هەرەسی پرەنسیپە مرۆییەکان لە سایەی کۆنەپارێزی و پیاوسالاری و تاریکپەرستیدا
هەنگاوە سەرەتاییەکان لەوێوە دەستپێدەکەن کە بیروباوەڕی ئایینی و ئیسلامیانە یا هەر روانەگەیەکی دیکەی کۆنەپارێز و پیاوسالار باوک و مام و برا دەکاتە ئاغای بڕیارەکانی خێزان سەبارەت بە ئازادی ژن و چارەنوسیان. هەنگاوە سەرەتاییەکان لەوەوە سەرهەڵدەدەن کاتێ ئازادی مرۆڤ لەژێرناوی ئاییندا قەدەغە دەکرێن.
١٧ ی فێبریوەری، ڕاپەرین دژی گەندەڵی و ناڕەواییەکانی دەسەڵاتداران
تا کوردستان دیموکراتیزە نەکرێت و نەبێتە خاوەن دەستورێکی مۆدێرن و سیستەمێکی دیموکراسی و نیشتیمانی رەوا، تا کوردستان لە چەکداری میلیتس و مافیا چۆڵ نەکرێت خەباتی خەڵک و ناسیۆن دژی ناڕەواییەکان بەردەوام دەبێ و ئەگەرەکانی راپەرینی گەورەتر بەکراوەیی دەمێنێتەوە
دژایەتی کانتۆنەکانی رۆژئاوا لە قازانجی کێدایە؟
گرنگ نییە بیانوو و پاساوەکانی بنەماڵەی بارزانی و وتەبێژەکانیان چییە، گرنگ ئەوەیە رەتکردنەوە و دژایەتیکردنی دەسەڵاتی خۆبەرێوەبەری کوردان لە رۆژاوای کوردستاندا، زیان بە دۆزی کورد لەو بەشەدا دەگەیەنێت، کە جگەلەوەی ئەگەرەکانی قووڵبوونەوەی دووبەرەکی لەنێو کورداندا لەو بەشەدا بەهێزتر دەکات، دۆزەکە لە ئاستی ناوچەکەو جیهاندا لاواز دەکات
ئەردۆگان و نکۆڵیکردن لە چارەسەری کێشەی کورد
ئەو گوتنانە خۆدزینەوەن لە راستیەکان و بەشێکە لە گەمەی نکۆڵیکردنی مافی کوردان. ئەردۆگان پرۆسەی بەناو ئاشتی بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆی بەکار دەهێنێت و تا ئێستا کۆنکریتیانە هیچ هەنگاوێکی چارەسەری بۆ کێشەی کورد وەکو کێشەیەکی رامیاری و نەتەوەیەکی چەوساوە لە تورکیادا نەناوە.
عەوڵا سور داستانێکی کەموێنە
عەوڵا سوری فەرماندە شریخە و گرمەی هەورەتریشقە بوو، توڕەیی لەبنەهاتووی کێوەڕەش بوو ئاراستەی دوژمنی داگیرکەر دەکرا. هەڵۆی چاونەترسی رەوەز و شاخەکان بوو ژیر و ئازایانە شوێنی دوژمنی هەڵدەگرت. عەوڵا سور داربەڕووێکی چڕوپری رەگداکوتاوی بناری شاخ بوو و سەری بە خاکی بەرپێی بەرزبوو. ئەو لە زستانا وەکو بەفر سپی و لە بەهەرا وەکو گیا سەوز بوو، […]
سهرۆکی سهپێندراو و بانگاشە پێچەوانەکان له پهرلهمانی ئهوروپادا
کهسیک خۆی به سهرۆکی کورد بزانیت و بهرامبهر بهو ههموو ئهندام پهرلهمانه که نوێنهری وڵاتانی جیاجیای ئهوروپان و به زمانی عهرهبی نامۆن، چۆن به زمانی عهرهبی زمانی وڵاته داگیرکهرهکهی دهدوێت، چۆن به زمانی نهتهوهکهی خۆی نادوێت؟! له کاتێکدا کورد خهبات بۆ سهڵماندنی ناسنامه و بوونی خۆی له ههموو پارچه داگیرکراوهکانی کوردستاندا دهکات.
بڕیار حەسەن ئەو گەنجەی بە گولەی ناڕەوای ئاسایش (ئەمن) گیانگەشکرا
تەقەکردن لە خۆپیشاندەرانی شاری سەید سادق لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە، کە بووە هۆی بریندارکردنی کۆمەڵێک خۆپیشاندەر و گیانگەشکردنی بڕیار حەسەنی لاو پێشێلکاری تووندی مافی مرۆڤە و تاوانە بەرامبەر بەو رۆڵەیەی سەیدسادق ئەنجام دراوە.
زیندانی نهێنی لەسایەی سیستەمی بنەمالەیی و میلیتسگەرای کوردستاندا
لە باشوری کوردستاندا هێزی تایبەتی سەر بە بەرپرس و کەسە دەسەڵاتدارەکان هەن، هێزی تایبەتی سەر بەدامەزراو و دەزگا هەواڵگری و سیخوڕیەکان هەن ، بوونی ئەوانە هەبوونی زیندانی ئاشکرا و نهێنی پێویست دەکەن، بۆیە بوونی بەندیخانەی نهێنی چاوەڕوانکراوە، هەروەکو بوونی زیندانی تایبەت یەکێ لە تایبەتمەندیەکانی ئەو جۆرە هێزە تۆقێنەرانەیە.
دیوێکی دیکەی کۆمەڵکوژی رۆبۆسکی: قاچاغ بۆ خۆیان رەوایە بەڵام بۆ خەڵکی هەژار تاوانە
بەو مرۆڤانە دەڵێن قاچاغ دەکەن و کارێکی نایاسایی ئەنجام دەدەن، ئەو رژێمانە خۆیان لەگەڵ بەرپرسانی دەسەلاتی هەرێم رۆژانە بەسەدان تانکەر نەوت و بەنزین نایاسایی لەو سنورانە ئاوادەکەن، کارەکەی ئەوان رەوایە، بەڵام ئەگەر کەسێکی هەژار و ستەمدیدە گالۆنێک نەوت بفرۆشێت، قاچاغ و نارەوایە.
تورکیا و پرۆسهی بەناو “ئاشتی”
ئهو پیشنیارانهی که ئهردۆگان کردوویهتی وهکو لهسهرهوهدا ئاماژهمان بۆکردن، زیاتر پهیوهندی راستهوخۆی به مهرج و داواکاریهکانی یهکیتی ئهوروپاوه ههیه لهوهی راستهوخۆ پهیوهندی به چارهسهری کێشهی کوردهوه ههبێت. ئهردۆگان و تورکیا تائیستا دان بهبوونی کێشهی کورد نانێن و رهتی پ.ک.ک دهکهنهوه.