گەمەی ریالپۆلیتیک و چارەنوسی کوردان

یاری زلهێزەکان هەمیشە ریالیستانەیە و باکی بە گەلانی ژێردەستە نییە، بۆ زلهێزەکان تاکە مۆرالێک لە ریالپۆلیتیکدا هەبێت ئەوەیە چۆن دەتوانن بگەنە ئامانجەکانی خۆیان و پارێزگاری لە بەرژەوەندیەکانیان بکەن. ئەگەر مافی گەلێکی بێوڵات یا کەمینەیەک لەگەل بەرژەوەندی ئەوان تەبابێت، دەکرێ ململانێکە بەسوود بۆ ئەو گەلە بشکێتەوە، ئەگەرنا ئەوان ڕزگارکەری گەلان نین و ناشبن.

تەنیایی کوردی ناچارکرد رێگە بەهێزەکانی ڕژێمی سوریا بۆ عەفرین بدەن

تورکیا، روسیا، ئێران و سوریا بوونی ئەمەریکا بەمەترسی لەسەر بەرژەوەندیەکانیان دەبینن، بۆنمونە بەردەوام بە هەوڵی پارچەکردنی سوریا لە ڕیگەی کوردەوە تۆمەتباری دەکەن. ئەمەریکا نکۆڵی لەوە دەکات و بەڵام نەیشاردۆتەوە کە کێشەی سوریا دەبێ بە بەشداری هەموو لایەنەکان بێت و بە نەمانی ئەسەد کۆتایی بێت. ئەمەریکا کێشەی لەگەڵ بوونی خۆبەرێوەبەری کورداندا نییە. ئاشکرایە کە وڵاتانی داگیرکەری […]

داوای لێبووردن لەکێ!

شەنگالیان دایە دەست تیرۆریستانی داعش و کۆمەڵگەی ئێزیدیان توشی تاوانی گەلکوژی کرد، کەچی داوای لێبوردنیان لە گەل نەکرد و تاوانباران سزا نەدران. نیوەی کوردستانیان بۆ حەشدی شەعبی چۆڵکرد و خەڵکی خوورماتویان توشی کۆمەڵکوژی کرد، کەچی داوای لێبوردنیان لە گەل نەکرد و تاوانباران سزا نەدران. داوای لێبووردن لەکێ!

باشوری کوردستان: هۆکارەکانی داڕمانی خانووە دوو دیوەخان و بناغە ساختەکە

قەیرانی رامیاری و ئابوری ناوخۆی کوردستان کە هۆکارەکەی بوونی دووبەرەیی و دەسەڵاتی نانیشتیمانیە بەربەستی بنچینەیی و سەرەکی تێکشکان و دارمانەکەیە، کە بەبێ گۆڕانکاری بنەرەتی لە سیستەمی دووبەرەیی بنەماڵەیی و میلیتسگەرادا مەترسی دەرئەنجامی خراپتر بێگومان زۆر کراوەیە. هەروەکو کلیلی سەرکەوتن لەسیستەم و دەسەڵاتێکی یەکگرتووی نیشتیمانی رەوا و مۆدێرندایە لە ئاستی باشوری کوردستاندا. بۆیە بەبێ بوونی سیستەمێکی […]

لاوازی و شکستی کورد لە چارەسەری ناوچە سنوریە کێشە لەسەرەکاندا

وەکو دەرکەوت چارەسەری ماددەی ١٤٠ لەکارە لەپێشەکانی دەسەڵاتدارانی هەرێم نەبوو. لەجیاتی ئەوە هەر بەرەیە لەلایەن خۆیەوە ململانێی بەدەستهێنانی پلەوپایەو پۆست لە ئاستی ئێراق و کوردستان بوو، هەروەها نایاسایانە خەریکی ئاواکردنی نەوت بە قاچاغ و هەلکەندنی چاڵی نەوت بوون، خەریکی بەستنی کۆنتراکت لەگەل کۆمپانیای تورکی و بێگانە، خەریکی هینانی بازرگانە تورک و عەرەبە گەندەڵەکان بۆ کوردستان […]

کاتەلۆنیا و رێگەی سەختی سەربەخۆیی

کێشەکانی کاتەلۆنیا لە نکۆلێکردنی سپانیادا خۆی دەدۆزێتەوە. لە دەستوری سپانیادا مافی چارەنوسی گەلی کاتەلۆنیا نەنوسراوە و ئەو مافەیان دەستوریانە نەدراوەتێ. لە دەستوری سپانیادا نوسراوە کە سپانیا یەکە و پارچەنابێ. دادگای دەستوری سپانیا رەتی ریفەراندەم و ئەنجامی ریفەراندەم دەکاتەوە و بە نادەستوری دادەنێ. بەمجۆرە حکومەتی سپانیا دژی جیابوونەوەیە و هەڕەشە دەستبەسەرداگرتنی کاتەلۆنیا لە رێگەی ئەرتیکلی ١٥٥ـەوە […]

مام جەلال: باجی یاری لەگەڵ “درۆودەلەسەی” سیاسەتدا!

گومان لەوەدا نییە مام جەلال سەرکردە و کەسایەتیەکی سیاسی ناسراوە و خاوەنی مێژووەکی رامیاری دوورودرێژە کە خۆی لە زیاتر لە نیوسەدەدا دەدات. لەو مێژووەدا شۆڕشگێڕی و بەڵێنی شۆڕشگێڕانە، ساردوگەرمی، هەلسان و دابەزین هەن، سەرکەوتن و ژێرکەوتنی کاتی هەن، سنگفراوانی هەن، بەڵام پشووتەنگی، تەسکبینی و کورتبینیش هەن، ڕەشبینی هەن، هەنگاوی هەلپەرستانە و دووڕوویی هەن، هەروەها گەندەڵی […]

“فاولەکانی” مەسعود بارزانی

سەبارەت بە رەخنەی یەکێتی ئەوروپا، پێشتر نوێنەری یەکێتی ئەوروپا پێیان گوت: ریفەراندەم ئەوها یەکلایەنە خراپە و پێویستە لەگەڵ بەغدا کێشەکان چارەسەر بکەن و بە پێی دەستور ڕێککەون.  مەسعود بارزانی ئەو ئامۆژگاریەی ئەوانی پێ باش نەبوو و گوتبووی “دژی خواستەکانی خەڵکی کوردستان مەوەستنەوە”. ئەو لە مەبەستیان نەگەیشتووە، وەڵامەکەی چەوتە، چونکە ئەوان نەیانگوتووە دژی سەربەخۆیی کوردستانن. جگەلەوەی […]

جێگیرکردنی مافی چارەنوس وەک گەرەنتی یاسایی

 داننان بە مافی تەواوی کەمینە لەچوارچێوەی ستاتدا و چەسپاندنی مافی چارەنوس لە یاسای بنچینەیی ستاتدا، بەمجۆرە بەیاساییکردنی جیابوونەوە لە چوارچێوەی سیستەمێکی فیدرالیدا، واتای ئەوەیە ئەو نەتەوە یا گەلە کەمینەیە خۆی سەرپەرشتی ناوچەی ژێردەستی خۆی لەلایەنی ڕامیاری، ئابووری، دارایی، یاسایی و بەڕێوەبردنەوە دەکات، واتە بەبێ خۆتێکەڵکردنی سەنترال. لەهەمان کاتیشدا بەشداری لە دەسەڵاتی فیدرالی بەپێی ڕێژەی خۆی […]

لەبەرچی رەخنە لە ریفەراندۆمی یەکلایەنە دەگیرێت؟

ئەو گەلە ناسەربەخۆیانەی کە لەڕێگەی دایەلۆگەوە گەیشتنە ڕێکەوتن و لە ڕێگەیەکی کۆنسترەکتیڤانەی دیموکراسیانەدا گەیشتنە سەربەخۆیی، توانیان مەترسی شەڕ و ناکۆکی، گەماڕۆ و گۆشەگیری بەلاوەبنێن، توانیان سەرکەوتووانە بگەنە هەواری سەربەخۆیی و زوو پشتگیری وڵاتانی جیهان بەدەست بهێنن و ببنە ئەندامی نوێ لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەییدا. بۆ نمونە جیابوونەوەی سلۆڤاکیا لە چیک، جیابوونەوەی مۆنتنیگرۆ لە سربیا، جیابوونەوەی خوارووی […]

 
© KadirShorsh