کلیپتۆکراسی

لیپتۆکراسی بە شێوەیەکی گشتی دەبەسترێتەوە بە دەسەلاتە دیکتاتۆر، ئۆلیگارش و سەربازیەکان، یا دەسەڵاتی بنەمالەیی و خزمخزمێنە. کلیپتۆکراس گەنجینەی وڵات وەکو سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندکردنی تایبەتی و کەسی دەبینێ.

کلیپتۆکراسی (Kleptocracy) واتە دزی کردن لە خەڵک بە مەبەستی خۆدەولەمەندکردن و بەهێزکردنی دەسەڵات. کلیپتۆکراسی وشەیەکی لێکدراوی گریکیە کە لە وشەی کلێپتێس κλέπτης kléptēs و کراتۆس κράτος krátos پێکدێت. کلێپتێس واتا دز، کراتۆس واتە دەسەڵات یا فەرمانداری. کلیپتۆکراسی بۆ دەسەڵاتێک بەکار دێت کە سەرکردەکانی ساختەکار و گەندەڵن، هەروەها گەندەلی و ساختە لە بەرێوەبردندا بەکاردەهێنن. دەسەڵاتیان بەکاردێنن بۆ خراپبەکارهێنانی خەلک و سامانی سروشتی بۆ ناوچە و هەرێمی ژێردەسەڵاتی خۆیان بەئامانجی بەرفراوانکردنی زیاتری سەرمایە و دەسەڵاتی رامیاریان. هەروەها لە ئالوێرە ئابوری و بازرگانیەکاندا پشت بە رێکخراو و دامەزراوی روالەتی، ساختە و خوازراو دەبەستن. کلیپتۆکراس چاوەروانی بەرهەم یا کاردانەوە لە شێوەی بۆنمونە پشتگیری شوێنکەوتوانی یا کەلەکەبوونی سەرمایەدا دەکات، هەروەکو یاسا بۆ گەیشتن بەئامانجە تایبەتیەکانی خۆی و دەوڵەمەندکردنی خۆی دەردەکات.

کلیپتۆکراسی بە شێوەیەکی گشتی دەبەسترێتەوە بە دەسەلاتە دیکتاتۆر، ئۆلیگارش و سەربازیەکان، یا دەسەڵاتی بنەمالەیی و خزمخزمێنە. کلیپتۆکراس گەنجینەی وڵات وەکو سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندکردنی تایبەتی و کەسی دەبینێ. لە رێگەی شاراوە یا ساختەوە داهاتی وڵات دەگوازێتەوە بۆ حسابی کەسی و لە بانکەکانی دەرەوەدا تەقەتیان دەکات.

خالی دیاری هاوبەش لە نێوان کلیپتۆکراسەکاندا ئەوەیە کە ئابوریان بنچینەلەسەر هەناردەکردنی سامانی سروشتی وڵات دەگرێت، هەروەک ساخەکاری و گواستنەوەی داهات لێیەوە ئاسانە.

سەرچاوە:

https://da.wikipedia.org/wiki/Kleptokrat Kleptokart:

https://en.wikipedia.org/wiki/Kleptocracy Kleptocracy:

https://dictionary.cambridge.org/dict…/english/kleptocracy Kleptocracy