کچان و ژنانی ئێزدی وەکو غەنیمەی شەر

بەپێ سەرچاوە مێژوویەکان عەرەبە ئیسلامەکان لە سەرەتای پەیدابوونی ئیسلامدا لە هێرشە داگیرکاریەکانیاندا ژنە دەستبەسەرکراوەکانیان وەکو غەنیمەی شەر سەیرکردووە و مامەلەیەکی لەو جۆرەیان لەگەڵ کردوون کە ئێستا ئیسلامیستەکانی داعش دوای ١٤٠٠ ساڵ دووبارەی دەکەنەوە.

کچان و ژنانی ئێزدی وەکو غەنیمەی شەر

کچان و ژنانی ئێزدی لای چەتە داعشەکان وەکو غەنیمە یا دەستکەوتی شەر مامەلەیان لەگەڵ دەکرێت و بەپێی ئەو هەواڵەی خوارەوە لە بازاڕدا دەفرۆشرێن. ئەوە کردارێکە کە پیشانی دەدات کە تاوانبار ئەو مرۆڤانە وەکو کەرستە سەیر دەکات، چونکە ئەو مرۆڤانە لای تاوانباران مرۆڤ نین و شایەنی ئەوە نین وەکو مرۆڤ سەیر بکرێن. لای ئیسلامیستەکانی داعش ئەوانە شایانی هەتکردن و کوشتن و هەموو کارێکن کە ئاغاکانیان ئارەزوویانە. ئەو کردارە کە جۆرێکە لە لەناوبردنی ئێزدیەکان و دەچیتە خانەی کردارەکانی تاوانی گەلکوژی، تاوانێکە هێندە جەرگبڕ و ئازاردەرە وشە توانای گوزارشتکردنی نییە. بەپێ سەرچاوە مێژوویەکان عەرەبە ئیسلامەکان لە سەرەتای پەیدابوونی ئیسلامدا لە هێرشە داگیرکاریەکانیاندا ژنە دەستبەسەرکراوەکانیان وەکو غەنیمەی شەر سەیرکردووە و مامەلەیەکی لەو جۆرەیان لەگەڵ کردوون کە ئێستا ئیسلامیستەکانی داعش دوای ١٤٠٠ ساڵ دووبارەی دەکەنەوە.
ئەو فیلمی ساینسفیکشن Science fiction  نییە، ئەوە راستییە!!

http://www.malmokurd.com/News-3513-2#.U-ctlubaiDk.facebook داعش کچانی یەزیدی دەفرۆشێت

http://www.malmokurd.com/News-3513-2#.U-ctlubaiDk.facebook

گوتەبێژی مانگی سووری عێراقی ئەو هەواڵانەی پشتڕاستکردەوە، کە باس لە فرۆشتنی کچانی ئێزدی دەکات لەلایەن چەکدارانی داعشەوە.

محەممەد ئەلخوزاعی، گوتەبێژی مانگی سووری عێراقی دەڵێت ”دوای ئەوەی چەکدارانی داعش چەند ناوچەیەکی ئێزدی و مەسیحینشینیان لە سنووری پارێزگای نەینەوا کۆنترۆڵکرد، بە دەیان کچی ئێزدی و مەسیحییان وەک جارییە بردووەتە بازاڕی تایبەتی و لەوێ خستوویاننەتە روو بۆ فرۆشتن”.

بەشێک لەو ئێزدییانەی لە لایەن پێشمەرگەوە رزگارکران لە چیای شنگال بە پەیامنێری رووداویان گوت ژمارەیەکی زۆر لە ئافرەتانی ئێزدی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندران و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار بردراون’.

محەممەد ئەلخوزاعی لە زاری چەند شایەتحاڵێکەوە ئاماژە بەوە دەکات، کە داعش دوو بژاردەی خستوەتە بەردەم ئەو کەسانەی مسوڵمان نین، یان ئیسلامبوونی خۆیان رابگەیەنن، یاخود دەکوژرێن، لەو نێوەندەشدا ژمارەیەکی بەرچاویان کوشتووە. ئەو شایەتحاڵانە ئاماژەیان بەوەکردووە کچانی ئێزدی لە قەزای شنگالەوە بەرەو تەلەعفەر بردووەو لەوێیەوە بۆ قەزای بەعاج، دواتر لە بازاڕی نەخاسە (لەسەردەمی فتوحاتی ئیسلامی بۆ فرۆشتنی ئەو ئافرەتانە کراوەتەوە کە لەجەنگدا دەستگیردەکران) فرۆشراون.

بە گوتەی رووانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ ”مانگی رابردوو داعش نووسینگەیەکی بۆ ئەو بابەتە کردووەتەوەو داوای لەو چەکدارانە کردووە لە سنووری عێراق و سووریا کە ئارەزووی هاوسەرگیرییان هەیە لەو ئافرەتانە، سەردانی ئەو نووسینگەیە بکەن تاوەکو یەکێک لەو ئافرەتانەیان پێبدەن”.

وەزارەتی کاروباری ژنانی عێراق داوا لە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق دەکات بەپەلە کار بکەن بۆ راگرتنی ئەو کارەساتە و رێگە لە فرۆشتنەوەی کچانی ئایینەکانی دیکە بگرن.

ڕووداو