راونان و داپلۆسین و رفاندنی خۆپیشانده‌ران چاره‌سه‌ری ده‌ردی ده‌سه‌لات ناکه‌ن

ره‌نگه‌ ده‌سه‌لاتی خۆسه‌پێنه‌ر و دیسپۆتیانه‌ی یه‌کێتی و پارتی بتوانن سه‌رکوتی خه‌ڵکی ئازادیخواز و نارازی بکه‌ن، بۆ ماوه‌یه‌کیتر درێژه‌ به‌ پێشێلکاریه‌کانیان بده‌ن، به‌لام ناتوانن ئه‌و راستییه‌ له‌ خه‌ڵک له‌ ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ی کوردستان‌ بشارنه‌وه‌ که‌ ئه‌و سیسته‌مه‌ رامیارییه‌ی ئه‌وان له‌ ماوه‌ی فه‌رمانره‌واییاندا پێکیان هێناوه‌، ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مێکی بنه‌ماڵه‌یی نادیموکراسی خۆسه‌پێنه‌ره‌ و ته‌ژییه‌ له‌ تاوان و پێشێلکاری [...]

تیرۆریزم و خه‌بات له‌سایه‌ی به‌زه‌یی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ عه‌ره‌بی و ئیسلامیه‌کاندا‌

به‌کورتی خودی چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ یا که‌مینه‌ ژیرده‌سته‌کان به‌یه‌کچاو له‌به‌ررۆشنایی پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ له‌لایه‌ن ئه‌و لایه‌نانه‌ی ناومان هێنان سه‌یریان ناکرێت، به‌ڵکو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان چ ناسیونالیستی یا ئایینی یا رامیاری پارتگه‌را یا تایبه‌تی جۆری هه‌لوێسته‌کانی ئه‌وانه‌ دیار ده‌که‌ن، که‌ جوداکاری و دووروویی له‌ هه‌ڵوێست، له‌ بریار و هه‌نگاوه‌کاندا به‌رهه‌م ده‌هێنێت، که‌ له‌ روانگه‌ی پره‌نسیپه‌کانی مافی مرۆڤ و مۆرالییه‌ [...]

پێشنیاره‌کانی مه‌سعود بارزانی چاره‌سه‌رنین به‌ڵکو درێژه‌دانه‌ به‌باری ستاتوس کۆ

ئه‌و پێشنیارانه‌ی مه‌سعود بارزانی وه‌کو چاره‌سه‌ر و چاکسازی ناوزه‌دیان ده‌کات له‌ راستیدا نه‌ چاره‌سه‌رن نه‌  چاکسازین، به‌ڵکو هه‌وڵی کپکردنه‌وه‌ی توره‌یی و ناره‌زایی خه‌ڵکه‌ به‌مجۆره‌ خۆدزینه‌وه‌یه‌ له‌ داخوازیه‌کانی خه‌ڵک و گه‌مه‌یه‌که‌ بۆ درێژه‌دان به‌وه‌ی که‌ دروستیان کردووه‌ و پێكیان هێناوه‌.  بارزانی و تاڵه‌بانی چاره‌سه‌ریان پێ نییه‌ و چاره‌سه‌ریش به‌وان ناکرێت، ئه‌وان بۆ 20 ساڵ ده‌چێ ده‌ستیان [...]

ئه‌و پێشێلکاریانه‌ی له‌ په‌یامی چاکسازی مه‌سعود بارزانیدا شوێنیان نه‌بوو

ئه‌وانه‌ و خالێ دیکه‌ش هه‌ن که‌ ئاماژه‌یان بۆ بکرێت که‌ له‌ماوه‌ی 20 ساڵی فه‌رمانره‌وایی ئه‌واندا روویان داوه‌ و رووده‌ده‌ن، ئه‌و پیشێلکاریانه‌‌ ده‌کرێ وه‌کو به‌رتیل، له‌خشته‌بردن، به‌لارێدابردن، ناچارکردن، گه‌نده‌ڵی، جوداکاری، په‌راوێزکردن، پاوانکاری، داستبه‌سه‌راگرتن، تاوانکاری و ناپاکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی دابندرێن.

په‌یامی سه‌رۆک له‌ نه‌ورۆزدا به‌ڵگه‌ن بۆ تووڕهه‌ڵدانی خۆی و ده‌سه‌لاتی پارتگه‌را

ئه‌و پیشێلکاریانه‌ له‌ ژێر سایه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ یا په‌ره‌یان سه‌ندووه‌. بوونی ئه‌و فاکته‌ره‌ نه‌رێنیانه‌‌ هۆکه‌ی بوونی سه‌رۆک و ده‌سه‌لاتی دیسپۆتیانه‌ و پارتگه‌رای گه‌نده‌ڵ و ناسه‌رکه‌وتووه‌.  بۆیه‌ کاتێ ئه‌و دان به‌و پێشێلکاریانه‌دا ده‌نێت، دان به‌ ناسه‌رکه‌وتوویی خۆی له‌ ئه‌رکه‌که‌یدا ده‌نێت، دان به‌ ناسه‌رکه‌وتوویی حکومه‌تی ژێرده‌ستی پارتدا ده‌نێت، دان به‌گه‌نده‌ڵی خۆی، به‌رپرسان [...]

 
© KadirShorsh