سیستەمی سەرۆکایەتی و پەرلەمانتاری لە بەراوردێکدا

ئەگەر بهاتایە باشوری کوردستان تەبایی تێدا هەبوایە و هەموو پارتە ڕامیاریەکان بەکردەوە پیادەی دیموکراسیان کردبایە، ئەوا هەر دوو جۆرە سیستەمی کەباسکران، بۆ کوردستان دەکرا شیاو بن، بەڵام وەکو ئاماژەمان بۆیان کرد، هەر سیستەمە و کێشەی خۆی هەیە. دەکرێ ئارگومێنتی پشتگیری بۆ هەردوو سیستەمەکە بهێنرێتەوە، چونکە هەردوو سیستەم لەلایەن وڵاتانی پێشکەوتووەوە بە سەرکەوتوویی پیادە دەکرێن و [...]