ئازادی ده‌ربڕین و سنوره‌کانی
ئازادی ده‌ربرین یه‌کێکه له‌و چه‌مکانه‌ی که له ساتی له‌دایکبوونیه‌وه له سه‌رده‌می رۆشنگه‌ری له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مدا و تا رۆژی ئه‌مرۆمان مشتومڕی زۆری له‌سه‌ر ده‌کرێت و زۆر لێکدانه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت. ئازادی گوتن ده‌کرێ هه‌ر به‌ناو هه‌بێت، ده‌کرێ هه‌بێت و به‌سنوری جۆراوجۆر هه‌ناسه‌ی لێبڕدرابێت و په‌کیخرابێت، ده‌کرێ به‌به‌رفراوانی هه‌بێت سنوره‌کانی له چه‌ند بڕگه و خاڵێک که په‌یوه‌ندی به [...]
وایه کاکه سه‌رده‌شت نه بارزانی و نه که‌سی ئه‌وان خودا نین
ئه‌وه‌ی سه‌رده‌شت گوتوویه‌تی له ولاته ئازاده‌کاندا ده‌چێته خانه‌ی ئازادی ده‌ربرینه‌وه و رۆژانه له به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی و که‌ناڵه‌کانی دیکه‌دا زۆر له‌وه زیاتر به سه‌رۆک، که‌سوکاری سه‌رۆک و ده‌روبه‌ره‌که‌ی یا که‌سایه‌تییه ده‌سه‌ڵاتدار یا ده‌وله‌مه‌نده‌کان ده‌گوترێت. گاڵته به‌م که‌سانه ده‌کرێت و ره‌خنه‌ی کۆمیدی و گالته‌ئامێزیان ئارسته ده‌کرێت .. هه‌ر بۆ نمونه سه‌یری به‌رنامه‌ی ئه‌مه‌ریکی Late Show یا The [...]
پێویسته پارله‌مانی داهاتوو چۆن بێت – دیمانه
پێشتر ده‌نگی ئۆپۆزیسیۆن نه‌بوو، ئێستا ئۆپۆزیسیۆن هه‌یه، ئه‌گه‌رچی توانای سنورداره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیۆن بتوانێ به زیندوویی بوونی خۆی بسه‌ڵمێنیت، بتوانێ بوێر بێت، ئه‌گه‌ر بتوانێ له کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگه بگات و چاڵاکانه کاریان له‌سه‌ر بکات، به‌رده‌وام جودایی هه‌ڵوێسته‌کانی و دروستی ئه‌لته‌رناتیڤه‌کانی چ له ناو پارله‌مان یا ده‌ره‌وه‌ی پارله‌ماندا چاڵاکانه پیشان بدات، بێگومان ده‌نگێکی مۆرالی و وره‌پێده‌ری گرنگ [...]
خه‌ته‌نه‌کردن له باشوری کوردستاندا: کاره‌ساتێک له‌ژێر چاوپۆشی ده‌سه‌ڵاتدا
دیارده‌ی خه‌ته‌نه‌کردن
خه‌ته‌نه‌کردن لێکردنه‌وه و فرێدانی ئه‌م به‌شانه‌ی ئه‌ندامی سێکسوالی مێینه‌یه که له لایه‌ن بیروبا‌وه‌ری دیارکراوه‌وه له‌به‌ر هۆکاری جودا ئاره‌زوو ناکرێن و به په‌سند داناندرێن. واته خه‌ته‌نه‌کردن کرده‌یه‌که بۆ به‌دیهێنانی مه‌به‌ستێکی دیاریکراوی جۆره دید و بروایه‌ک ئه‌نجام ده‌درێت، که پێی وایه له‌م ڕێگه‌یه‌وه ده‌کرێ ئامانجێکی دیاریکراو بهێنرێته‌دی.
به‌بێ بوونی ئازادی ژن، تووندوتیژی دژبه ژنان چاره‌سه‌ر ناکرێت
له‌ماوه‌ی رابردوودا هه‌لمه‌تی به‌ره‌ورووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوه و له که‌ناله‌کانی راگه‌یاندن، له کۆر و کۆبوونه‌وه‌کاندا که بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سازکران جه‌خت له‌سه‌ر نه‌هێشتنی تووندوتیژی دژ به ژنان کرایه‌وه و ده‌کرێته‌وه.
په‌سندکردنی بڕیاری فره‌ژنی به‌رهه‌می به‌هێزیی ره‌وتی کۆنه‌پارێزییه له باشوری کوردستاندا
له رۆژی 27.10.2008 دا زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی پارله‌مانی کوردستان ده‌نگیان بۆ بڕیاری فره‌ژنی دا. له ده‌نگدانه‌که‌دا 39 ئه‌ندام ده‌نگیان به ئا دا و 35 ده‌نگیان به نا دا. په‌سندکردنی بڕیاری فره‌ژنی بێگومان پاشه‌کشه‌یه به ده‌نگه‌کانی کرانه‌وه و پێشکه‌تووخوازی له باشوری کوردستاندا، بۆیه پێویست ده‌کات هه‌روه‌سته‌یه‌کی کورت له‌سه‌ر باکگراوندی ئه‌و بڕیاره بکه‌ین.
ده‌سه‌ڵات و مه‌لاکان: ره‌وتی دژه‌ئازادی و به‌ئیسلامکردن و به‌عه‌ره‌بکردن
ده‌سه‌لاتی کوردی به‌گشتی بانگاشه‌ی ئازادی و دیموکراسی ده‌که‌ن و ئاماژه به سه‌رکه‌وتوویی مۆدێلی دیموکراسی کوردستان ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ده‌سه‌لاتی کوردی ده‌ڵێن، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ ئایین له ستات جیا بکه‌نه‌وه، وه هه‌ول بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی مۆدێرن و پێشکه‌وتووخواز ده‌ده‌ن