تیرۆرکردنی سەرکردەی سۆسیالیست ئەحمەد فەقێ ڕەش چۆن و لەبەرچی؟
بەپێی پلانێکی داڕێژراو لەژێر چەتری ئێران و پارتیدا دوو پێشمەرگەی پارتی ئازاد عەریف شێخە و ڕەسول حوسێن سەرکردەی حزبی سۆسیالیست ئەحمەد فەقێ رەش لە شاری شنۆ لە ڕێککەوتی ٢٦/١١/١٩٨٥ دا تیرۆر دەکەن. لە وتارەکەدا وردەکاری زیاتری ئەوسا و هۆکاری تیرۆرکردنەکە بخوێنەوە.
ئەحمەد فەقێ ڕەش: شۆڕشگێڕێکی تیرۆرکراوی لەبیرکراو
لە ساڵی ١٩٧٩ دا هیزی پێشمهرگهی ڕۆژههڵاتی كوردستان لهژێر سهرپهرشتی حزبی دیموكراتی كوردستاندا پێوستی به ئهزموون و شارهزایی فهرمانده و پێشمهرگهكانی باشوری كوردستان ههبوو. بۆیه ژمارهیهكی زۆر له سهركرده و كادیر و پێشمهرگهكانی باشوری كوردستان به مهبهستی هاوكاری ڕوویان له رۆژههڵاتی كوردستان كرد. بۆ ئهو مهبهسته حزبی سۆسیالیستی كوردستان لهلایهن خۆیهوه كۆمهڵی فهرمانده و کادیر […]
١٦ ی ئۆکتۆبەر یەکێ لە لوتکەکانی ئیپۆکی شەرمەزاری ( ١٩٦٤-٢٠١٩)
ئەوان دەیانتوانی دوای ڕێکەوتنیان لەگەڵ بەغدا لە ڕاگەیاندنێکی کراوەدا بەخەڵک بڵێن “کە رێکەوتووین و دەکشێینەوە، چونکە بەری ئێراق و ئێرانمان پێ ناگیرێ و نامانەوێ گوند و شارەکان وێران بن و خەڵک بەکۆمەڵ بکوژرێن”. بۆیە ناپاکی ئەوەبوو کە یەکێتی و پارتی لەیکتر بەفێل بوون و هەریەک بۆمەبەستێک کاری دەکرد کە لێرشدا خەڵک باجەکەیاندا. بێگومان هەر ڕێکەوتنێک […]
لە باوکەوە بۆ کوڕ و برازا: گەمەی بەرژەوەندیەکان لە تارمایی هەرەتەکردنی گەلدا
تۆماس هۆبز (١٥٨٨-١٦٧٩): مرۆڤ خۆپەرستە و بەدوای بەرژەوەندیەکانی خۆی دەکەوێت. مرۆڤ عەودالی شانازی و لایەنگیری و تۆڵەیە. دەسەڵاتی سەرکوتکەر و باڵا بۆ کۆمەڵگە پێویستە و دڵنیایی بۆ مرۆڤەکان دابین دەکات بۆیە لەسەر مرۆڤەکانە ملکەچی بن. ئەو رێکەوتنە پێویستە.
قادر شۆڕش لە ناوچەی باڵەکدا (١٩٧٩-١٩٨٠)
لەیادی ٣٦ ساڵەی کۆچیدوایی قادر شۆڕشدا، هەندێ زانیاری و بیرەوەری بڵاودەکەینەوە کە لەلایەن پێشمەرگەی دێرین و کادیری ئەوسای ناوچەی باڵەک برای بەڕێز مام عەلی بەدەستمان گەیشتووە.
دورگەی کیپرۆس Κύπρος (قوبرس) و هەندێ زانیاری
باوکم کە لە ساڵەکانی ١٩٤٣ – ١٩٤٦ دا لە کیپرۆس بووە لە بیرەوەریەکانیدا دەنوسێت ” بەکاتی ٩ی سەرلەبەیانی گەیشتینە بەندەری شاری فامەگۆستە کە شارێکی دورگەی قوبرسە. شارێکی خنجیلانە و جوان بوو. هەستمان لە خەڵکەکەی ڕاگرت بە یۆنانی و تورکی قسەیان دەکرد. ئێمە لەناو خۆماندا گوتمان زۆرباشە لێرە تورک هەن کە سەر بە ئایینی خۆمانن […]
دانیمارک و کاردانەوەی دژ بە هەولی تیرۆریستانەی ڕژێمی ئیسلامی ئێران
لە رۆژی ٢٨ سەپتەمبەری ٢٠١٨ دا هەوڵێکی هێرش و کوشتن لە لایەن پۆلیسی نهینی دانیمارکەوە بەری پێگیرا و پووچکرایەوە. دەگوترێت هەوڵەکە مەبەستی کوشتنی سێ کەسی سەر بە ئۆپۆزیسیۆنی لە شاری رینگستیددا بووە. ئەو ڕۆژە کەسێكی سەر بە دەزگاری هەواڵگری ئێران (کە ئێرانیە و رەگەزنامەی نەروێژی هەیە) دەستگیرکرا و لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە کرا. بەپێی لێدوانەکانی پۆلیسی […]
خەڵاتی نۆبلی نادیە و رەخنە ناڕەواکان بۆسەر نادیە و کۆمەڵگەی ئێزدیان
نادیە لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا لە ١٥ سەپتەمبەری ٢٠١٤ دا لە گوندەکەی خۆیان کۆجۆ لەلایەن داعشەوە دەستگیردەکرێ و بەکۆیلە دەکرێ، لە نۆڤەمبەری ٢٠١٤ رزگار دەبێ، لە سەرەتای ٢٠١٥ دا وەک پەنابەر دەگاتە ئەلمانیا، لەساڵی ٢٠١٦ دا ٣ خەڵاتی مەزن (بالوێزی نیازباشی یوئین، مەدالیای مافەکانی مرۆڤ و ئازادی دەربڕین) بەدەست دەهێنێ، لە تەمەنی ٢٤ ساڵیدا لە […]
بەشداری باشوری کوردستان لە هەلبژاردنی پەرلەمانی ئێراقدا
لەو وڵاتانەی ئازادن و خاوەنی سیستەمی دیموکراسین، زۆر لە دەنگدەران لە هەبژاردنی پەرلەماندا پشتگیری ئەو پارت و دەسەڵاتە ناکەن کە وڵاتی تووشی قەیران کردووە و گوزەرانی خەڵکی خراپ کردووە، بەڵکو پشتگیری ئەو پارتە ڕامیاریانە دەکەن بە پێی بەرنامە و بەڵێنەکانیان دەتوانن سەرنجی خەڵک بۆ لایخۆیان ڕاکێشن. بۆیە لە زۆر باردا چاوەڕوانکراوە کە خەڵک سزای پارتی […]
خۆپیشاندانی خەڵک لە نێوان داوای موچە و ڕووخانی دەسەڵاتدا
کێشەی ئابوری کوردستان جگەلەوەی دەرئەنجامی گەندەڵی بێسنوری دەسەڵاتداران و فرۆشتنی نەوتی کوردستانە بە بەدەیان کۆمپانیا لە رێکەوتن و کۆنتراکتی هەرزانفرۆش و گوماناویدایە، دەرهاویشتەی قۆرغکردنی دەسەڵاتی رامیاری و رەتکردنەوەی چارەسەری دیموکراسیانەیە بۆ کێشە و تەنگژەکان لەلایەن بنەماڵەی دەسەڵاتدارەوە، کە بۆ خۆدەربازکردن لە قەیرانەکاندا پەنایبردە بەر قومارکردن بە چارەنوسی گەل.