وته‌که‌ی مه‌سعود بارزانی له نێوان گوتن و راستیه‌کاندا
له‌م وتاره‌دا هه‌ندێ تێبینی و ره‌خنه سه‌باره‌ت به وته‌که‌ی “سه‌رۆکی هه‌رێم” مه‌سعود بارزانی له پارله‌مانی کوردستاندا که له 29 ی مای 2010 دا گوترا ده‌خه‌مه به‌رچاو. له وته‌که‌دا گوتنه‌کان له‌گه‌ڵ فاکت و راستیه‌کاندا یه‌کناگرنه‌وه، جگه‌له‌وه‌ی زمانی قه‌ده‌غه و ته‌سککردنه‌وه‌ی ئازادی ده‌ربرین دووباره و سێباره ده‌کرێنه‌وه. له خواره‌وه به کورتی له‌سه‌ر وته‌که ده‌وه‌ستین و تێبینی و ره‌خنه‌کان [...]
ئازادی ده‌ربڕین و سنوره‌کانی
ئازادی ده‌ربرین یه‌کێکه له‌و چه‌مکانه‌ی که له ساتی له‌دایکبوونیه‌وه له سه‌رده‌می رۆشنگه‌ری له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مدا و تا رۆژی ئه‌مرۆمان مشتومڕی زۆری له‌سه‌ر ده‌کرێت و زۆر لێکدانه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت. ئازادی گوتن ده‌کرێ هه‌ر به‌ناو هه‌بێت، ده‌کرێ هه‌بێت و به‌سنوری جۆراوجۆر هه‌ناسه‌ی لێبڕدرابێت و په‌کیخرابێت، ده‌کرێ به‌به‌رفراوانی هه‌بێت سنوره‌کانی له چه‌ند بڕگه و خاڵێک که په‌یوه‌ندی به [...]
وایه کاکه سه‌رده‌شت نه بارزانی و نه که‌سی ئه‌وان خودا نین
ئه‌وه‌ی سه‌رده‌شت گوتوویه‌تی له ولاته ئازاده‌کاندا ده‌چێته خانه‌ی ئازادی ده‌ربرینه‌وه و رۆژانه له به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی و که‌ناڵه‌کانی دیکه‌دا زۆر له‌وه زیاتر به سه‌رۆک، که‌سوکاری سه‌رۆک و ده‌روبه‌ره‌که‌ی یا که‌سایه‌تییه ده‌سه‌ڵاتدار یا ده‌وله‌مه‌نده‌کان ده‌گوترێت. گاڵته به‌م که‌سانه ده‌کرێت و ره‌خنه‌ی کۆمیدی و گالته‌ئامێزیان ئارسته ده‌کرێت .. هه‌ر بۆ نمونه سه‌یری به‌رنامه‌ی ئه‌مه‌ریکی Late Show یا The [...]
هه‌لبژرادنی ئێراق: لاوازی و بێتوانایی کورد له رابردوودا و ئه‌گه‌ری وه‌رچه‌رخان
19 سالی رابردوو ئاستی توانا و راستی ئه‌و دوو پارته ده‌سه‌لاتداره‌ی باشوری کوردستان له‌ئاستی کوردستان و ئێراقدا به‌گونجاوی ده‌رده‌خه‌ن. ئه‌و فاکتانه‌ی به‌کورتی ئاماژه‌مان بۆ کردن پشتگیری به‌هیزمانه‌وه‌ی ئه‌و دوو پارته له‌ئاستی ئێراقدا ناکه‌ن. بۆیه ده‌کرێ ئه‌مه وا‌بکات ئه‌مجاره ده‌نگده‌ری کورد ئه‌و دوو پارته‌سزا بدا و له ئه‌لته‌رناتیڤ بگه‌رێت که له‌باری ئێستادا لیستی گۆڕان وه‌کو ئه‌لته‌رناتیڤ [...]
كۆمه‌ڵکوژی واتای ژینۆساید ناگه‌یه‌نێ
به‌کورتی به‌کارهێنانی وشه‌ی کۆمه‌ڵکوژی بۆ تاوانی گه‌لکوژی هه‌ڵه‌یه، چونکه له‌لایه‌ک واتای تاوانی گه‌لکوژی ناپیکێ، له‌لایه‌کیتر لاسایی وشه‌ی “اباده جمه‌عیه” ی عه‌ره‌بیه که له‌بنچینه‌دا هه‌له‌یه. هه‌روه‌ها به‌کارهێنانی جینۆساید هه‌ڵه‌یه، زمانی کوردی وه‌کو زمانی عه‌ره‌بی کێشه‌ی پیتی گ و ژ نییه، بۆیه به‌کارهێنانی راست گینۆساید یا ژینۆسایده نه‌ک جینۆساید. گونجاوه چه‌مکی گه‌لکوژی وه‌کو وشه‌یه‌کی کوردی بۆ تاوانی [...]
کۆتایی ئیسلامیی سیاسیی لە کوردستان - دیمانه
“مانگی ئیسلامیه‌کان کاتێ ئاوا ده‌بێت، ئه‌گه‌ر سیسته‌می دیموکراسی، ئازادی، کراوه‌یی و لێکدانه‌وه سیکولاره‌کان بچه‌سپێندرێن و له کۆمه‌ڵگه‌دا زاڵ بن. هێشتا ئه‌وه له باشوری کوردستاندا نه‌هاتۆته‌دی و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان زۆری ماوه بگاته ئه‌و ئاسته. دیاره ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌که له‌به‌ر کێشه رامیاریه‌کان به‌ره‌و ناسه‌قامگیری و قه‌یران بچن، ئیسلامیه‌کان ئه‌گه‌ری به‌هێزبوونه‌وه‌یان هه‌یه”.
چاودێری کوردۆساید - چاک و کۆنگرەی سێیەم – دیمانه
پێویسته چاک کاره‌کانی له‌سه‌ر بابه‌ت و پرسیاره‌کانی گه‌لکوژی و تاوان دژ به مرۆڤایه‌تی چر بکاته‌وه، له کێشه ئاساییه‌کانی مافی مرۆڤ و کار و بۆنه رامیاریه‌کان دوورکه‌وێته‌وه. پێویسته زمانیكی نارامیاری، بێلایه‌ن و سه‌رده‌میانه له دوان و که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن به‌کاربهێنێت. هه‌روه‌ها ئه‌و خاڵانه‌ی دیکه که له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م بۆکردن. دیاره گرنگه درێژه به خاڵه باشه‌کان بدرێن و به‌هێزتربکرێن…
پێویسته پارله‌مانی داهاتوو چۆن بێت – دیمانه
پێشتر ده‌نگی ئۆپۆزیسیۆن نه‌بوو، ئێستا ئۆپۆزیسیۆن هه‌یه، ئه‌گه‌رچی توانای سنورداره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیۆن بتوانێ به زیندوویی بوونی خۆی بسه‌ڵمێنیت، بتوانێ بوێر بێت، ئه‌گه‌ر بتوانێ له کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگه بگات و چاڵاکانه کاریان له‌سه‌ر بکات، به‌رده‌وام جودایی هه‌ڵوێسته‌کانی و دروستی ئه‌لته‌رناتیڤه‌کانی چ له ناو پارله‌مان یا ده‌ره‌وه‌ی پارله‌ماندا چاڵاکانه پیشان بدات، بێگومان ده‌نگێکی مۆرالی و وره‌پێده‌ری گرنگ [...]
سامانی سروشتی نه‌وت و به‌رپرسیاریی ستات
به‌پێی گوتنی شاره‌زایانی بواری ژیۆلۆژیای نه‌وت له‌م شوێنانه‌ی که به‌ڵگه‌ی بوونی کانی ژێرزه‌وی نه‌وت (Seepage) به‌هێزه و گه‌ران به‌دوای نه‌وت و دۆزینه‌وه‌ی سه‌خت نییه پێیان ده‌گوترێت (Low Risk Zone) واته ناوچه‌ی مه‌ترسی که‌م. ئه‌م شوێنانه‌ی که ئه‌گه‌ر کانی نه‌وتیان تێدا نه‌دۆزرابێته‌وه و هێماکانی ئه‌م بوونه له شوێنانه‌دا به روونی نه‌بن،
نه‌وتی کوردستان له ده‌ستوری ئێراقیدا و کێشه و ناته‌باییه‌کان
هه‌روه‌کو له وتارێکدا پێشتر (له 8ی دیسه‌مبه‌ری 2007 بلاوکرایه‌وه) ئاماژه‌کرا به‌وه‌ی که نه‌وت یه‌کێ له‌سه‌رچاوه گرنگه‌کانی ژێرزه‌وییه، له هه‌ر وڵاتێک‌دا هه‌بێت خاوه‌نداریه‌که‌ی بۆ خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته ده‌گه‌ڕێته‌وه، که چاوه‌روان ده‌کرێ سوودی بۆ خه‌ڵک و وڵاته‌که له لایه‌نی ئابوری و رامیاریه‌وه هه‌بێت. پێویسته به‌کارهێنانی له‌به‌ر رۆشنایی به‌رژه‌وه‌نده‌ی و پێداویستیه‌کانی خه‌ڵک بێت و به‌چاودێری خه‌ڵک بێت.