ڕیفەراندەم لەبەرچی و بۆ چی و دەبوایە چی بکات؟

سەیر لەوەدابوو هەڵوێستی نوێنەری بزوتنەوەی ڕیفەراندەم لە بەغدا ڕێک بەجۆرێ بوو کە یەکێتی و پارتی ئارەزوویان بوو. بەڵێ 1.700.000 ئیمزا کۆکرایەوە و بۆ بەغدا بردرا و درایە هاوپەیمانان و “ئەنجومەنی حوکم” و لەوێش گوترا ئەم ئیمزایانە بۆ سەربەخۆیی کۆنەکراونەتەوە! بەرپرسی پارتەکانیش کە لەوێدا لەگەرمەی گفتوگۆدا بوون وەکو کارتی گوشار بەکاریان هێناو بەقەد پووشکەیەکیش ڕێزیان بۆ […]

پرسیار سەبارەت بە یادی هەڵەبجە و ئەنفال بۆ گۆڤاری نوگرە سەلمان لەلایەن کاک عەلی مەحمودەوە

بەپێی ئەو زانیاریانەی من ئاگاداریم تاوانەکانی گەلکوژی بابەتێک نیین حکومەتی هەرێم کاری بەرچاوی لەسەریان کردبێت و هەوڵی ناساندنیانی لەسەر ئاستی جیهانیدا شێلگیرانە دابێت. تەنانەت بێئاگاش بووە لە زۆر لە هەوڵ و چاڵاکیەکانی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بۆ ناساندنی تاوانی گەلکوژی، کە خەبەریشی بۆتەوە، نوێنەرانی پارتەکانی دەسەڵات هەوڵیانداوە چاڵاکیەکە بکەن بەهی خۆیان، لەجیاتی پشتگیریکردنی رێکخراوە سەربەخۆکان.

 
© KadirShorsh