ئا بۆ کوردستانێکی ئازاد و پشووفراوان

خەبات بۆ ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان جێگەی شانازییە بۆ هەموو ئەوانەی بڕویان بە ئازادی گەلان هەیە، گەریللا و پێشمەرگە کە بەرگری لە خاکی کوردستان دەکەن جێگەی شانازین بۆ خەڵکی کوردستان. کوردستان بەوەوە جوانە کە جێگەی هەموو رەنگ و بیروباوەرێکی لێ دەبێتەوە، کۆمەڵگەش ئەوکاتە ئازاد و سەربەخۆیە کە بتوانێ هەموو بیروراکان و رەنگ و گروپە ئەتنی و نەتەوەییەکان لەخۆی بگرێت.

ئا بۆ کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ
ئا بۆ کۆمەڵگەی کراوە و سنگفروان و پشوودرێژ

دژایەتی ئاوارە عەرەبەکان و دروستکردنی رق و قینە بەرامبەریان، سوتاندنی تەرووشکە پێکەوە. کردنەوەی ئاگرێکە کە داعش بەهێز دەکات و زیان بە جوانی کۆمەڵگەی کوردستان دەگەیەنێت. ئەوانەی کە ئاوارەن لێیان قەوماوە بۆیە روویان لە کوردستان کردووە، دەکرێ عەرەبی رەگەزپەرست لە نێو ئەواندا هەبن یا لایەنگرانی داعشیش هەبن، بەڵام ناکرێ ئەوە بکرێتە پێوانەی دژایەتی هەموو خەڵکە ئاوارەکە کە زۆریان لێقەوماون و بۆ ماوەیەکی کاتی لە کوردستانن.

پێویستە لەسەر دەسەڵاتی هەرێم کەمپ بۆ ئاوارەکان بکەنەوە و لەلایەک ژیانی ئاوارەکان لە مەترسی دوورخەنەوە و داڵدەیان بدەن، لەلایەکیتر نیگەرانی خەڵک نەهێلن و پێش بەو رەوتە کوێرانە و راسیستانەیە بگرن کە خەریکە سەر هەڵ دەدات..

ئا بۆ کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ

 ئا بۆ کۆمەڵگەی کراوە و سنگفروان و پشوودرێژ

 نا بۆ داخراوی و پشووتەنگی و راسیزم