تورکیا: به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان و گوشاره‌کانی خۆگونجاندن،‌ په‌یوه‌ندی گه‌دایانه‌ی ده‌سه‌لاتی هه‌رێم له‌په‌راوێزدا

جگه‌ له‌ گوشاری داواکاریه‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر تورکیا، گۆرانه‌ ناوچه‌یی و جیهانیه‌کان و به‌هێزبوونی به‌ها دیموکراسیه‌کان گوشارێکی راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ ده‌خه‌نه‌سه‌ر تورکیا که‌ ورده‌ ورده‌ خۆی له‌گه‌ڵ به‌ها دیموکراسیه‌کان ئاشنا بکات و واز له‌ پشووته‌نگی و هه‌ندێ تابو که‌ به‌که‌مالیزمه‌وه‌ به‌ندن بهێنێت. له‌بیرمان نه‌چێت ئه‌و سیسته‌مه‌ ڕامیارییه‌ی له‌ ئێراقدا ئێستا هه‌یه‌ گۆرانێکه‌ تورکیا ناچاره‌ ئاشنایه‌تی [...]