کورد و رێکه‌وتنی نێوان ئه‌مه‌ریکا و ئێراق
ماوه‌یه‌کی زۆره مشت‌ومڕ له نێوان لایه‌نه ئێراقیه‌کان و ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری مانه‌وه و ده‌رچوونی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئێراق ده‌کرێت. ئێستا ڕێکه‌وتنه‌که له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی ئێراقی به زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کان په‌سند کراوه و بڕیاره دوای شه‌ش مانگی دیکه گشتپرسی له‌سه‌ر بکرێت.
که‌رکوک به‌ره‌و هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ
سه‌ره‌تا بۆ بیرخستنه‌وه پێویسته بڵێم، که پێشتر له کاتی خۆیدا و له‌چه‌ند وتارێکدا ئاماژه‌م به پێویستی گۆرینی ستراتیژی کورد بۆ کێشه‌ی که‌رکوک کردوه و پێشنیاری ئه‌وه کرا که جه‌خت له‌سه‌ر سنوری مێژوویی کوردستان بکرێته‌وه و هه‌وڵی چه‌سه‌پاندنی ئه‌و سنوره بدرێت له جیاتی دوان له‌سه‌ر یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ناوچه‌کانی ناوه‌وه‌ی کوردستان
په‌سندکردنی سنوری 2003 و به‌ڕه‌لاکردنی ناوچه‌دابراوه کوردستانیه‌کان
دوای رووخانی رژێمی به‌عس و هاتنی ئۆپۆزیشیۆنی ئێراقی له ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریکا بۆ ده‌سه‌ڵات، سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و پارتی له‌سه‌ر ئه‌وه ته‌با بوون که ئه‌و ناوچانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی سنوری ده‌سه‌ڵاتیان دایه دواتر له رێگه‌ی چاره‌سه‌رێکدا چاره‌نوسیان دیار بکرێت. پاشان له ده‌ستوردا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه کرایه‌وه که ئه‌و ناوچانه‌ی به‌ر له 19 مارسی 2003 له ژێرده‌ستی به‌رێوه‌به‌ریی […]
ده‌سه‌ڵات و مه‌لاکان: ره‌وتی دژه‌ئازادی و به‌ئیسلامکردن و به‌عه‌ره‌بکردن
ده‌سه‌لاتی کوردی به‌گشتی بانگاشه‌ی ئازادی و دیموکراسی ده‌که‌ن و ئاماژه به سه‌رکه‌وتوویی مۆدێلی دیموکراسی کوردستان ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ده‌سه‌لاتی کوردی ده‌ڵێن، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ ئایین له ستات جیا بکه‌نه‌وه، وه هه‌ول بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی مۆدێرن و پێشکه‌وتووخواز ده‌ده‌ن
مه‌لا عوزێر له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتگه‌رای کوردی شانازی به کوردکوژی خۆیه‌وه ده‌کات
له لاپه‌ره 17، ژماره 128 ی هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه له چاوپێکه‌وتنێکدا مه‌لا عوزێر، زۆر بێباکانه هێما بۆ کوردکوژی ده‌کات و پاکانه‌ی بێتاوانی خۆی له تاوانی گه‌لکوژی ئه‌نفالدا ده‌کات. مه‌لا عوزێر په‌نجه له‌سه‌ر به‌شێک له تاوانه‌کانی سه‌رده‌می جاشایه‌تی ده‌نێت و خۆشی به بێ‌تاوان ده‌بینێ.