ئەرێ کورد بووەتە بەردەباز؟

ئەم یاداشتە تالانەشم خویندەوە، یاداشتگەلێک وێنای ئەمڕۆ بە پێوەری دوێنی و داهاتوو، دەریایەک خوێنی نەوەکانی کوردی لێدەپژێ، تالاوێک کە لەمنداڵدانی ناکۆکی کۆنباوی دەیان سالەی شەڕی جەلالی، مەلاییی، شیوعی و لەهەموو کوشندەتر ئیخوانی تۆرانی، تاک و کۆمەڵگەی کوردی گەوج و هێرکردوە و لە کاروانی سەرەخۆبوونی نیشتیمانی دوای خستووین

ئەرێ کورد بووەتە بەردەباز؟

نووسینی ئاسۆ بیارەیی

ئەم یاداشتە تالانەشم خویندەوە، یاداشتگەلێک وێنای ئەمڕۆ بە پێوەری دوێنی و داهاتوو، دەریایەک خوێنی نەوەکانی کوردی لێدەپژێ، تالاوێک کە لەمنداڵدانی ناکۆکی کۆنباوی دەیان سالەی شەڕی جەلالی، مەلاییی، شیوعی و لەهەموو کوشندەتر ئیخوانی تۆرانی، تاک و کۆمەڵگەی کوردی گەوج و هێرکردوە و لە کاروانی سەرەخۆبوونی نیشتیمانی دوای خستووین:

لەیەکەم لاپەڕەوە تا دوا لاپەڕەی ئەم سەربردە تاڵانە، تراومای کوژرانی دەیان رۆڵەی کورد، بۆسەدانان بۆ یەکتر، گوندسووتاندن، جمیندان، سووکایەتی، تالانکردن و دەها رەفتاری قێزەون، پلاکی تراومایمی داگیرسانەوە، قێزم هاتەوە لەوەی ناوی نراگە شۆڕش…

  • # بارزانی یەکەم(مەلا موسەتەفا) ئێمە ٤٠٠ کەسین و خۆمان دەدەین بەدەستەوە و حکومەت چی بیژی وادەکەین ل ٣٧ دوای روخاندنی کۆماری مەهاباد،

# یەکیتی سیاسەتی پاوەنکردنی ناوچەکانی کوردستانی پەیرەودەکرد. بواری بە هێزەکانی دی نەدەدا..

# ل ٧٨ چەککردنی کەسانی دڵسۆز و نیشتیمانپەروەر، بڕوانە چەککردنی قادر شۆڕش(خاوەنی یاداشتەکان) و سزای لە سێدارەدانی! زیندانیکردنی لە گەڵاڵە سالێ ١٩٦٥.

# ل ٧٩ بەرپرسی زیندانەکەی گەڵاڵە کابرایەکی سەرسی بوو، شەوڕۆژ سەرخۆش بوو، بە ئارەزووی خۆی زیندانەکانی ئازار دەدا

# ل١٤١-١٤٢ جیابوونەوەی حسیک لە یەکێتی و دژایەتی یەکتر، حسک بەشێک نەبووە لە یەکێتی، تەنها بەرەی هاوبەشی هەبووە. یەکێتی ئەوەی پێ پەسەند نەبوو

# ١٤٦، سەرەتای کەرتبوونی حسک لە نێوان رەوتی کوردایەتی و چەپگەرایی

# ل ١٨١-١٨٥ دروستبوونی بەرەی جەوقەد و جود و کەوتنە نێو بەرداشی یەکێتی و پارتی شیوعی. دەستێوەردانی ئەو سێ لایەنە لەسەربەخۆیی حسک

# ل ١٨٦ کێشەی نێوان باڵی د مەحمود عوسمان و ڕەسوڵ مامەند

# ل 210 ئاشکرابوونی سەیدا یوسفی لە بەغدا بەهۆی بێ ئەزموونی سیاسی سەرانی کوردەوە لە شاخ

# ل ٢٤٩ زاڵبوونی کەسانی سەربازی بەسەر کادیرانی سیاسی حسکدا و ناکۆکی و بنەماڵەیی..

٢٥١ سەنگەر گۆڕینەوە و…چەکفڕاندن..

# ل ٢٧٥ نەوشیروان کەسێک داخ لەدڵ و کوردکوژبوو(قادرشۆڕش)، هەر پێشمەرگەیەکی دەگرت دەیکوشت..

# ل ٢٨٠ کۆچی دوایی قادر شۆڕش(١١-٦-١٩٨٣) بە نەخۆشییەکی سادەی ریخۆڵە کوێرەوە لە کاتێکدا کە لە پێشمەرگەکانی یەکێتی خۆی شاردبوو

خاوەنی ئەم یاداشتە تاڵانە، وەک هەموو پێشمەرگەیەکی سادە و خۆ نەویست خەمی ئازادی نیشتیمان وای لێدەکات کە دەستبەرداری هەموو خۆشییەکانی ببێ، مخابن، ئەویش وەک سەدان، بگرە هەزاران نەوەی باشوور دەبنە سووتەمەنی ئەو دۆخەی بنەماڵە کۆنباوەکان دروستیان کرد و بەردەوامن تا ئیرۆ.

کۆچی دوایی شادڕەوان قادر شۆڕش بە هۆی ئاوسانی ڕیخۆڵە کوێرەوە، ئەو بەرگرییەی گوندی عەزیزقادری گەرمیانی(هاوینی ١٩٨٨) بیرخستمەوە کە ئەویش بە هەمان نەخۆشی و نەیدەوییست خۆی ڕادەستی ڕژێم کاتەوە، بە ئازارەوە سەری نایەوە…

پرسیارێک کە دەبێ هەزاربارە لە خۆمانی بکەینەوە:

ئایا خۆێنڕژتن پێوەرێکە بۆ دڵسۆزی و نەمری، نەخاز بۆ بزوتنەوەیەکی وەک باشوور کە بەردەبازی پیلانی ئینگلیز و کۆلۆنیسالیستەکانی دییە؟ وەڵامێک لە(ئەرێ کورد بووە بەرد باز، ىروانە شەفیقی حاخی خدر، وەرگێرانی لە ئینگلیزییەوە بۆ کوردی)…

بەداخەوە تاکی کورد دارێکی پێیە هەردوو سەرەکەی عەمبەروەریدە!!!

ئاسۆ بیارەیی

٣١ی جەنیوەری ٢٠٢٣