دادگاکان و مه‌لاکان ئامرازی جێبه‌جێکردن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتن

له‌ باشوری کورستاندا دادگاکان ده‌زگایه‌کی جێبه‌جێکردنی ئه‌و کانونانه‌ن که‌ ده‌سه‌ڵاتی کۆنه‌پارێز دایڕشتوون یا په‌سندیانی کردووه‌. بۆیه‌ دادگاکان وه‌کو یه‌که‌ یا بوارێکی سه‌ربه‌خۆی ناو ستات که‌ له‌ چوارچێوه‌یه‌کی دادوه‌رانه‌ی ره‌وادا له‌سایه‌ی ده‌ستور و کانونی مرۆدۆستانه‌ی پێشکه‌وتووخوازانه‌دا که‌ له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌ گه‌ردوونیه‌کانی مافی مرۆڤدا گونجاوه‌ کار و ئه‌رکه‌کانیان نابه‌ن به‌ڕێوه‌.  له‌ لایه‌کیتر ده‌سه‌ڵات خۆی ئه‌وه‌ی سه‌پاندووه‌ که‌ پره‌نسیپه‌ [...]