Freedom for Ezidism

بنوو گیانە

بنوو ئەی ئەستێرەی ئاسمانی شەنگال و فریشتەی هەواری مەلەکە تاوس بنوو ئەی سیمبۆلی بێگوناحی و پاکیی مندالە گەلکوژکراوەکان بنوو ئەی منداڵە بێنازەکەی کوردەواریم بنوو ئەی بەرزتر لە چیای شەنگال و سپیتر لە بەفری قەندیل

تاوانەکانی تیرۆریستانی داعش بەرامبەر بە کچە دیلکراوەکان و بەزۆر بەئیسلامکردنی پیاوانیان

تیرۆریستە ئیسلامیستەکانی داعش کچانی کوردی کۆیلەکراو لەژێر ناوی سەبایا لە بازاڕدا دەفرۆشن. سەبایا چەمکێکە کە بۆ بردن و کۆیلەکردنی ژنانی خەڵکی قوربانی وەکو غەنیمەی شەڕ و جاریە لەسەردەمی داگیرکاریەکانی لەشکری ئیسلام لە سەدەی حەوتەمدا بەکارهیندراوە.. لای داعش و هەوادارانی سەبایا ئێستاش رەوایە.. سەبایا ئەوسا تاوان بوو، ئێستاش هەر تاوانە بە دڕندانەترین شێوە..

کۆیلەکردن و دەستدرێژی بۆسەر ژنان تاوانە لە هەر سەردەمێکدا روویاندابێت

کوشتنی ئەندامانی نێرینە و کۆیلەکردن و دەستدرێژی بۆسەر ئەندامانی مێینەی کۆمەڵگەی ئێزدی لەلایەن ئیسلامیستەکانی داعشەوە، کردەوەیەکی گەلکوژکارانەیە. ئەوەی تاوانبارە ئیسلامیستەکانی داعش دەیکەن، دووبارەکردنەوەی تاوانێکە کە لەشکری ئیسلام لەسەدەی حەوتەم لەسەرەتای سەرهەڵدانی ئیسلامدا پیادەیان کردووە. دیارە لەمبارەیەوە بەسەرهاتی زۆر دەگێردرێنەوە. ئەوسا ئەو کردارە تاوان بوو، ئێستاش بەهەمان شێوە تاوانە. هیچ کەس و بیروباوەڕ و ئایینێک ناتوانێ […]

ئا بۆ کوردستانێکی ئازاد و پشووفراوان

خەبات بۆ ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان جێگەی شانازییە بۆ هەموو ئەوانەی بڕویان بە ئازادی گەلان هەیە، گەریللا و پێشمەرگە کە بەرگری لە خاکی کوردستان دەکەن جێگەی شانازین بۆ خەڵکی کوردستان. کوردستان بەوەوە جوانە کە جێگەی هەموو رەنگ و بیروباوەرێکی لێ دەبێتەوە، کۆمەڵگەش ئەوکاتە ئازاد و سەربەخۆیە کە بتوانێ هەموو بیروراکان و رەنگ و گروپە ئەتنی […]

با دەست لەناو دەست و شان بەشان چەتەکانی داعش لە کوردستاندا پاککەینەوە

لەسەر هەموومانە لەهەر کوێیەک هەین خوشکوبرایانی ئێزدی لەو نەهامەتییە دەرباز بکەین و هاوکاریان بکەین، ئەو کارەساتەی بەسەر ئەواندا هاتووە، جەرگی هەموومانی لەتلەتکردووە. ئەوەی چەتە ئیسلامیستەکانی داعش دژ بە خوشکوبرا ئێزدیەکان کردوویانە تاوانێکیە کە بەمەبەستی لەناوبردن و تەفروتوناکردنیان کردوویانە. دەبێت هەرچی لەدەستمان دێت بۆ رزگارکردنیان بیکەین.

گرتنی شەنگال لەلایەن داعشەوە کارەسات و سکەنداڵە

شکان و هەڵاتنی ئەو هێزانەی لە شەنگال بوون سکەنداڵە بۆ ئەو هێزەی کە دەسەڵاتی هەرێم و میدیاکانی سەربە دەسەڵات پروپاگەندەی بەهێزیی و بەتواناییان بۆ کردووە. سکەنداڵە بۆ کورد رێگە بدات هێزێکی وەکو داعش بێتەناو شارێکی هەستیار و گرنگی کوردستان، لەکاتێکدا دەزاندرێت هەموو خەڵکی دانیشتوانی شار و کەلتور و فەرهەنگی دەکەوێتە لێواری لەناوبردن و مەتریس ئەنجامدانی […]

داعش و مەترسیەکانی

ئەگەر هێزەکانی باشوری کوردستان بتوانن ناوچە دابڕاوەکان کۆنترۆڵ بکەن و لە هێرشی تیرۆریستە ئیسلامیەکانی داعش بیانپارێزن، ئەوە بێگومان دەکرێ بۆ گەراندنەوەی ناوچە دابڕێندراوەکان کارتێکی بەهێز بێت. بەپێچەوانەوە ئەگەر ئەو ناوچانە بکەونە ژێر چنگی تیرۆریستانی داعش، دەکرێ زیانی کوشندە بە بەرژەوەندیەکانی کوردستان و چارەنووسی ئەو ناوچانە بەتایبەتی بگەیەنێت.

پرۆسەی هەڵبژاردن: هیوای گۆڕانکاری لەسایەی درۆی بەرپرسان و نائومێدیی و راستییە تاڵەکاندا

بەکورتی ئەوە بۆ ٢٣ ساڵ دەچێت، ئەو بەرپرسە دەسەڵاتدارانە دەدزن و دەبڕن، بەهەدەر دەدەن، تاڵان دەکەن و دەفرۆشن، ئەوان ٢٣ ساڵ درۆیان کرد و ئێستاش هەر درۆ دەکەن. نەمبیستووە ناسیۆن و ستات بە درۆ، دزی و گەندەڵی، ناپاکی و نیشتیمانفرۆشی دروست بکرێت! نەمبیستووە خەڵک و کۆمەڵگە لەتونایاندا هەبێ گۆڕانکاری بکەن لەکاتێکدا نانی درۆ و گەندەڵی […]

دیار ئەستێرەیەکی گەشاوەی خەبات

دیار لە ڕێککەوتی ٣٠ی ژولای ساڵی ١٩٨٢ دا لەلایەن سەرۆکجاش مەلا عوزێر و محاون ئەحمەدی سەر بە ئەمنی قوشتەپە لە گوندی قۆڵتەپە دەستگیردەکرێ. لەلایەن رژێمی بەعس دستگیر کرا و شونبزر کرا کە دواتر لە ١٤ی ئەپریلی ساڵی ١٩٨٥ دا لەگەل هاورێی نەجمەدین مستەفا لەسێدارە دەدرێت و دەچێتە ڕیزی گیانبەختکردووانی رێگەی ڕزگاری کوردستان.

 
© KadirShorsh