خوێندنەوەی مامۆستا عەباس نادر سەبارەت بە کتێبی قادر شۆڕش چل ساڵ خەبات و تێکۆشان

كاتێ ئه‌و په‌ڕتووكه‌م خوێنده‌وه‌ ، گه‌ڕامه‌وه‌ ناو یاده‌وه‌رییه‌كانی ژیانی پڕ چه‌رمه‌سه‌ری باب و باپیرانمان و خۆمانیش ، كه‌باسی ژیانی سیه‌كان و چله‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م ده‌كات ، مرۆڤ چه‌نده‌ دووربووه‌ له‌خزمه‌تگوزاری و چۆن ژیانێكی كۆڵه‌مه‌رگی ژیاوه‌ ، دوایی كه‌ باسی خه‌باتی ئه‌و سه‌رده‌می ناوه‌ڕاستی چله‌كان و په‌نجاو شه‌ست و حه‌فتا و هه‌شتاكان ، ئینجا به‌ بیرت […]

وەڵام بۆ دەرسیم دیبەگەیی سەبارەت بە ڕەخنە و تێبینییەکانی لە وتارەکەم “کە تاوانبار نەزار خەزرەجی لە دانیمارک بوو”

ئەو وتارەی من نووسیوومە بۆ زیاتر بەدەکومێنتکردن و بەرچاوڕوونی زیاترە سەبارەت بە کەیسەکەی نەزار خەزرەجی کە لە دانیمارک بوو. دیارە من بەکورتی بەڵام بەپێی سەرچاوە دانیمارکیەکان بەسەر بابەتەکاندا تێپەڕیووم و ئاماژەم بە ڕووداوەکان کردووە، نە گوزارشتی هەموو ڕووداو و چالاکی و دەکومێنتەکانم کردووە، نە ئاماژەشم بە هەموو سەرچاوەکان کردووە، ئەوەشم لە وتارەکەدا نووسیووە.  چونکە دەکرێ […]

کەیسی تاوانبار نەزار خەزرەجی و چۆنیەتی دەربازکردنی لە دەستی دادوەریدا 

دواتر دەرکەوت بەپێی رۆژنامەی یولاند پۆستن Jylland Posten ٢٣/٣/٢٠٠٣ دەزگای بەڕێوەبەریی پەنابەران ڕێگەی مانەوەی بە خەزرەجی لەژێرناوی “مانەوە تا ڕەوانکردنەوە” داوە بێ ئەوەی هیچ یەکێک لە پۆلیس، هەواڵگری بەرگری یا وەزارەتی داد لێی ئاگادار بن. کە بەوە دەزاندرێت ڕەخنەی تووند ئاراستەی وەزیری دادی ئەوسا فرانک یەنسن Frank Jensen دەکرێت.  بەڵام دوای ئەوەش بارەکە وەکو خۆی […]

ڕۆمانی “جارێکیتر هاوسەرگیری ناکەم” و کۆمەڵێ بیروهزری جوان

دوای ئەوە نووسەر دێتەسەر جۆرێکی تری بەیەکەوەژیان لەنێوان ئازاد و کچێکی سویدی بەناوی “سۆفیا”، ئازاد مرۆڤێکی هۆشمەند و ڕاستگۆیە و لەگەڵ نۆرم و ئیتیکی سەردەمیانەدا ئاشنایە و کێشەیەکی دیاری نییە، تەواو دەتوانێ لە کۆدەکانی ژیانی کۆمەڵگەی سویدی بگات، سۆفیا کچە سویدیەکی ژیر، هوشیارو چاڵاکە، ئەو ئازادی بەڕاستی خۆش دەوێت و بەڕادەیەک ڕەچاوی بەرژەوەندیەکانی ئازاد دەکات […]

لەساڵڕۆژی تیرۆرکردنی ئەحمەد فەقێ ڕەشدا: تێبینیەک لەسەر لاپەڕەیەکی کتێبەکەی مەسعود بارزانی

دەنووسێت “کاتی خۆی” بەمجۆرە کاتەکە دیار نییە و نازاندرێ کەی و لە چ ڕێککەوتێکدا بووە. واتە نازاندرێ کەی ئەوە ڕوویداوە. هەروەها بێگومان مەسعود بارزانی خۆی لەوێ نەبووە، وەکو پێموایە ئەو نەچۆتە نزیک بەرەکانی پێشەوە، بەڵام ئاماژە بەوەش ناکات کێ و بەپێی چ سەرچاوەیەک ئەوەی بیستووە. بۆیە سەرچاوەکەش دیار نییە. پاشان دەنووسێت “چەندین سندووقی کەلوپەلی سەربازی….

پێشگرتن بە بەعەرەبکردن بەپێی یاسا

دەکرێ بەپێی پلانی داڕێژراو لەلایەن دەسەڵاتی ناوەند یا دەرەکی ئەو بەعەرەبکردنە پیادە بکرێت، ئەوەش پێویستی بە لێکۆڵینەوەی ورد هەیە.

درۆ و ساختە! ئایا پەتی درۆ کورتە؟

هزری ساختە دەتوانێ رێسا و مۆراڵ دابڕێژێ و مرۆڤەکان بگەوجێنێ و بیانکاتە جانەوەری جوانی و ژیان، ژین لێک تاڵ کەن و بە خراپی یەک دڵ خۆش بن، ببنە چاودێر و سیخوڕی دژ بەیەک و وەکو هەوری ڕش ئاسمانی ژین بتەنن.

لەسایەی ئیپۆکی شەرمەزاریدا (1964 – 2022) ئیفلیجیی گەل بەردەوامە

لایەنی کوردی تاکو ئێستا دوای 31 ساڵ نەیتوانیوە وەکو نەتەوە خۆی بسەڵمێنێت و بەرژەوەندیەکانی گەلی کوردستان لە پێش بەرژەوەندی کەس و بنەماڵە و خێڵ و پارت دابنێت. دوو ئیدارەیی بە ئاشکرا و نا ئاشکرا بەردەوام بووە. ئەگەر لەسەرەتاوە بەرێوەبەرییەکی نیشتیمانی نیمچە دیموکراسیانەیان دروستکردایە باری سیاسی باشوری کوردستان لە شوێنێکی تر دەبوو و رەنگە سەربەخۆش دەبوو.

مشتێک لە خەرواری سەربردەکانی دایکم

ماڵمان پڕی پۆلیس و ئەمن بوو” گۆتیان “کا قادر؟” ئەمنیش گۆتم “قادر لێرە نییە”.

هێرشەکەی ئێران بۆسەر هەولێر و ئەگەری هەناردەکردنی گاز

ئێراق هەوڵی کۆنترۆلی تەواوی سامانی سروشتی کوردستان دەدات، ئێران بەچڕی کار بۆ ئەو ئامانجە دەکات و واپێدەچێ بزوێنەری بڕیارەکانی بەغدایە.

 
© KadirShorsh