بڕیار حەسەن ئەو گەنجەی بە گولەی ناڕەوای ئاسایش (ئەمن) گیانگەشکرا

تەقەکردن لە خۆپیشاندەرانی شاری سەید سادق لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە، کە بووە هۆی بریندارکردنی کۆمەڵێک خۆپیشاندەر و گیانگەشکردنی بڕیار حەسەنی لاو پێشێلکاری تووندی مافی مرۆڤە و تاوانە بەرامبەر بەو رۆڵەیەی سەیدسادق ئەنجام دراوە.

خۆپیشاندان و نارەزایی دەربڕین دژ بە بریار و هەنگاوەکانی دەسەڵات، یا لەبەر پەراوێزکردنی هاوڵاتیان و پێداویستیەکانیان، مافێکی رەواو مرۆڤەکانی کۆمەڵگەیە. بوونی مۆڵەت یا نەبوونی مۆڵەت ئەو مافە لەق ناکات. دەکرێ لە خۆپیشانداندا کرداری تووندوتیژ ئەنجام بدرێن، لەسەر دەسەلاتە بە میتۆدی گونجاو هەوڵی هوێرکردنەوەی بارودۆخەکە بدات و لێنەگەڕێ کەس زیانی پێبگات. لەخۆپیشاندانی سیڤیلیانەدا بەهیچ جۆرێک بۆ دەسەڵات نییە بە گولە بەرەنگاری خۆپیشاندەران ببنەوە. کاردانەوەی دەسەڵات بە گولە و هێز کاردانەوەیەکە دژی پرەنسیپە دیموکراسیەکان. لەمبارەدا هێزەکانی سەر بە دەسەڵات کە نوێنەری دەسەڵاتن دەسەڵاتیان خراپ بەکاردەهێنن، پێشێلی پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ دەکەن و پێشێلی راستەوخۆی مافی خۆپیشاندەران دەکەن.

تەقەکردن لە خۆپیشاندەرانی شاری سەید سادق لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە، کە بووە هۆی بریندارکردنی کۆمەڵێک خۆپیشاندەر و گیانگەشکردنی بڕیار حەسەنی لاو پێشێلکاری تووندی مافی مرۆڤە و تاوانە بەرامبەر بەو رۆڵەیەی سەیدسادق ئەنجام دراوە. لەسەر دەسەڵاتی دەڤەری سەوزە کە لێکۆڵینەوەی تەواو لە رووداوەکە بکات، بەرپرسی بریاربەدەست و کەسی تاوانبار بگرێ و بیانداتە دادگا، هەروەها رێز لە داواکاریەکانی خەڵکی سەیدسادق بگرن و گوێ لە گوزارشت و سکاڵاکانیان بگرن.

ئەو ڕێککەوتنەی نێوان نوێنەرانی خۆپیشاندەران و دەسەڵات، رێکەوتنێکی باشە، بەمەرجێک دەبێ کۆنترۆلی هەنگاوەکانی جێبێکردنی خاڵەکان بکرێت و هەنگاوەکانی جێبەجێکردن لە کەمتەرخەمی و خۆدزینەوە بپارێزرێن. نمونەی بێچارەسەرهێشتنەوەی کێشەکان زۆرن، هەروەها زۆرجار بەڵێن لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە دراوە و پاشان هیچ نەکراوە.

شاخەوان شۆڕش

2014-1-3