نیلسۆن مەندێلا جیهانی پر لە نارەوایی و تووندوتیژی جێهێشت

نیلسۆن مەندێلا ئەو مرۆڤە مەزنەی کە لەرێگەی رێبازەکەی گاندیەوە  “بەرهەلستکاریی ناتووندووتیژی” توانی کۆتایی بە رژێمی ئەپارتاید بهێنێت بەیەکجاری جێیهێشتین. گەورەیی ماندێلا زیاتر دەرکەوت کاتێ رەتی مەدالیای ئەتاتورکی کردەوە و بەتورکەکانی گوت تورکیا چەوسێنەرە و کورد دەچەوسێنێتەوە، تا تورکیا مافی کوردەکان دابین نەکات، من خەڵاتی لەو شێوەیە وەرناگرم.

نیلسۆن مەندێلا ئەو مرۆڤە مەزنەی کە لەرێگەی رێبازەکەی گاندیەوە  “بەرهەلستکاریی ناتووندووتیژی” توانی کۆتایی بە رژێمی ئەپارتاید بهێنێت بەیەکجاری جێیهێشتین. گەورەیی ماندێلا زیاتر دەرکەوت کاتێ رەتی مەدالیای ئەتاتورکی کردەوە و بەتورکەکانی گوت تورکیا چەوسێنەرە و کورد دەچەوسێنێتەوە، تا تورکیا مافی کوردەکان دابین نەکات، من خەڵاتی لەو شێوەیە وەرناگرم. مەندێلا ئامادە نەبوو بۆ خولی دووەمی پۆستی سەرۆکایەتی خۆی بپاڵێوێ، لەگەڵ ئەوەی دەیتوانی پۆستەکە وەرگرێتەوە و چوار ساڵیتر خۆی سەرۆکی وڵات بێت، ئەو شوێنەکەی بۆ یەکێکی تر جێهێشت.

مەندێلا لە وەسیەتنامەکەیدا دەڵێت، “لە خەڵکی ترم جیامەکەنەوە، چونکە هیچ جیاوازیەک لەنێوان من و خەڵکدا نییە. لە گۆڕێکی ئاساییدا بمنێژن و تەنها کێلەبەردێکی لەسەر دانێن و ناومی لەسەر بنوسن”. ئەو لە دوا هەناسەشدا خۆی بە بەشیک لە خەڵک داناوە، چۆن سادە ژیا و ئەوهاش دەیەوێ بەسادەیی لە دوای مردنیشدا بمێنێتەوە.

ماندێلا کە وەکو سیمبۆلی لێبوردەیی و بەیەکەوەژیان و ئاشتی سەیری دەکرێت، ئەوەی پیشانداین کە رەنگە جیاوازەکان و بیروباوەرە جیاوازەکان دەتوانن بە جوادیی خۆیانەوە لەوڵاتی فرەکەلتوردا بەیەکەوە بژین.

مرۆڤایەتی زۆر قەرزاری مەندێلان و دەتوانن زۆر شتی لێفێربن. بنوو ماندێلا ئیتر ئارام بنوو، تۆ زۆرت بۆ گەلەکەت و بۆ مرۆڤایەتی کرد.

شاخەوان شۆڕش

2013-12-6