خەڵک بێگومان سەربەخۆیی دەوێ، ئەوەش لەبەر لێزانی و قارەمانی سەرۆک و حزبەکان نییە!
خەڵک بێگومان سەربەخۆیی دەوێ، ئەوەش لەبەر لێزانی و قارەمانی سەرۆک و حزبەکان نییە! پرۆسەی ڕیفەراندۆم لەسەر سەربەخۆیی گەلێکی ژێردەستەدا بەشێوە دانپێندراو و مۆدێرنەکەی، دوای رێکخستنی دامەزراوە دادوەری، یاسایی، بەرێوەبەری، ئابوری و رامیاری و بەرگریەکاندا، دوای لابردنی دامەزراوە خۆسەپێنەر و نادیموکراسیەکان لە پرۆسەیەکی رەوای دیموکراتیزەکردندا دەکرێت، دەستوری نیشتیمانی بێلایەنی ناحزبی لە قۆناغی گواستنەوەدا دەنگی لەسەر دەدرێت، […]
لە یادی تاوانی کیمیابارانی هەلەبجەدا: گفتوگۆیەک لەسەر تاوانەکە لە ڕادیۆی ڕێگەی ئاوریشم لەگەڵ
لە یادی تاوانی کیمیابارانی هەلەبجەدا: گفتوگۆیەک لەسەر تاوانەکە لە ڕادیۆی ڕێگەی ئاوریشم لەگەڵ هاورییان هیدایەت مەلا عەلی، گۆران هەلەبجەیی و عەلی مەحمود.. بۆ بیستنی گفتوگۆکە کلیکی لینکەکە لە خوارە بکەن.. هەر شاد و بەختەوەربن https://www.youtube.com/watch?v=HQ9XgwC9Dpc
لەیادی 29 ساڵەی کمیابارانی هەڵەبجەدا، شاخەوان شۆڕس بۆچی خەڵاتەکەی ڕەتکردەوە
شاخەوان شۆڕش خاوەنی بڕوانامەی ماستەر لە بواری جینۆساید، یەکێک لە هەڵبژێردراوانی وەرگرتنی خەڵاتی ئەمساڵی یادی کمیابارانی هەڵبجە بوو ڕەدیکردەوە یەم خەڵاتە وەربگرێت، بۆچی ئەم خەڵاتەی ڕەدکردەوەو ئەم خەڵاتە چییەو بەکێ دەدرێت؟ مەبەست لە خودی جینۆ ساید چیەو کەی تاوانەکان بە جینۆساید دەناسرێندرێن؟ ئەم دەردو بەلایانەی بەسەر خەڵکی کوردستان هاتون دەچنە چوارجێوەی جینۆسایدەوە؟ بۆچی دەبێت ئەم […]
هەلەبجە و هێرۆشیما لەبەراوردێکدا
لەیادی تاوانی کیمیابارانی هەلەبجەدا: ئەو نوسینەی خوارەوە چەند لاپەرەیەکی لێکۆڵینەوەیەکە کە سەبارەت بە تاوانی گەلکوژی هەلەبجە لەبەردەستمدایە و هیوادارم بەمزووانە تەواوی بکەم.. هێرشی سەر شاری هەلەبجە بەپێی کوشندەیی و وێرانکاری، بە قەوارە و زیان زۆر بچوکترە لەو هێرشەی کرایەسەر شاری هێرۆشیما، لەگەڵ ئەوەشدا هێرشەکەی سەر هێرۆشیما وەکو تاوانی جەنگ سەیری دەکرێت نەک تاوانی گەلکوژی. بۆئەوەی […]
بەڵێن و پەیمان
بەڵین و پەیمان وەک هەناسەی منداڵە ڕاکردووەکان هاکە هاکە لەگەڵتاندام، تا دواین هەوڵ و تەکان بڕوا بکەن وەکو بارانی تازە بەهار تا دوا هەنگاو، بە دەماری هەزری مندا دێنەخوار
کودەتا یان پلان و پاکسازی
ئەو هەڵمەتە بەرفراوانەی سەر سوپا و دەسەڵاتی داوەری و بوارەکانی دیکە، ئاماژە بە پاکسازی پلانبۆداندراو لە دەسەڵاتی سەربازی و دادوەریدا دەکەن. گرتنی بەهەزاران دادوەر و کەسانی یاسایی لە دوو ڕۆژی یەکەمدا ئاماژە بە هەلمەتێکی ڕێکخراو و پلانبۆداندراو دەکەن. ئەو ئاراستەیە هێما بۆ ئەوە دەکات کە لە شوێنی ئەفسەرە لادراوەکاندا ئەفسەری دیکە لەسەر بنچینەی دڵسۆزیان بۆ […]
چەمکی گەلکوژی (ژینۆساید) و هەندێ ڕەخنەی لاواز و بێبنەما
سەبارەت بە کارهێنانی وشەی “گەلکوژی” رەخنەگیراون، ئەوەی تائێستا بینومن لەلایەن نوسەران ئاوارە حوسێن کە وابزانم مامۆستای زانستگەیە لەبەشی یاسا، لەبواری ژینۆساید دەنوسێ، وە کامیار سابیر کە نوسەرێکی گشتیە و بەتایبەتی زۆر دژی کوردبوون و کوردایەتی و ناسیونالیزم دەنوسێ، لەنوسینەکانیدا ڕەخنە و هێرشی بێبنەما زۆرن. لە خوارەوەدا ئاماژە بە ڕەخنەکانیان دەکەم و تیبینی و رەخنەکانی خۆم […]
تاوانی گەلکوژی دەرسیم
رژێمی تورکیا یاسای راگواستن و نیشتەجێکردنەوەی لە ساڵی ١٩٣٤ دەرکرد. لە ساڵی ١٩٣٦ دا ناوی دەرسیم گۆڕدرا بە تونچەلی و حکومەتی تورکیا هەرێمی تونچەلی وەکو هەرێمێکی تورکی و دانیشتوانەکەشی بە تەنها تورک ناساند. قافلەی سەربازی رووی لە ناوچەکە کرد و ژەنەراڵ عەبدول عەلا ئەلبدۆغان کرایە سەرۆکی. بەهەزاران سەرباز دەوری هەرێمی دەرسیمیان گرت. دەرسیمیەکان دژی راگوستن […]
سەرکەوتنی کورد لە بەڕێوەبردن و پێشکەوتندا، کورد بەرەو سەربەخۆیی دەبات
ئەو وتارە هەرەسەتەیەکە لەسەر گوتنی نوێنەری روسیا لە UN کە دەڵێ “دروستبوونی کوردستان دەبێتەهۆی لەتبوونی وڵاتانی دیکەی ناوچەکە” (سەیری ئەو لینکەی خوارەوە بکە). ئەو گوتنە بنچینەلسەر ویستی مانەوەی باری ستاتوسکۆ دەکات، بۆیە هەوڵی ترساندن و توقاندن لەئەگەرێکی ئەوهادا دەدات.
تاوانی گەلکوژی و هەندێ تێبینی و سەرنج لەسەر چەمک و تاوانەکە
کێشەی بەکارهێنانی وشەی رەشەکوژی یا کۆمەڵکوژی بۆ چەمکی ژینۆساید؟ لەبەرچی وشەی گەلکوژی گونجاوە؟ ئایا گەلکوژی لە هەشتاکانەوە لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەست پێدەکات؟ ئایا تاوانی گەلکوژی لەسەرەتای هاتنی ئیسلامەوە دەست پێدەکات؟ ئایا تاوانی گەلکوژی لە ١٩٦٣ ـەوە لە باشوری کوردستاندا دەستپێدەکات؟ لە ساڵی ١٩٣٦ لە کوردستاندا پلانی لەناوبردنی کورد لەلایەن نوری سەعیدەوە هەبووە؟ ئایا بەکارهێنای وشەی […]