ئه‌رکی بێئه‌ملاوئه‌ولای ده‌سه‌ڵاته‌ قاسم ئاغاکان بگرێ و بیانداته‌‌ دادگا

ئه‌و سه‌رۆکجاشانه‌ تاوانیان به‌رامبه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ به‌گشتی و خه‌ڵکی ئاسایی کوردستان ئه‌نجام داوه‌. دادگاییکردنی ئه‌وانه‌ یه‌که‌م به‌هۆی به‌شداریان له‌ تاوانی گه‌لکوژی ئه‌نفالدا، دووه‌م به‌هۆی تاوانه‌ که‌سییه‌کان به‌پێی کانونی جیهانی و دادگا جیهانیه‌کان پرۆسه‌یه‌کی دادوه‌رانه‌ و پێویسته‌. بوونی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ بۆ دووباره‌ نه‌بوونه‌وه‌ی تاوان، گه‌یشتنی که‌سوکاری قوربانیان به‌ ره‌وایه‌تی، سزاوه‌رگرتن له‌سه‌ر تاوان، قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی که‌سوکاری قوربانیان ئه‌نجامی [...]