لە نادیموکراسیدا جۆری دەنگدان ئاوێنەی راستیەکان نییە

کەسێک لەلایەن پارتی دەسەڵاتدارەوە موچەی بۆ بڕاوەتەوە یا بەجۆرێک لە جۆرەکان لەژێر ‌هەڕەشەدایە، ئازادانە دێت و دەنگ  دەدات، چاودێران تەنها دەتوانن ئەوە ببینن و بگێڕنەوە کە لەبەر چاویاندا روودەدات، ئەوان نازانن ئەو کەسە بۆ بەو جۆرە دەنگی دا کە دای.

هه‌لبژاردن له‌ پرۆسه‌یه‌کی گه‌مارۆدراودا

خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگه‌ له‌ژێر تارمایی ده‌سه‌ڵاتی سه‌پێندراوی پارتی ده‌سه‌ڵاتداردان، جله‌وی ژیان و گوزه‌رانیان له‌چنگی بنه‌ماڵه‌ و پارتی ده‌سه‌ڵاتداردا خڕکراوەتەوە‌، بۆیه‌ ئازاد نین و ناتوانن ئازادانه‌ ده‌نگ بده‌ن. له‌به‌ر ئه‌و فاکته‌رانه‌ و له‌ بزری ئازادی و دیموکراسیدا هه‌ڵبژاردن به‌ئه‌گه‌ری زۆر پرۆسه‌یه‌کی رواڵه‌تییه‌ و ناتوانی شتێکی ئه‌وتۆ له‌ سیسته‌می رامیاری نادیموکراسی سه‌پێندراودا بگۆڕێت. بۆیه‌ ئه‌نجامی هه‌لبژاردن وێنه‌ی [...]

دکتۆر کامه‌ران قادر شۆڕش کاندیدی ژماره‌ 59 له‌ لیستی 111

    ده‌نگبده‌ به‌ دکتۆر کامه‌ران قادر شۆڕش کاندیدی ژماره‌ 59 له‌ لیستی 111

رۆژئاوای کوردستان و هه‌نگاوه‌ له‌پێشه‌ هه‌نوکه‌ییه‌کان

خاڵێکی گرنگی دیکه‌ که‌ گرنگی و بوونی کورده‌کان ده‌باته‌ ئاستیكی به‌رزتر، هه‌لسوکه‌وتی کورده‌کانه‌ له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی کوردستاندا. بۆئه‌وه‌ی پشتگیری جیهانی و رۆژئاوا به‌تایبه‌تی بۆ دۆزه‌ ره‌واکه‌یان به‌ده‌ستبهێنن، پێویسته‌ هه‌نگاوه‌کانیان له‌سه‌ر بنچینه‌ و پره‌نسیپه‌ دیموکراسیه‌کان و له‌به‌ر رۆشنایی پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ بێت.

گه‌مه‌ی سنور و چاوه‌ڕوانی رۆژئاوا له‌ژێر به‌زه‌یی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کاندا

له‌ روانگه‌ی به‌ره‌ژوه‌ندی گشتی کوردستاندا گومان له‌وه‌دا نییه‌ که‌ ئاسایش و ژیان و مانه‌وه‌ی گه‌ل پێشده‌خرێن، بۆیه‌ش گرنگترن‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی و ناکۆکی رامیاری نیوان پارته‌کان جا ناکۆکیه‌که‌ له‌سه‌ر هه‌ربنه‌مایه‌ک بێت.

 
© KadirShorsh