یادی 27 ساڵه‌ی کۆچی دوایی قادر شۆڕش
له ڕۆژی 11ی ژونی 2010 دا 27 ساڵ تێده‌په‌رێ به‌سه‌ر کۆچی دوایی قادر شۆڕش. ئه‌و بۆ کوردستانێکی ئازاد و دادپه‌روه‌ر و پیشکه‌وتووخواز خه‌باتی کرد. به‌م بۆنه‌یه‌وه ئێمه‌ش به هیوای ده‌سه‌ڵاتێکی نیشتیمانی و ده‌ستپاک، به هیوای کوردستانێکی ئازاد و پێشه‌که‌تووخواز و دادپه‌روه‌رین.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریه‌کانی ژیان و خه‌باتی قادر شۆڕش کلیکی سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه:
http://kadirshorsh.com/Kadir%20Sh..A4.pdf
به‌م بۆنه‌یه‌وه [...]
له‌یادی 26 ساله‌ی کۆچی دوایی قادر شۆڕشدا: چه‌ند وشه‌یه‌ک بۆ تێکۆشه‌رێکی له‌بیرکراو
قادر شۆڕش له ساڵی 1924 دا له‌گوندی قه‌راسنج بۆ یه‌که‌مجار چاوی به سروشتی جوانی خۆشناوه‌تی و بناری سه‌فین هه‌ڵێنا. دوای گه‌شتێکی دوورودرێژی سه‌رکه‌شانه که ته‌ژی بوو له برسیه‌تی و نه‌بوونی، جۆتیاری و کرێکاری، سه‌ربازی و فه‌رمانبه‌ری، ده‌ربه‌ده‌ری و دووره‌وڵاتی، زیندانیبوون، ناکۆکی و ململانێی ناوخۆیی، دووری له‌مالومنداڵ و که‌سوکار، پێشمه‌رگایه‌تی و خه‌باتی بێپسانه‌وه‌ی کوردایه‌تی، له‌ئاقاری ئاریانه [...]
چل ساڵ خه‌بات و تێکۆشان
پەیامی سوار
ده‌وروبه‌ر ماته‌و
تاریکی شه‌و ئه‌نگوسته‌چاوه
پێشمه‌رگه‌یێ، سوارێکی شاخ
له‌به‌رده‌م بڵێسه‌ی گڕێکی بچوک
له گه‌ردنی لوتکه
له‌گه‌ڵ ئاوه‌گرد سکاڵای بوو
ده‌ڵێن ئاوه‌گرد هه‌موو جارێ
بۆ ئه‌و سواره گوێ ڕاده‌گرێ ..
پێشمه‌رگه‌یێ، پیرکاروانێ
له‌زه‌رده‌ی خۆرئاوا، به‌بناری سه‌فیندا
درشت و نه‌رم هه‌نگاوی ده‌نا
ده‌ڵێن سه‌فین هه‌موو جارێ
بۆ ئه‌و سواره
سرودێکی یاخی ده‌چڕێ ..