مەسعود بارزانی و بانگاشەی “سەربەخۆیی” بە “لاگونێک”!

کاتیخۆی د. مەحمود دوای ئەوەی لە کۆنگەری یەکەمی سۆسیالست لە ساڵی ١٩٨١ دا دەرنەچوو، گوتی هەرلەگەڵتانم و کارتان لەگەڵ دەکەم، بەڵام سەرکردایەتی حزبی لە شاخ جێهێشت و گەرایەوە دەرەوە. ئیتر دوای ئەوە کەس د. مەحمودی نەدیتەوە، جار جارە دەگوترا هەرلەگەل سۆسیالستە و دەگەڕێتەوە.. بەڵام لە راستیدا هەر گوتن بوو! سۆسیالیست لەژێر تەنگژە و قەیرانی ناوخۆییدا دەیناڵاند و دکتۆریش هەر نەدەهاتەوە!؟ لەسەر ئەو بابەتە جارێکیان سەید کاکە گوتی “کاکی خۆم، خەباتکردن ئەوها نییە، دکتۆر مەحمود “بەلاگونەکی” خەباتمان لەگەل دەکا!”

خەباتی بەناو سەربەخۆیی مەسعود بارزانیش بە “لاگونەکییە”! لە ئاستی ناوخۆ فەشەلی هێناوە و ماوەی درێژکراوەی سەرۆکایەتی دەمێکە بەسەرچووە، بەڵام ئامادە نییە لابچێت! زیاتر لە نیوەی باشوری کوردستان بە سەرۆکی خۆیانی نازانن، لایەنەکان جگە لە پارتی  و هەندێ لایەنی بچووک کەس بە سەرۆکی شەرعی نازانێ! جگەلە خودی خۆیان و چەند سەرکردەیەکی پارتی، لایەنەکانی دیکە ئاگایان لە ناوەرۆکی سیاسەتی دەرەوەی بارزانی نییە و نازانن چی دەکرێ و چی ڕوو دەدات!  خەڵکیش سفری پاش فاریزەن!

چووە سعودیا و پاشان تورکیا وەک سەرۆکی هەرێمی سەر بە ئێراق پێشوازیان لێکرد. سەردانەکان بۆ چی بوو؟! بارزانی لەبەرەی سوننەدا چی پێ دەبڕێت؟! ڕێکەوتنەکان چین و پلانەکانی داهاتوو چین!؟ هەر خۆی و دەوروبەرەکەی دەیزانن!

خۆی لەگەڵ تورکیا رێککەوتووە و ژمارەی سەرباز و بنکەکانی تورکیا لە باشوری کوردستاندا لە زیادبووندان، لە خۆی و دەورەبەرەکەی بترازێ کەس نازانێ بەپێی چ ڕێککەوتنێکە و بۆچی؟! زۆرینەی خەڵک توڕەیە و مەترسی گەورە لە ئارادایە.. خەڵک نازانێ چاوەڕوانی چی بێ و بە چی باوەڕکات.. لەپەکەکە دەدرێ.. ؟ دوو بەڕێوەبەری ڕادەگەیەندرێتەوە و میرنشینی بارزانی لەژێر پارێزگاری هێزەکانی تورکیا رادەگەیەندرێ ..؟ دەوڵەتی کوردی (وەکو پارتیەکان دەیڵێن) رادەگەیەندرێ و سوپای تورک دەیپارێزێت..؟! هتد.  

لەبەرەی سەوز دونیاێکی ترە و لەوێ ئێران و شیعە هەڕمێنیان هەیە! ئێران ناوبژی نێوان لایەنە کوردیەکان دەکات! سەرۆکی پاسداران ئازادانە دێ و دەچێت! حەشدی شەعبی سەرەڕم لە ورگی کوردان دەدەن و هەرەشە دەکەن. هیچ روونکردنەیەکی ئەوتۆ نییە و سەرانی بەرەی سەوزیش بێدەنگن! لەوێ پەیوەندیەکان لەگەڵ بەغدا لە ئاستی ترە و لێکترازان و گوتنی جیابوونەوە نییە! بڕیار و سیاسەتی بارزانی لە سنوری دێگەرە ڕەتنابێت!

سەدان ساڵ بەر لە ئێستا میرنشینە کوردەکان هەندێکیان سەر بە دەسەڵاتی شیعەی سەفەوی تاران بوون و هەندێکیان سەر بە دەسەڵاتی سوننەی عوسمانی ئەستەمبۆل بوون! ئێستاش کورد هەرنایەکگرتووە و بێ ستراتیژی نەتەوەیی یەکگرتووە و هەرلایە لەگەڵ داگیرکەرێک ڕێککەوتووە!

گریمان مەبەستی بارزانی گەیشتنە بەسەربەخۆیی. کوا پشتگیری گەل!؟ ئەدی پشتگیری لایەنەکانی دیکە!؟ سەربەخۆیی کوێ؟! زاخۆ و دهۆک و هەولێر؟! خەباتی سەربەخۆیی بە “لاگونێک” ناکرێت!!

پیاوی چابن، ئەگەر بڕواتان بە دیموکراسیش نییە، وەرن لەنێوان خۆتاندا ڕێککەون، سیاسەتێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی کوردستانیانە دابڕێژن و هەمووتان لەسەری یەک دەنگ  و یەکگرتووبن. ئەگەر خەڵک زۆریشتتان لێ ناڕازین و حەز بە چارەتان ناکەن، بەلام لەگەڵتان دەبن، تا لەو قۆناغە دەرباز دەبن. پاشان قۆناغی گواستنەوەی دیموکراتیزەکردن دەست پێ بکەن. دڵنیابن مل بۆ دیموکراسی نەدەن، چارەنوسی خەڵک هەر نادیار و کوردستان هەر پارچە دەبێت و هەر لە ژێرپێلاوی داگیرکەران دەبێت.. دڵنیابن لە کۆتاییدا گەل ڕاتان دەماڵێ و سەرتان دەخوا!

شاخەوان شۆڕش

2015-12-10