ڕوسیاو هێرشەکەی سەر ئۆکرانیا

دەکرێ شەڕ لە ئۆکرانیا هەروا زوو کۆتایی نەیەت، دەیان هەزار ببنە سووتەمەنی و ملیۆنەها کۆچ بکەن، گرانی و برسیەتی باڵبکێشێت. بێگومان روسیا توشی تەریک بوون دەبێت و خەڵکی روسیاش باجەکەی دەدەن.

بۆ دەبێ پەنابەری کورد لە سنورەکانی پۆلۆنیا لەنێو بەفردا بکەون؟

خەڵک هیچ ئومێدێکیان نەماوە و لەژێر گەمارۆدان، لەژێر چەتری دیکتاتۆریەتی حزبیدا بەدوای چارەسەردا دەگەڕێن، گەلێکیش لە دەرفەتێک دەگەڕێن و هەر دەرگەیەکی دەربازبوون ببینن دەڕۆن ڕەو دەکەن.

ئازادی دەربڕین لەسەرووی هەر دینێک یا بیروباوەڕێکە

فەرەنسا دژی دینی ئیسلام نییە، بەلکو دژی ئیسلامیستەکانە، چونکە ئیسلامیستەکان دژی ئازادی و دیموکراسین. لە فەرەنسا ئازادی دەربڕین هەیە و رەخنە لە هەموو کەس و ئایینێک دەکرێ بگیرێت… ئازادی دەربڕین مافێکە و هەموو کەس هەیەتی، هەرکەسە خۆی ئازادە چۆن ڕەخنە دەگرێت، بۆیە دیدەکان لەمبارەیەوە جیاوازن، زۆرینە لەگەل ئەوەیە هۆشیارانە سوود لەو مافە وەربگیرێت

ئایەتی حیجاب یەکێ لە ئایەتەکانی عومەر

کۆمەڵێ ئایەت هەن بە عومەری کوڕی خەتابەوە دەبەسترێنەوە و ئەو بە داهێنەریان دادەندرێت. بەپێی سەحیع موسلیم و بوخاری عومەر خۆی گوتوویەتی “وافقت ربي في الثلاث”. لە بابەتی مزگەوتی ئیبراهیم و حیجاب و تەلاقی ژنەکان. بەپێی حەدیسی دیکە چوار و پێنج و زیاترن.

ئایا مانگی ڕەمەزان مانگی ئاشتەواییە؟

بەپێی نووسراو و سەرچاوە مێژووییە ئیسلامی و عەرەبیەکان سەرانی ئیسلام لەم مانگەدا لە شەڕ و داگیرکاری و کوشتوبڕ بێسڵەمینەوە بەردەوام بووین، بەمجۆرە پیرۆزیی مانگی ڕەمەزان نەبۆتە هۆی وەستانیان لە شەڕ و کوشتاردا.

ئاوارە کوردەکانی سنوری بێلەروس و پۆلاند بۆ؟

باشوری کوردستان دەریایەک خوێنی بۆ ئازادی ڕشت، ژینۆساید کرا، لە کەناری مەرگدا خەڵک کۆرەویان کرد.

ڕیفەراندەم لەبەرچی و بۆ چی و دەبوایە چی بکات؟

سەیر لەوەدابوو هەڵوێستی نوێنەری بزوتنەوەی ڕیفەراندەم لە بەغدا ڕێک بەجۆرێ بوو کە یەکێتی و پارتی ئارەزوویان بوو. بەڵێ 1.700.000 ئیمزا کۆکرایەوە و بۆ بەغدا بردرا و درایە هاوپەیمانان و “ئەنجومەنی حوکم” و لەوێش گوترا ئەم ئیمزایانە بۆ سەربەخۆیی کۆنەکراونەتەوە! بەرپرسی پارتەکانیش کە لەوێدا لەگەرمەی گفتوگۆدا بوون وەکو کارتی گوشار بەکاریان هێناو بەقەد پووشکەیەکیش ڕێزیان بۆ […]

کۆمەڵێ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ و جینۆساید دژی سازکردنی ڤێستیڤاڵی ساڵانە بۆ سەرۆکجاشی تاوانبار مەلا عوزێر دەوەستنەوە

رێگا نادەین كوڕانی مەلا عوزێر سوكایەتی بە قوربانیانی ئەنفال بكەنتاوانبارانی جینۆساید لەهەرکوێ بن دەبێ بگیرێن و ڕادەستی دادگا بکرێنئەگەر لەدژی خواستەکانی گەل پەنای تاوانباران درا، تکایە ڕێگەمەدەن چیتر هەستی کەسوکاری قوربانیان بریندار بکرێت

تاوانبارێکی ئەنفال لە وڵاتی هۆڵاند مرد بێئەوەی بەرەوڕووی دادوەری ببێتەوە

ئێمە گەواهی جوداکارین لە گرتن و دادگاییکردنی تاوانبارانی ژینۆساید، لەکاتێکدا تاکو ئێستا دوای ٧٥ ساڵ حکومەتەکان یارمەتی گەلی جولەکە دەدەن، تاوانباریی کەمبایەخی تاوانی گەلکوژی هۆلۆکۆست لەژێر چاودێرییەکی چڕی میدیای ڕۆژئاوادا دەستگیردەکەن، بەڵام تاوانبارێکی گرنگ ماوەی 17 ساڵ لە هۆڵەندا ژیاوە  بەمردنی خۆی دەمرێت، وە کەسیش باکی بە دەربازبوونی ئەو لە دادوەریی نییە! بەداخەوە مەلا عوزێر […]

خۆپیشاندان بۆ بنیاتنان و باشترکردن

هەڵەیە خۆزگە بە گەڕانەوە بۆ ژێردەستی عێراق بخوازرێت. عێراق وێرانەیە و بەدەردی گەندەڵی، تایفی و مەزهەبیەوە دەناڵێنێت. شۆڤینیزمی ئیسلامی و ناسیونالیستی لەوێ بەهێزە و بێگومان دەستیان بڕوا نەک تەنها ئازادی تاک، بەڵکو دژی مافەکانی گەلی کوردستان دەوەستنەوە و بەرهەمی کۆڕەوەکەی گەلیش ناهێڵن.

 
© KadirShorsh