جێگیرکردنی مافی چارەنوس وەک گەرەنتی یاسایی

 داننان بە مافی تەواوی کەمینە لەچوارچێوەی ستاتدا و چەسپاندنی مافی چارەنوس لە یاسای بنچینەیی ستاتدا، بەمجۆرە بەیاساییکردنی جیابوونەوە لە چوارچێوەی سیستەمێکی فیدرالیدا، واتای ئەوەیە ئەو نەتەوە یا گەلە کەمینەیە خۆی سەرپەرشتی ناوچەی ژێردەستی خۆی لەلایەنی ڕامیاری، ئابووری، دارایی، یاسایی و بەڕێوەبردنەوە دەکات، واتە بەبێ خۆتێکەڵکردنی سەنترال. لەهەمان کاتیشدا بەشداری لە دەسەڵاتی فیدرالی بەپێی ڕێژەی خۆی […]

لەبەرچی رەخنە لە ریفەراندۆمی یەکلایەنە دەگیرێت؟

ئەو گەلە ناسەربەخۆیانەی کە لەڕێگەی دایەلۆگەوە گەیشتنە ڕێکەوتن و لە ڕێگەیەکی کۆنسترەکتیڤانەی دیموکراسیانەدا گەیشتنە سەربەخۆیی، توانیان مەترسی شەڕ و ناکۆکی، گەماڕۆ و گۆشەگیری بەلاوەبنێن، توانیان سەرکەوتووانە بگەنە هەواری سەربەخۆیی و زوو پشتگیری وڵاتانی جیهان بەدەست بهێنن و ببنە ئەندامی نوێ لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەییدا. بۆ نمونە جیابوونەوەی سلۆڤاکیا لە چیک، جیابوونەوەی مۆنتنیگرۆ لە سربیا، جیابوونەوەی خوارووی […]

دەکرێ سەربەخۆیی لە رێگەی هەنگاوی دروست و ژیرانە بێتەدی

جیابوونەوە بە ئومێدی هەندێ کۆنتراکتی نەوت و لەرێگەیەکی نائاسایی و ناتەبا لەگەڵ تیگەیشتنە نێونەتەوەییەکاندا، بێ بوونی سوپای بەرگری نیشتیمانی بەهێز، لە بزری دەسەڵاتی بەهێزی نیشتیمانیدا، پاروە نانێکە زۆرسەختە لەنێو زاری ئەو هەموو گورگەدا دەربازبکرێت. خۆ کوردستان روسیا نییە نێرەکەری کریما داگیربکات و کەس نەوێڕێ خۆی لە قەرەی بدات.

نا بۆ ئێراقی درۆ، بەڵێ بۆ کوردستانێکی سەربەخۆ

ئەگەر نەیانویست ڕاستەوخۆ سەربەخۆیی ڕابگەیەنن یا ڕیفەراندەم لەسەر سەربەخۆیی بکەن،  ئەگەر گوێیان لە گەل ڕانەگرت و ڕێگای بەغدایان گرتەبەر، دەبوایە هەنگاویان بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی بێت و مافی چارەنوس بە ڕاشکاوی لە دەستوردا بسەپێنن. بەمجۆرە یاساییانە و بە پێی بنچینەیاسا دیموکراسیانە مافی جیابوونەوە لە ئێراق مسۆگەر بکەن. ئەوان نە ئەمیان کرد و نە ئەویتریان پێکرا.

هەلبژاردنی پەرلەمان دوای ریفەراندۆم!؟

هەر گەلێک کە هەوڵی خۆدروستکردن و کار بۆ گەیشتن بە سەروەری خۆی دەکات، بەر لەهەرشتێ لە قۆناغی گواستنەوەدا لەسایەی دەسەڵاتێکی کاتیدا دەزگا و دامەزراوە بنچینەیی و گرنگەکانی وڵات وەکو دامەزراوە یاسایی، ڕامیاری، دادوەری و بەڕیوەبەریەکان پێکدەهێنێ، دەستوری نیشتیمانی دادەڕێژێ و گشتپرسی لەسەر دەکات، پاشان هەڵبژاردن بەپێی دەستوری نوێ دەکات، پاشان دەسەڵاتی یاسادانان و بەرێوەربردن بەپێی […]

عەزیز محمەد لە نێوان وابەستەیی و خۆگونجاندندا

کەلێنی گەورەی بوونی چەپ لە کوردستاندا پشکی دیاری بەرپرسیاریەکەی لەئەستۆی حزبی شوعی دایە، هەروەکو خۆی بە پێشڕەوی پارتە چەپەکان دەناساند. شکستێکی گەورەیە دوای ٧٠ ساڵ خەبات، بوونی چەپ لە مەودایەکی سنورداری ناکاریگەردا رەتناکات و لەکۆبوونەوە بچوکەکان تێناپەرێت. چۆن نان و ئاو بۆ مرۆڤەکانی کۆمەڵگە پێویستە، هێندەش بوونی پارت و ڕێکخراوی چەپ بۆ بوونی کۆمەلگەیەکی تەندروست […]

مرۆڤەکان وەکو خۆیان ببینن: نەوشێروان مستەفا لە نێوان تاوانباری و فریادرەسیدا

ئەگەر بمانەوێ لە مێژوومان بگەین و ئەگەر بمانەوێ دوارۆژێکی رۆشن بۆ داهاتوو دروستکەین، دەبێ دان بەراستیەکاندا بنێین، دەبێ مێژووی رامیاری کوردستان وەکو خۆی ببینین. دەبێ بتوانین باش و خراپ لەیەکتر جیاکەینەوە و مێژووی کەسەکان وەکو خۆی ببینین. نەوشێروان مستەفا یەکێکە لەو کەسایەتیانەی کە مێژووەکەی هەلسان و دابەزینی زۆری بەخۆیەوە دیووە، ئەگەرچی بەم دواییە سەرکردایەتی بزوتنەوەیەکی […]

قەیرانی ئۆکرانیا: زیانە کوشندەکانی ناتەبایی ناوخۆیی و بەرژەوەندییە دەرەکیەکان

قەیرانی ئۆکرانیا: زیانە کوشندەکانی ناتەبایی ناوخۆیی و بەرژەوەندییە دەرەکیەکان کێشەی بوونی کەمینەیەکی بەتوانا و گەورەی روس لە ئۆکرانیا گرنگی پێنەدراوە و نەویستراوە کۆنسترەکتیڤانە و دیموکراسیانە سەیری کێشە و بەرژەوەندیەکانی ئەوان بکەن. بوونی کەمینەی بەهێز کۆمەلی ئەرک لەسەر ستات دروست دەکەن، و ستات لەسەریەتی بەرژەوەندی ئەوان لەبەرچاو بگرێت ئەگەر چاوی لە مانەوەی ئەوان لەچوارچێوەی وڵاتدا بێت […]

لە یادی ٣٠ ساڵەی گیانگەشبوونی کاک تەحسینی قارەمان

لە یادی ٣٠ ساڵەی گیانگەشبوونی کاک تەحسینی قارەمان، فەرماندەی هەرێمی سەفین، ئەو هۆنراوەیە پێشکەشە بە گیانی پاکی ئەو مرۆڤە پارتیزان و شۆڕشگێڕەی هەرگیز لە بیری ناکەم.. ڕۆژزەردانە، تارمایی سەفین بەسەر تەواوی دێ ڕاکشاوە کەسەیری قەدپاڵی چیام کرد بینیم کۆمەڵێ سوار یەک یەک، دوو دوو بەرەو چنار دەهاتنەخوار

لە کەمالیزمەوە و بۆ “ئەردۆگانیزم”

بەکورتی ئەگەر لەدیدێکی بێلایەنەوە سەیری گۆڕینی سیستەم بکەین، ئەوا ئەو خاڵە پۆزەتیڤانەی کە لە سیستەمی رامیاری تورکیادا دەبیندران کە بریتیبوون لە پەرلەمانتاریزم و سیکولاریزم، لاواز و سنوردار و ناگرنگ دەکرێن. لە ئیپۆکی نوێی ڕامیاری تورکیادا جگەلە کۆنەپارێزی، ڕاستڕەوی و ڕەگەزپەرستی، ئیسلامگەرایی و سەرۆکی ئاوتۆریتێر لە سیستەمی ڕامیاری نوێدا خۆیان دەسەپێنن.    

 
© KadirShorsh