پەکەکە و بڕیاری کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری
سەرۆکی پەکەکە عەبدوڵا ئۆجەلان لە ساڵی ٢٠١٩ وە و ڕەنگبێ زووتریش داوای وازهێنان لە خەباتی چەکداری و برایەتی کورد و تورکی کردووە. هەرچۆنی بێت بڕیاری پەکەکە لە چەکدانان و گۆڕینی شێوەی خەبات بڕیارێکی دروستە و لە شوێنی خۆیدایە. شەڕی پارتیزانی دژ بە هێزی داگیرکەری تورکیا ناتوانێ گوند و شارەکانی کوردستان ڕزگار بکات یا چۆک بە دوژمن دابدات و سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، جگە لە زیانەکانی کە بە کوردستان و خەڵکەکەی دەگەیەنێت. دۆزی کورد لە باکوردا چۆتە ئاستێکی باش، هوشیاریی خەڵک سەبارەت بە پرسە دیموکراسیەکانی و مافەکانی مرۆڤ و کێشەی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو چۆتە پێش…. (درێژەی زیاتر…)
ژینۆساید: کۆمەڵکوژی, ڕەشەکوژی یا گەلکوژیی؟
ئایا وشەی “کۆمەڵکوژی” وشەیەکی گونجاوە؟ گەلێجار وشەی کۆمەڵکوژی لە جیاتی وشەی ژینۆساید بەکارھاتووە و بەکاردەھێندرێت, من خۆم پێشتر ئەو وشەیەم بۆ ئەو مەبەستە بەکارھێناوە. دیارە تاوانی ژینۆساید وەکو گوترا تاوانی لەناوبردنی گروپێکی نەتەوەیی یا ئایینی یا جودا و تایبەتە, کوشتن و لەناوبردنی گروپە قوربانیەکەش بەکۆمەڵە. بەو واتایە ژینۆساید خۆی لەخۆیدا کۆمەڵکوژییە, ھەروەھا کۆمەڵکوژی دیاردەیەکی یا تایبەتمەندیەکی ژینۆسایدە. کێشەی بەکارھێنانی ئەو وشەیە ئەوەیە….. (درێژەی زیاتر…)
Anfal: The Iraqi Satates Genocide against the Kurds
Anfal: The Iraqi Satates Genocide against the Kurds
دلزار حوسین نمونەی ئازایی
شاری کۆیە هەندێ کەسی هەرە ئازا و شۆڕشگێری تێدا هەلکەوت کە لە خەباتی چەکداری رزگاریخوازیدا بێهاوتا بوون، دلزار حوسێن یەکێ لەو پێشمەرگانەیە کە ئەستێرەیەکی پڕشنگداری ئاسمانی کوردایەتی بوو و لە ئازایەتیدا کەموێنە بوو. دلزار لە خەباتی نهێنیدا لە ریزەکانی رێکخستنەکانی سۆسیالست چاڵاک بوو، کە بۆ یەکەمجار شاری کۆیەی بەجێهێشت، چاڵاکیەکی کەموێنەی ئەنجامدا ئەوجا هاتە شاخ. (درێژەی زیاتر…)
ئایا قاسماغای کۆنە جاش دەگیرێت
شاخهوان شۆرش له لاهای بوو
شاخهوان شۆرش له لاهای بوو
عهلی مهحمود محهمهد
19-11-2012
له ساڵی 2006 هوه , یهكێك لهو مرۆڤه دڵسۆزانهی له ناوهندی چاك (چاودێری كوردۆساید) ناسیمن كاك شاخهوان شۆڕش بوو, مرۆڤێكی بیركراوهی مۆدێرن, وهلێ پاكییهكی بێگهردی جوتیاریانەی ههولێریانهی ئهسڵ له ههڵسوكهوتیدا بهدی دهكرێ له دڵ گهورهیی و سادهیی و راست و درووستی, مرۆڤێكی ئهوپهڕی ساده بهڵام ژیر و مهند,پشوو درێژ بهڵام بێدهنگ و بهردهوام له كاركردن, خۆنهویست بهڵام ئیشكهرو به سهلیقه. (درێژەی زیاتر…)
شەڕی خۆتڕێنی حەماس بۆ ئاغاکانی
لە زۆر بارودۆخدا شەڕ ماڵوێرانی خەلکە بێدەسەڵاتەکەیە، جۆرێکە لە کەرستەکانی بازرگانی بۆ سیاسیە بێمۆڕال و بازرگانەکان. ئەوە سەبارەت بە هێرشە کتوپڕ و چڕەکەی حەماس دروستە. (درێژەی زیاتر…)
مام جەلال: باجی یاری لەگەڵ “درۆودەلەسەی” سیاسەتدا!
تەنها کاتێک دەکرێ چارەسەری دروست دەستنیشان بکرێت، ئەگەر نەترس و بێلایەنانە لە هەڵە و کەموکوڕیەکان بڕوانین. کاردانەوەیەک بەرامبەر بە پێداهەڵدانی تاڵەبانی.. (درێژەی زیاتر…)
ڕیفەراندۆمی ساڵی ٢٠٠٤ ڕیفەراندۆمی گەل بوو
بۆ مێژوو: دوای ڕووخانی سەدام، بزوتنەوەی ڕیفەراندۆم دروست بوو و داوای ڕیفەراندۆمیان لەسەر سەربەخۆیی دەکرد، لە ساڵی ٢٠٠٤ دا ١.٧٠٠٠٠٠ یەک ملیۆن و حەوتسەد هەزار ئیمزایان گەیاندە نوێنەری یوئێن و بەغدا.. خەڵک دەنگیان بۆ سەربەخۆیی دابوو. ئەوە ئاواتی ڕاستەقینەی گەل بوو. (درێژەی زیاتر…)
ڕیفەراندۆمە چەوتەکەی ٢٠١٧
کێشەی ڕیفەراندۆم هەرگیز بەڵێ یا نەخێر نەبوو… بێگومان خەڵک هەمووی سەربەخۆییان دەوێ، کێشەکە بێ بنەمایی و نائامادەییی هەنگاوەکە بوو. (درێژەی زیاتر…)