دکتۆر کامه‌ران قادر شۆڕش کاندیدی ژماره‌ 59 له‌ لیستی 111

 

 

ده‌نگبده‌ به‌ دکتۆر کامه‌ران قادر شۆڕش کاندیدی ژماره‌ 59 له‌ لیستی 111

 

 

بۆ بینینی پرۆفایلی دکتۆر کامه‌ران قادر شۆڕش کلیکی ئێره‌ بکه‌

ژیاننامه‌

*        لە  ساڵی ١٩٦٠ لە شاری هەولێر لە دایک بووم

*        لە ساڵی ١٩٧٣ بووم بە ئەندامی یەکێتی قوتابیانی کوردستان

*        لە ساڵی ١٩٧٤ بەشداری شۆرشی ئەیلولم کردوە

*        لە ساڵی ١٩٧٦ چوومەتە ڕیزی بزوتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان، تا بوونم بە پێشمەرگە سەرپەرشتی رێکخستنی قوتابیانم کرد لە هەولێر

*        لە ساڵی ١٩٨١ قوتابخانەی ئامادەییم تەواو کرد

*        لە ساڵی ١٩٨١ بووم بە پێشمەرگەی حزبی سوسیالیستی کوردستان، وەک  کادر لە لقی هەولێر خەباتم کردووە

*        لە مانگی مایسی سالی ١٩٨١ وەک ئەندام بەشدار بووم  لە یەکەم کۆنگرەی حزبی سۆسیالیستی کوردستان

*        لە پایزی ساڵی ١٩٨١ کرام بە بەڕێوەبەری ئیدارەی مەکتەبی سیاسی حزب

*        لە ساڵی ١٩٨٣ نێردرام بۆ خویندن لە یەکێتی سۆڤیەت

*        لە ساڵی ١٩٨٨ بەشداریم کرد لە کۆنگرەی هەموو ڕێکخراوەکانی قوتابیانی کوردستان لە دەرەوەی وڵات لە شاری بەرلین

*        لە ساڵی ١٩٩٠ بەکالۆریۆسی  پزیشکیم  وەرگرت لە ئینستیتوتی پزیشکی پاڤلۆڤ لە لینینگراد

*        لە ساڵی ١٩٩٠ تا ١٩٩٢ لە نەخۆشخانەکانی پێرڤە مێدیسینسک  و پەلێنۆڤ لە لینینگراد لە بەشەکانی نەخۆشیەکانی مێشک و دەمارەکان و نەشتەرگەرییان کارم کردووە

*        لە ڕووسیا چەند ساڵێک سەرۆکی ڕێکخراوی قوتابییە کوردەکان بووم

*        لە ساڵی ١٩٩٢ چوومەتە دانیمارک

*        لە ساڵی ١٩٩٤ لە دانیمارک دەستم بە کاری دکتۆری کرد

*        لە ساڵی ٢٠٠٢ بڕوانامەی بۆردی دانیمارکیم لە بواری نێوڕۆلۆگی (نەخۆشییەکانی مێشک و دەمارەکان) وەرگرت

*        ماوەیەک لە بەشی نێورۆلۆگی  نەخۆشخانەکانی وڵاتی نەرویج کارم کردووە

*        ئیستا لە نەخۆشخانەی ڤایلە لە دانیمارک بەرێوەبەری بەشی نەخۆشییەکانی جووڵانەوە و نەخۆشییەکانی لەبیرچوونەوەم

*        بەبەردەوامی بەشداری کۆنگرە و کۆرسە ئەوڕوپی و ئەمەریکییەکان دەکەم

*        بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی و دانیمارکی و روسی و فارسی و تورکی دەدوێم

*        خێزاندارم، ئاوات هاوسەرمە، سێ منداڵم هەن کاڵێ و لاوک و ئاڤێستا

*******

پڕۆگرام

لە بواری تەندروستی تێدەکۆشم بۆ:

*        بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری خۆپارێزی هاونیشتمانیان

*        پەرەپێدانی نەخۆشخانەکانی کەرتی گشتی و گێرانەوەی متمانەی هاوڵاتیان بۆیان

*        ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی پسپۆڕان لە هەندەران

*        دابینکردنی ڕاژەی پشکنین و چارەی نەخۆشی بە خێرایی و بە ستاندارتێکی بەرز بۆ هەموو هاولاتیان

*        بەرزکردنەوەی ئاستی پسپۆری و باری گوزەرانی هەموو فەرمانبەرانی کەرتی گشتی تەندروستی

*        دابینکردنی دکتۆری ددان و  منداڵان و گشتی بۆ هەموو قوتابخانەکان

*        دەستەبەرکردن وکارکردن بە بیمەی تەندروستی گشتی و تایبەتی بۆ هاولاتیان

لە بواری ڕامیاری هەوڵدەدەم لە پێناوی:

*        ڕیزنان لە بیروباوەڕ و کاری بنیاتنەرانەی بەرامبەر

*        پاراستنی ئەزموونی هەرێم و گەشەپێدانی بە ئاراستەیێکی پێشکەوتنخواز تا مافی چارەی خۆ نوسین

*        گێڕانەوەی ناوچە دابڕێنراوەکان بە بەرنامە سڕینەوەی پاشماوەکانی سیاسەتە ڕەگەزپەرستانەکانی شێواندنی دێمۆگرافیای کوردستان

*        به‌رگری له‌ مافی مرۆڤ و پاراستنی مافی ڕەوای هەموو نەتەوە و ئایین وئایینزاکانی کوردستان

*        وەرگرتن وڕادەستکردنی دەسەڵات بە دیموکراتی و بە پێی دەستوور

*        جیاکردنەوەی ئایین و حیزب لە دەسەڵات

*        شانازیکردن بە مێژوو و سەروەریەکانی گەلەکەمان

*        لابردنی خانەنشینکردنی پەرلەمانتاران پێش تەمەنی پێویست

*        پشتگرتن و پشتبەستن بە بەرهەمی خۆمالی

*        پاراستنی سامانەکانی وڵات بە تایبەت ئاو و نەوت

*        ڕێکخستن و پەرەپێدانی داهاتەکان و بەکارهێنانیان بە ڕوونی و بە پێی بەرنامەیەکی ستراتیژی و دروست

*        بە ژینۆساید ناساندنی ئه‌نفال له‌سه‌ر ئاستی جیهان و دادگایی کردنی هه‌موو ئەنفالچییەکان

لە بواری کۆمەڵایەتی کاردەکەم بۆ:

*        دابینکردنی هەموو مافێکی ئافرەتان

*        دابینکردنی هەموو مافێکی منداڵان و لاوان، پەرەدان بە بەهرەیان و ئاشناکردنیان بە مێژوو و پیرۆزییاکانی گەلەکەمان بە بەرنامە

*        مسۆگەرکردنی ژیان و گوزەرانی شایستە بۆ پیر و پەککەوتە و کەمئەندامان و هەژاران

*        دابینکردنی ژیان و گوزەرانی شایستە بۆ خێزانی شەهیدان و زیندانیە سیاسییەکان و ئەنفالکراوەکان و قوربانییانی کیمیاباران و پێشمەرگەدێرینەکان

*        گەشپێدانی شارەکان و نۆژەنکردنەوەی گوندەکان بە بەرنامەیەکی مۆدێڕن

*        پاکڕاگرتنی ژینگە