مەسعود بارزانی “گیز لەباری خۆی دەژمێرێ!”

 لە بزری دەستور و سیستەمی دیموکراسیدا رێکەوتن و سازان رێگەیەکە کە لایەنە بەهێزەکان دەتوانن ویستەکانی خۆیان بسەپێنن داوتر لەرێگەی بەناو پەرلەمانەوە دەنگەکانی بۆ مسۆگەر دەکەن. ڕێکەوتن و سازان فێلە لە گەل دەکرێت و درێژە بە بوونی هێزە ناشەرعیەکان دەدات. رێکەوتن و سازانی لەوشێوەیەی مەسعود بارزانی گوتنی لێ دەکات بۆیە هەیە، چونکە کوردستان دیموکراسی نییە و […]

تاوانی شەنگال: سکەنداڵ و شکستە سەربازیەکان و ئەگەرکانی دەربازبوون

ئەو هێزانەی بێشەڕهەڵاتن مەترسی راستەوخۆبوون لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی. بوونی ئەو هێزە فشۆڵ و گەندەڵە بووەهۆی روودانی تاوانی پاکتاو و کۆمەڵکوژی بەشێکی خەڵکی وڵات و بەمجۆرە مەترسی راستەوخۆیان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتیمانی کوردستان دروست کرد. ئەوەش دەرخستنی ئەو فاکتەرەیە ئەو هێزانە کە لەژێرناوی هێزی پاراستن و پارێزگاری نیشتیمان دروستکراون، لەراستیدا بۆمبێکی چێندراو بوون دژ بە […]

تاوانی شەنگال: تیرۆریزمی نێونەتەوەیی و تاوانی گەلکوژی، رەهەندێکی نوێی لێکۆڵینەوە لە تاوانی گەلکوژیدا

بەڵام ئێمە هەرگیز لە مێژوودا نەمانبینووە رێکخراوێکی تیرۆریستی نێونەتەوەیی تاوانی سیستەماتیکیانەی لەناوبردن دژی کۆمەڵگەیەکی دیاریکراو لەسەر جودایی ئایین لە ناوچەیەکی دیاریکراودا ئەنجام بدات. هێرشی ریکخراوی تیرۆریستی دەولەی ئیسلامی داعش بۆسەر ئێزدیەکان لە ٣ ی ئۆگۆستدا بەمەبەستی لەناوبردنیان بوو، هەروەکو ژن و کچەکانیان وەکو سەبایا و کۆیلەی سکس برد و کور و پیاوەکانیان کە رەتی ئیسلامبوونیان […]

مەلا سەمەد پشتگیری تاوانەکانی داعش دەکات

ئەوەی ١٤٠٠ ساڵ پیش ئێستا روویداوە و گوتراوە ئەوە لە کاتێکدا بووە کە خەلک هوشیار نەبووە و لە تاریکیدا ژیاوە، ئەوساش کوشتن و لەناوبردن و کۆیلەکردن و تاڵان لەپێناوی سەپاندنی ئایین تاوان بوون. پێشی ئیسلام و دوای ئیسلامیش لەلایەن ئایینی دیکەوە ئەو جۆرە تاوانانە لەژێرناوی رەوایی ئایین ئەنجامدراون. دەبێ ئەو جۆرە بیرکردنەوانە تێپەڕێندرێت و بکرێنە […]

خۆڕاگریی کۆبانێ و دەرهاویشتە ئەرێنیەکانی

ئەو بەرخۆدانە توانا و لێهاتوویی ژنانی سەڵماند و ژنانی کوردی وەکو ژنی ئازا و بەجەرگ و کۆڵنەدەر وێنەکرد. بۆیە ئەو بەرخۆدانە گرنگیی تایبەتی سەبارەت بە توانای ژنانەوە هەیە، چونکە توانای ژنان بەرزدەکاتەوە، بەمجۆرە پاشەکشە بە بیر و هزری پیاوسالاری دەکات. ئەوە دەسەڵمێنێ کە ژنان دەتوانن وەکو پیاوان بەشداری لە ئەرکەکانیاندا بکەن و بە باشترین شێوە […]

Freedom for Ezidism

بنوو گیانە

بنوو ئەی ئەستێرەی ئاسمانی شەنگال و فریشتەی هەواری مەلەکە تاوس بنوو ئەی سیمبۆلی بێگوناحی و پاکیی مندالە گەلکوژکراوەکان بنوو ئەی منداڵە بێنازەکەی کوردەواریم بنوو ئەی بەرزتر لە چیای شەنگال و سپیتر لە بەفری قەندیل

تاوانەکانی تیرۆریستانی داعش بەرامبەر بە کچە دیلکراوەکان و بەزۆر بەئیسلامکردنی پیاوانیان

تیرۆریستە ئیسلامیستەکانی داعش کچانی کوردی کۆیلەکراو لەژێر ناوی سەبایا لە بازاڕدا دەفرۆشن. سەبایا چەمکێکە کە بۆ بردن و کۆیلەکردنی ژنانی خەڵکی قوربانی وەکو غەنیمەی شەڕ و جاریە لەسەردەمی داگیرکاریەکانی لەشکری ئیسلام لە سەدەی حەوتەمدا بەکارهیندراوە.. لای داعش و هەوادارانی سەبایا ئێستاش رەوایە.. سەبایا ئەوسا تاوان بوو، ئێستاش هەر تاوانە بە دڕندانەترین شێوە..

ترۆپکی ئازار

بۆ ئەو جگەرگۆشانەی بێئاگا و بێتاوان ئاوارەی چیای شەنگال بوون و لە تینوانا و لە برسانا گیانیان لەدەست دا نەتزانی بۆ!؟ ئاسمان نەبووە دەریایەک ئاو!؟ چیا نەبووە بیابانێ نان!؟ دار و بەرد گەمەی منداڵان!؟ ئاخ بابۆڵەی جوان!؟ هەوار نەبووە باخی گوڵان!؟

با دەست لەناو دەست و شان بەشان چەتەکانی داعش لە کوردستاندا پاککەینەوە

لەسەر هەموومانە لەهەر کوێیەک هەین خوشکوبرایانی ئێزدی لەو نەهامەتییە دەرباز بکەین و هاوکاریان بکەین، ئەو کارەساتەی بەسەر ئەواندا هاتووە، جەرگی هەموومانی لەتلەتکردووە. ئەوەی چەتە ئیسلامیستەکانی داعش دژ بە خوشکوبرا ئێزدیەکان کردوویانە تاوانێکیە کە بەمەبەستی لەناوبردن و تەفروتوناکردنیان کردوویانە. دەبێت هەرچی لەدەستمان دێت بۆ رزگارکردنیان بیکەین.

 
© KadirShorsh