|
قادر شۆڕش له قه‌سیده‌ی پیره هه‌ولێردا
به‌شێکه له قه‌سیده‌ی پیره هه‌ولێر، دیوانی هه‌ناسه‌ی پایز
نوسینی عوسمان هورمزیار
ده‌یه‌وێ له ده‌فته‌ری ژینی
وابنوسرێ
ئه‌و پیاوه وه‌ک داربه‌ڕوو دانانه‌وێ
پیره هه‌ولێر
ده‌مه‌وێ بچمه‌وه شاخ
بچم بۆ لای مام قادر شۆڕش و
تابزانم چۆنه حاڵی
ئێستاش له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیه‌که‌ی
هه‌روه‌ک پیشووتر ده‌ناڵێ
ئه‌و کوڕه‌ی تۆ ئێستاش هه‌روه‌ک
جاری جاران زۆر نه‌خۆشه
پێشمه‌رگه‌کان دوریان داوه و
بۆی ده‌گرین
هه‌موو دڵیان بۆی په‌رۆشه
به‌ڵام قادر شۆڕش ڕازی نییه
ته‌سلیم به به‌عس بێته‌وه
ده‌یه‌وێ له ده‌فته‌ری ژینی
وابنوسرێ
ئه‌و پیاوه وه‌ک داربه‌ڕوو
دانانه‌وێ و
مه‌رگی سه‌ربه‌رزی پێخۆشه
سەرنج بنێرە