کۆیلەکردن و دەستدرێژی بۆسەر ژنان تاوانە لە هەر سەردەمێکدا روویاندابێت

کوشتنی ئەندامانی نێرینە و کۆیلەکردن و دەستدرێژی بۆسەر ئەندامانی مێینەی کۆمەڵگەی ئێزدی لەلایەن ئیسلامیستەکانی داعشەوە، کردەوەیەکی گەلکوژکارانەیە. ئەوەی تاوانبارە ئیسلامیستەکانی داعش دەیکەن، دووبارەکردنەوەی تاوانێکە کە لەشکری ئیسلام لەسەدەی حەوتەم لەسەرەتای سەرهەڵدانی ئیسلامدا پیادەیان کردووە. دیارە لەمبارەیەوە بەسەرهاتی زۆر دەگێردرێنەوە. ئەوسا ئەو کردارە تاوان بوو، ئێستاش بەهەمان شێوە تاوانە. هیچ کەس و بیروباوەڕ و ئایینێک ناتوانێ [...]

The Shengal Tragedy and the Threat of Genocide

Hundreds of them have been killed during the occupation, and several hundred families were captured. Men and boys were killed, and women and girls were treated as war slaves. Several Ezidi temples have been burned and bombed by the terrorists. Many Ezidi elderly and children have died of thirst and hunger. Due to the lack [...]

کچان و ژنانی ئێزدی وەکو غەنیمەی شەر

بەپێ سەرچاوە مێژوویەکان عەرەبە ئیسلامەکان لە سەرەتای پەیدابوونی ئیسلامدا لە هێرشە داگیرکاریەکانیاندا ژنە دەستبەسەرکراوەکانیان وەکو غەنیمەی شەر سەیرکردووە و مامەلەیەکی لەو جۆرەیان لەگەڵ کردوون کە ئێستا ئیسلامیستەکانی داعش دوای ١٤٠٠ ساڵ دووبارەی دەکەنەوە.

ئا بۆ کوردستانێکی ئازاد و پشووفراوان

خەبات بۆ ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان جێگەی شانازییە بۆ هەموو ئەوانەی بڕویان بە ئازادی گەلان هەیە، گەریللا و پێشمەرگە کە بەرگری لە خاکی کوردستان دەکەن جێگەی شانازین بۆ خەڵکی کوردستان. کوردستان بەوەوە جوانە کە جێگەی هەموو رەنگ و بیروباوەرێکی لێ دەبێتەوە، کۆمەڵگەش ئەوکاتە ئازاد و سەربەخۆیە کە بتوانێ هەموو بیروراکان و رەنگ و گروپە ئەتنی [...]

The Shengal Tragedy

با دەست لەناو دەست و شان بەشان چەتەکانی داعش لە کوردستاندا پاککەینەوە

لەسەر هەموومانە لەهەر کوێیەک هەین خوشکوبرایانی ئێزدی لەو نەهامەتییە دەرباز بکەین و هاوکاریان بکەین، ئەو کارەساتەی بەسەر ئەواندا هاتووە، جەرگی هەموومانی لەتلەتکردووە. ئەوەی چەتە ئیسلامیستەکانی داعش دژ بە خوشکوبرا ئێزدیەکان کردوویانە تاوانێکیە کە بەمەبەستی لەناوبردن و تەفروتوناکردنیان کردوویانە. دەبێت هەرچی لەدەستمان دێت بۆ رزگارکردنیان بیکەین.

گرتنی شەنگال لەلایەن داعشەوە کارەسات و سکەنداڵە

شکان و هەڵاتنی ئەو هێزانەی لە شەنگال بوون سکەنداڵە بۆ ئەو هێزەی کە دەسەڵاتی هەرێم و میدیاکانی سەربە دەسەڵات پروپاگەندەی بەهێزیی و بەتواناییان بۆ کردووە. سکەنداڵە بۆ کورد رێگە بدات هێزێکی وەکو داعش بێتەناو شارێکی هەستیار و گرنگی کوردستان، لەکاتێکدا دەزاندرێت هەموو خەڵکی دانیشتوانی شار و کەلتور و فەرهەنگی دەکەوێتە لێواری لەناوبردن و مەتریس ئەنجامدانی [...]

 
© KadirShorsh