٨ی مارس ڕۆژی ژنان

ژن مافی یەکسانی لەگەڵ پیاودا لە هەموو بوار و پلەوپایەکی کاردا هەیە، هەروەکو مافی مووچەی یەکسانی هەیە.

ژنە ئازادیخواز و یەکسانخوازە چەپەکان رۆژی ٨ی مارسیان لەسەرەتای سەدەی بیستەوە کردە رۆژی خەباتی ژنان بۆ ئازادی و یەکسانی. تا ژنان تەواو ئازاد نەبن ئەو خەباتە جیهانییەش بەردەوام دەبێت.

٨ ی مارس رۆژی خەباتی ژنان: کچان بە ئازادی لە دایک دەبن و مافی سروشتی خۆیانە بە ئازادی بژین و سەربنێنەوە. هیچ ئایین و بیروباوەڕێک مافی ئەوەی نییە سنور بۆ ئازادی ژن دابنێت یا کۆتی پیاوسالاری بخاتە ئەستۆ.

بەپێی جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ ژن مافی سروستی خۆیەتی چی لەبەر دەکات یا ناکات، چی دەخوات و دەخواتەوە، چۆن خۆی جوان دەکات یا نایکات، حەز لە کێ دەکا، چ دۆست و هاوسەرێک هەڵدەبژێرێت، چۆن ڕادەبوێرێ، چی دەخوێنێ، چ کارێک دەکات، بڕوای بە چی هەیە یا نییە، هتد.

هەروەها ژن مافی یەکسانی لەگەڵ پیاودا لە هەموو بوار و پلەوپایەکی کاردا هەیە، هەروەکو مافی مووچەی یەکسانی هەیە.

سنوردانان بۆ ئازادی ژن، یا سەرکوتکردنی ژنان بەپێی بیروباوەری کۆنەپارێزی و ئایینی، دژایەتیکردنی سروشتی ژیانە، نکۆلی و دژایەتی ئەو ئازادیەیە کە ژنان خۆڕسک هەیانە، ئەو نکۆلیکردن و دژایەتییە سەرچاوەکەی کۆنەپاریزی پیاوسالاریە، جەهالەت و بەرباریزمە کە بنچینەی بیروهزری داخراوی تاریکپەرستانە دادەڕێژێت و هەوڵ دەدات رەوتی سروشت بگۆڕێت و بەهاری ژنان بکاتە زیندانێکی تاریکی دۆزەخ ئاسا و کۆمەڵگە لە جوانی و ئازادیەکان دابماڵێ.

شاخەوان قادر شۆڕش

٨/٣/٢٠٢٣