ڕۆمانی “جارێکیتر هاوسەرگیری ناکەم” و کۆمەڵێ بیروهزری جوان

دوای ئەوە نووسەر دێتەسەر جۆرێکی تری بەیەکەوەژیان لەنێوان ئازاد و کچێکی سویدی بەناوی “سۆفیا”، ئازاد مرۆڤێکی هۆشمەند و ڕاستگۆیە و لەگەڵ نۆرم و ئیتیکی سەردەمیانەدا ئاشنایە و کێشەیەکی دیاری نییە، تەواو دەتوانێ لە کۆدەکانی ژیانی کۆمەڵگەی سویدی بگات، سۆفیا کچە سویدیەکی ژیر، هوشیارو چاڵاکە، ئەو ئازادی بەڕاستی خۆش دەوێت و بەڕادەیەک ڕەچاوی بەرژەوەندیەکانی ئازاد دەکات […]

لەساڵڕۆژی تیرۆرکردنی ئەحمەد فەقێ ڕەشدا: تێبینیەک لەسەر لاپەڕەیەکی کتێبەکەی مەسعود بارزانی

دەنووسێت “کاتی خۆی” بەمجۆرە کاتەکە دیار نییە و نازاندرێ کەی و لە چ ڕێککەوتێکدا بووە. واتە نازاندرێ کەی ئەوە ڕوویداوە. هەروەها بێگومان مەسعود بارزانی خۆی لەوێ نەبووە، وەکو پێموایە ئەو نەچۆتە نزیک بەرەکانی پێشەوە، بەڵام ئاماژە بەوەش ناکات کێ و بەپێی چ سەرچاوەیەک ئەوەی بیستووە. بۆیە سەرچاوەکەش دیار نییە. پاشان دەنووسێت “چەندین سندووقی کەلوپەلی سەربازی….

مشتێک لە خەرواری سەربردەکانی دایکم

ماڵمان پڕی پۆلیس و ئەمن بوو” گۆتیان “کا قادر؟” ئەمنیش گۆتم “قادر لێرە نییە”.

گیرانی قادر شۆڕش لە ساڵی ١٩٦٢ دا

ژێکیان خەریکی چاپکردنی هەندێ نووسراو بووم، لەناکاو یەحیای برام هاتەوە گوتی “وا پۆلیس و ئەمن لە کۆڵانەکەی ئێمە جموجۆڵیانە، لەوانەیە بەسەرمان دابدەن بۆ گرتنت! هەستە واز لەم کارەی بەردەستت بێنە، ڕۆنیۆکەش باش بشارەوە با لێرە نەگیرێیت و منداڵەکانیشمان هەموو بەند بکرێن!”.

بیرەوەریی و ئەگەرەکانی تەواوەتی لە گێڕانەوەدا

لەڕووی مێژووییەوە بیرەوەریی کە وەکو لقێکی ئەدەبی سەیری دەکرێت بە دینی کریستیانی دەبەسترێتەوە و دەگوترێت یەکەم بیرەوەری کتێبی دانپێنانە، کە لەلایەن قەشەی کرستیان ئۆگوستین  Augustin(یا ئۆغستینۆس کە بەزمانی عەرەبیش هەیە) لەنێوان ساڵانی ٣٩٧-٣٩٨ پاش زایین نووسراوەتەوە.  دوای ئەوە گێڕانەوە ئایینییەکان نووسراونەتەوە و نووسینیان لەسەرکراوە. لەهاتنی سەردەمی ڕۆشنگەریدا لەگەڵ گەشەسەندنی بیروهزری سیکولاریدا لەبارێکدا توێژێک لە ڕۆشنبیرانی […]

بیرەوەری ڕۆژە سەختەکانی پێشمەرگەیەک: دوان لە مێژووێکی سانسۆرکراودا

کورد دەڵێ “گوریس لە ئەستووریدا دەپسێت”، لە دووبەرگی ئەم کتێبەدا خوێنەر ئاشنایەتی لەگەڵ بەهێزیی حزبی سۆسیالیست لە دەشتی هەولێر و خۆشناوەتیدا پەیدا دەکات، نووسەر خوێنەر هەڵدەگرێ و بە دڕیی هەڵدێری شەڕی سەپێندراوی براکوژیدا تێیاندەپەڕێنێت و گوزارشتی ڕیالیستانەی پەرتەوازەیی و لاوازبوونی ئەم هێزە گەورەیە لە سنوری پارێزگای هەولێردا دەکات.  بۆیە کتێبی “بیرەوەری ڕۆژە سەختەکانی پێشمەرگەیەک” گێرانەوەیەکە […]

لە یادی 33 ساڵەی گیانبەختکردوان فەرماندە تەحسینە شەل، سەردار، ڕزگار و ئاراسدا

لە یادی 33 ساڵەی گیانبەختکردوان فەرماندە تەحسینە شەل، سەردار، ڕزگار و ئاراسدا لە ڕۆژی ١٠ ی ئەپریلی ١٩٨٧ دا فەرماندەی هەرێمی سەفین تەحسینە شەل، سەرداری مام یونس، عوسمان ناسراو بە ڕزگار، مستەفا گوندەژور ناسراو بە ئاراس لەنزیک گوندی ونکە و عەلیاوە لەلایەن کۆپتەرەکانی ڕژێمی بەعس و جاشەکانی ڕژێم هێرشیان دەکرێتەسەر و گیانبەخت دەکەن. هەزاران سڵاو […]

ئەحمەد فەقێ ڕەش: شۆڕشگێڕێکی تیرۆرکراوی لەبیرکراو

لە ساڵی ١٩٧٩ دا هیزی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی حزبی دیموكراتی كوردستاندا پێوستی به‌ ئه‌زموون و شاره‌زایی فه‌رمانده‌ و پێشمه‌رگه‌كانی باشوری كوردستان هه‌بوو. بۆیه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ سه‌ركرده‌ و كادیر و پێشمه‌رگه‌كانی باشوری كوردستان به‌ مه‌به‌ستی هاوكاری ڕوویان له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرد. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ حزبی سۆسیالیستی كوردستان له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ كۆمه‌ڵی فه‌رمانده‌ و کادیر […]

رۆستەم عەوێنەیی: سادەیی و دەوڵەمەندی لەهەگبەی مرۆڤێکی جواندا

لە ساڵی ١٩٨٣دا ئاشنایەتیم لەگەڵ مام رۆستەم عەوێنەیی پەیدا کرد، مام رۆستەم ئامۆزای گیانبەختکردوو عەلی هەژار بوو، لە رێکخستنە نهێنیەکانی حزبی سۆسیالست بەناوی پۆلا ناسرابوو، بۆیە لای زۆر لە هاوڕێیانی خەباتی نهێنی شار دواتریش بەو نازناوە دەناسرایەوە. بەرلەوەی بیناسم، نازانم لەبەرچی بوو، گیرانی برادەرانی بوو یا شتیتر ماوەیەک لە خەباتی نهێنی دوورکەوتبۆوە، دواتر لەگەڵ ئێمە […]

قادر شۆڕش لە ناوچەی باڵەکدا (١٩٧٩-١٩٨٠)

لەیادی ٣٦ ساڵەی کۆچیدوایی قادر شۆڕشدا، هەندێ زانیاری و بیرەوەری بڵاودەکەینەوە کە لەلایەن پێشمەرگەی دێرین و کادیری ئەوسای ناوچەی باڵەک برای بەڕێز مام عەلی بەدەستمان گەیشتووە.

 
© KadirShorsh