ئەم بەعەرەبکردنە ڕاگرن
#نا_بۆ_تاپۆکردنی_موڵکو_زەوی_بەناوی_عەرەبەوە
پشتگیری تیرۆر و کۆمەڵکوژی لە ژێر ناوی خودا و ئاییندا
کۆمەڵکوژیی و تاوان دژ بە مرۆڤایەتی لەسەر جودایی نەتەوە و ئایین لە دیدی یاسا نێونەتەوەییەکانەوە تاوانن، بەڵام لای ئەوان جیهادە و وەکو ئەردۆگان لە ژێر سورەتی فەتحدا عەفرینی داگیرکرد و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی تیایدا ئەنجامدان. لە دیدی ئەوانەوە پشتگیریی لە جیهادی سوڵتان (کە ئێمە پێمانوایە تاوانکاریین) ڕەوایە..
لەسەر دەسەڵاتە دادوەریی بەدەست بهێنێت:بەڵێ بۆ دادگاییکردنی ئەنفالچییەکان
کاتێ دەسەڵات دژی بەدادگایی گەیاندنی تاوانباران بوەستێت، سروشتییە کە هەندێ لە کوسوکاری قوربانیان بیر لە تۆڵە بکەنەوە و بەدەستی خۆیان سزای تاوانباران بدەن. بەداخەوە تۆڵەکردنەوە دوژمنداریی لێ دەکەوێتەوە و زیانی زۆرە، لە کاتێکدا دەسەڵات میلیشیاییە و خەڵک هەمووی چەکدارن.
گرتنی عەلی مەحمود ئابڕووچوونێکی دیکەی دەسەڵاتی میلیشیایە
کە مەسعود سەدامی هێنایەوە سەر کورد، ئاسایش گرتیان و هێنایانە سەر تەلەڤزیۆن! بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی عەلی مەحمود و بابان ئیبراهیم لەلایەن ئاسایشەوە، لە کاتێکدا پارێزەریان لەوێ ئامادە نییە، لە کاتێکدا لە دەستبەسەریدا دەدوێن و وەکو دانپێنان بە تاوان دەردەخرێن، جۆرێک بوو لە پیشاندانی ماسولکەی مافیایی ئاسایشی سەر بە دەسەڵاتی میلیشیایی پ.د.ک.
ئەگەری کاریگەری بەنداو لەسەر زەویلەرزەکەی ٦ فێبریوەری و سیاسەتی پاکتاوی ڕەگەزی لە تورکیادا
دوو خاڵی گرنگ هەیە کە لێرەدا گرنگە ئاماژەیان بۆ بکرێت و گونجاون هەروەستەیەکیان لەسەر بکرێت، یەکیان سەبارەت بە سروشتیبوونی بومەلەرزەکە و کاریگەری بوونی بەنداو لەم چوارچێوەیەکدا، ئەویتریان پەیوەندی بومەلەرزەکە بە سیاسەتی پاکتاوی ڕەگەزیەوەیە.
تاوانی گەلکوژیی ئەرمەنەکان لەلایەن تورکە ناسیونالیستانە ڕەگەزپەرستەکانەو
ئەم تاوانە لە ژێر سایەی دەسەڵاتی دیکتاتۆرانەی ئەفسەرە تورکە رەگەزپەرستەکانی سەر بە کۆمیتەی یەکێتی و پێشکەوتن (جمعیەی ئیتیحاد و تەرەقی)، “سێ پادشاکە” ئەنجام درا. مەبەست لە سێ پادشاکە هەر سێ سەرکردەی تاوانبار جەمال و تەلعەت و ئەنوەرە. ئەوانە کە سەر بە ئایدۆلۆژیایێکی ناسیونالیستی ڕەگەزپەرست بوون حوکمی پاشماوەی ئیمپراتۆری عوسمانیان لە ساڵی 1913 تا 1918 گرتە […]
جامی جیهانی لەژێر تارمایی سپۆنسەری تیرۆر و کۆیلایەتی مۆدێرندا
بەپێی وتارێکی ڕۆژنامەی ئەمەریکی The New York Times لەژێر ناونیشانی “یانە بۆ تیرۆر” ، قەتەر پشتگیری دارایی ڕێکخراوی حەماسی فەلەستینی، قاعیدە و ئیخوانی میسر دەکات و پارەیان بۆ دەنێرێت. هەر ئەو ساڵە هەندێ لە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمەریکی داوایان لە کۆنگرێس کرد گەماڕۆ بخەنەسەر قەتەر لەبەر هاوکاری قەتەر بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی حەماس، قاعیدە، جەبهەی نوسرە و […]
کە لە ١١ی ئازاری ١٩٩١ دا خەڵکی هەولێر ڕاپەڕین
بۆ مێژوو: لە ١١ی ئازاری ١٩٩١ دا خەڵکی هەولێر لە دامودەزگاکانی ڕژێمی بەعس ڕاپەرین و هەولێر ڕزگار کرا. لە هەر گەڕەکێکدا خەڵک قارەمانانە لە دامودەزگاکانی ڕژێم هاتنەدەست و زوو دەستیان بەسەردا گرتن.
حەمیدە فەندی بەشداری لە هێرشەکەی سەر دەڤەری هەڵەبجە کرد
ەموو ئەو هێزانەی پێشمەرگە کە لەهێرشەکەدا بەشداریان کردووە بەرپرسیارییان کەم یا زۆر دەکەوێتە ئەستۆ، پاساو پاکانە چارەسەری برینەکان ناکەن، باشترە هەریکە ئەگەر لە دادگاش نەبێت دان بەو بەرپرسیارییە بنێت کە کەوتۆتە ئەستۆی و بۆ مێژوو دانپێنانەکە تۆمار بکات.
وەڵام بۆ دەرسیم دیبەگەیی سەبارەت بە ڕەخنە و تێبینییەکانی لە وتارەکەم “کە تاوانبار نەزار خەزرەجی لە دانیمارک بوو”
ئەو وتارەی من نووسیوومە بۆ زیاتر بەدەکومێنتکردن و بەرچاوڕوونی زیاترە سەبارەت بە کەیسەکەی نەزار خەزرەجی کە لە دانیمارک بوو. دیارە من بەکورتی بەڵام بەپێی سەرچاوە دانیمارکیەکان بەسەر بابەتەکاندا تێپەڕیووم و ئاماژەم بە ڕووداوەکان کردووە، نە گوزارشتی هەموو ڕووداو و چالاکی و دەکومێنتەکانم کردووە، نە ئاماژەشم بە هەموو سەرچاوەکان کردووە، ئەوەشم لە وتارەکەدا نووسیووە. چونکە دەکرێ […]