میر

لە کۆمەڵگەدا کەسێک پۆستێکی حکومی نەبێت و بڕیاریش بەسەر دامودەزگاکاندا بسەپێنێت بێگومان ئەو کەسە میری ئەو کۆمەڵگەیە و خاوەنی بڕیار ئەوە.

لە کۆمەڵگەدا کەسێک پۆستێکی حکومی نەبێت و بڕیاریش بەسەر دامودەزگاکاندا بسەپێنێت بێگومان ئەو کەسە میری ئەو کۆمەڵگەیە و خاوەنی بڕیار ئەوە. ئەو وەکو پادشا دەتوانێ ڕەش یا سپی بکات و نە وەزیروگزیر نە دادگا دەتوانن سەرپێچی بڕیارەکانی ئەو بکەن. ئەو دیاردەیە لە هەردوو بەرەی زەرد و کەسکدا هەیە، خەڵک لە وڵاتان یەک میری هەیە، باشوری کوردستان دوو میریان هەیە. وەکو پەشێو زوو وایگوت.

جگەلەوەی ئەو دیاردەیە سەڵماندنی نەبوونی ئازادی و سیستەمی دیموکراسییە، یەکەم، سەرانی باشوری کوردستان ئەوەشیان بۆ جیهان سەڵماندووە، کەوا بەرژەوەندیەکانی بنەماڵە و خێڵ و پرەنسیپەکانی خێڵەکیزم لە گەل و نیشتیمان گرنگترن.

دووەم، ئەوان بەپێچەوانەی سەرانی گەلانی ئازاد، گەل بەرەو دواوە ڕاپێچ دەکەن و بنەماکانی شەرعی کۆنی ئیسلام لە کۆمەڵگەدا دەسەپێنن، گوند و شارەکان پڕلە مزگەوت دەکەن و رێگەی مەلاکانیش دەدەن مێشکی خەڵک بە بیری داعشیانە بشۆنەوە، سوکایەتی بە کەمینەکان بکەن و خەڵک دژیان هانبدەن. بەکورتی ئەنفالی کەلتوور و بیروهزری گەل دەکەن.

سێیەم، سوێندیان خواردووە سنووری میرنشینە کۆنەکانیش تێپەڕێنن، هەر بەتەنها داردەستی ئایەتوڵا و سوڵتان نەبن، بەڵکو سامانی ژێرزەوی وڵاتیشیان پێبدەن، دەستبەرداری خاکیش بن بۆیان…

چوارەم و پێنجەم و … هتد. بۆ ئێوە جێدەهێڵم

شاخەوان قادر شۆڕش

22-12-2022