەکان نییە!
خەڵک بێگومان سەربەخۆیی دەوێ، ئەوەش لەبەر لێزانی و قارەمانی سەرۆک و حزبەکان نییە! پرۆسەی ڕیفەراندۆم لەسەر سەربەخۆیی گەلێکی ژێردەستەدا بەشێوە دانپێندراو و مۆدێرنەکەی، دوای رێکخستنی دامەزراوە دادوەری، یاسایی، بەرێوەبەری، ئابوری و رامیاری و بەرگریەکاندا، دوای لابردنی دامەزراوە خۆسەپێنەر و نادیموکراسیەکان لە پرۆسەیەکی رەوای دیموکراتیزەکردندا دەکرێت، دەستوری نیشتیمانی بێلایەنی ناحزبی لە قۆناغی گواستنەوەدا دەنگی لەسەر دەدرێت، […]
کوردایەتی چییە؟! کوردایەتی چی دەگرێتەوە؟
کوردایەتی چییە؟! کوردایەتی چی دەگرێتەوە؟! ئایا کوردایەتیە بووەتەهۆی دزی، گەندەڵی، نیشتیمانفرۆشی، تیرۆر، برسیکردنی خەڵک، فرۆشتنی نەوت لەلایەن حزب و بنەماڵە، پیادەی نیپۆتیزم (خزمخزمێنە)، کلیپتۆکراسی، ئۆلیگارشی، بەیاساکردنی گەندەڵی و تاڵانی سامانی گەل؟ ئایا کوردایەتیە دەڵێ وڵات پارچەکەن، هەریەکەی ببنە نۆکەری داگیرکەرێ؟! ئایا کەسێ نوسراوێکی ئایدۆلۆژیانەی ناسیونالیستی کوردی دیتیە کە رێگە بەو تاوانکاریانە بدات؟! ئایا لە کوێی […]
کەرکوک کوردستانە و ئاڵای کوردستان دەبوایە لە ٢٠٠٣ ـەوە لەسەر شاردا هەلکرێت
کەرکوک کوردستانە و ئاڵای کوردستان دەبوایە لە ٢٠٠٣ ـەوە لەسەر شاردا هەلکرێت دوای ڕوخانی رژێمی بەعس و دەستکردن بە پرۆسەی دروستکردنەوەی ئێراق، دەبوایە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لەسەر ناوچە داگیرکراوە کوردستانیەکان بکرێتە مەرجی پەسندکردنی بڕیاری ١٤٠، هەروەک چۆن ئاڵای ئێراق لەسەر هەموو شارەکانی دیکەی کوردستان لە تەک ئاڵای کوردستاندا بەرزکرایەوە..