نا بۆ ئێراقی درۆ، بەڵێ بۆ کوردستانێکی سەربەخۆ

ئەگەر نەیانویست ڕاستەوخۆ سەربەخۆیی ڕابگەیەنن یا ڕیفەراندەم لەسەر سەربەخۆیی بکەن،  ئەگەر گوێیان لە گەل ڕانەگرت و ڕێگای بەغدایان گرتەبەر، دەبوایە هەنگاویان بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی بێت و مافی چارەنوس بە ڕاشکاوی لە دەستوردا بسەپێنن. بەمجۆرە یاساییانە و بە پێی بنچینەیاسا دیموکراسیانە مافی جیابوونەوە لە ئێراق مسۆگەر بکەن. ئەوان نە ئەمیان کرد و نە ئەویتریان پێکرا. (درێژەی زیاتر…)

هەلبژاردنی پەرلەمان دوای ریفەراندۆم!؟

هەر گەلێک کە هەوڵی خۆدروستکردن و کار بۆ گەیشتن بە سەروەری خۆی دەکات، بەر لەهەرشتێ لە قۆناغی گواستنەوەدا لەسایەی دەسەڵاتێکی کاتیدا دەزگا و دامەزراوە بنچینەیی و گرنگەکانی وڵات وەکو دامەزراوە یاسایی، ڕامیاری، دادوەری و بەڕیوەبەریەکان پێکدەهێنێ، دەستوری نیشتیمانی دادەڕێژێ و گشتپرسی لەسەر دەکات، پاشان هەڵبژاردن بەپێی دەستوری نوێ دەکات، پاشان دەسەڵاتی یاسادانان و بەرێوەربردن بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردن دەست بەکار دەبێت.  ئەو هەنگاوە کۆڵەگەی هەرە گرنگ و بنچینەیی دروستکردنی ناسیۆنە. دوای ئەوە دوای سەلماندنی کارکردنی دامودامەزراوەکانی وڵات، پرسی گرنگی مافی چارەنوس پرۆژەیەکی بۆ ئامادەدەکرێت، پەرلەمان پەسندی دەکات و دەیخاتە بەردەم گشتپرسیەوە. ئەو ڕێگەیە ڕێگەیەکی تەندروست و دانپێندراوە و دەتوانێ پشتگیری ناوخۆ و دەرەکی لە ئاستی جیهانیدا بەدەست بهێنێت. (درێژەی زیاتر…)

عەزیز محمەد لە نێوان وابەستەیی و خۆگونجاندندا

کەلێنی گەورەی بوونی چەپ لە کوردستاندا پشکی دیاری بەرپرسیاریەکەی لەئەستۆی حزبی شوعی دایە، هەروەکو خۆی بە پێشڕەوی پارتە چەپەکان دەناساند. شکستێکی گەورەیە دوای ٧٠ ساڵ خەبات، بوونی چەپ لە مەودایەکی سنورداری ناکاریگەردا رەتناکات و لەکۆبوونەوە بچوکەکان تێناپەرێت. چۆن نان و ئاو بۆ مرۆڤەکانی کۆمەڵگە پێویستە، هێندەش بوونی پارت و ڕێکخراوی چەپ بۆ بوونی کۆمەلگەیەکی تەندروست پێویستن. دیارە حزبی شوعی رۆڵی خۆی لەمبارەیەوە نەبینی و بەرپرساریشە لەو بارە نالەبار و نابووتیەی کە ئێستا بەرەی چەپی تێکەوتووە.  (درێژەی زیاتر…)

مرۆڤەکان وەکو خۆیان ببینن: نەوشێروان مستەفا لە نێوان تاوانباری و فریادرەسیدا

ئەگەر بمانەوێ لە مێژوومان بگەین و ئەگەر بمانەوێ دوارۆژێکی رۆشن بۆ داهاتوو دروستکەین، دەبێ دان بەراستیەکاندا بنێین، دەبێ مێژووی رامیاری کوردستان وەکو خۆی ببینین. دەبێ بتوانین باش و خراپ لەیەکتر جیاکەینەوە و مێژووی کەسەکان وەکو خۆی ببینین. نەوشێروان مستەفا یەکێکە لەو کەسایەتیانەی کە مێژووەکەی هەلسان و دابەزینی زۆری بەخۆیەوە دیووە، ئەگەرچی بەم دواییە سەرکردایەتی بزوتنەوەیەکی گۆرانخوازی دەکرد و مۆرکی ئەرێنی دیاری نواند، مێژووی رابردووی بەشێکن لەو کەسایەتیە. (درێژەی زیاتر…)

قەیرانی ئۆکرانیا: زیانە کوشندەکانی ناتەبایی ناوخۆیی و بەرژەوەندییە دەرەکیەکان

قەیرانی ئۆکرانیا: زیانە کوشندەکانی ناتەبایی ناوخۆیی و بەرژەوەندییە دەرەکیەکان

کێشەی بوونی کەمینەیەکی بەتوانا و گەورەی روس لە ئۆکرانیا گرنگی پێنەدراوە و نەویستراوە کۆنسترەکتیڤانە و دیموکراسیانە سەیری کێشە و بەرژەوەندیەکانی ئەوان بکەن. بوونی کەمینەی بەهێز کۆمەلی ئەرک لەسەر ستات دروست دەکەن، و ستات لەسەریەتی بەرژەوەندی ئەوان لەبەرچاو بگرێت ئەگەر چاوی لە مانەوەی ئەوان لەچوارچێوەی وڵاتدا بێت و ئەگەر بیەوێ هەرەشەکانی سەر بەرژەوەندی ناسیونالیستانەی وڵات دیموکراسیانە نەهێلێت. (درێژەی زیاتر…)

لە یادی ٣٠ ساڵەی گیانگەشبوونی کاک تەحسینی قارەمان

لە یادی ٣٠ ساڵەی گیانگەشبوونی کاک تەحسینی قارەمان، فەرماندەی هەرێمی سەفین، ئەو هۆنراوەیە پێشکەشە بە گیانی پاکی ئەو مرۆڤە پارتیزان و شۆڕشگێڕەی هەرگیز لە بیری ناکەم..

ڕۆژزەردانە،
تارمایی سەفین بەسەر تەواوی دێ ڕاکشاوە
کەسەیری قەدپاڵی چیام کرد
بینیم کۆمەڵێ سوار
یەک یەک، دوو دوو
بەرەو چنار دەهاتنەخوار (درێژەی زیاتر…)

لە کەمالیزمەوە و بۆ “ئەردۆگانیزم”

بەکورتی ئەگەر لەدیدێکی بێلایەنەوە سەیری گۆڕینی سیستەم بکەین، ئەوا ئەو خاڵە پۆزەتیڤانەی کە لە سیستەمی رامیاری تورکیادا دەبیندران کە بریتیبوون لە پەرلەمانتاریزم و سیکولاریزم، لاواز و سنوردار و ناگرنگ دەکرێن. لە ئیپۆکی نوێی ڕامیاری تورکیادا جگەلە کۆنەپارێزی، ڕاستڕەوی و ڕەگەزپەرستی، ئیسلامگەرایی و سەرۆکی ئاوتۆریتێر لە سیستەمی ڕامیاری نوێدا خۆیان دەسەپێنن.     (درێژەی زیاتر…)

لەیادی ٣٤ ساڵەی گولەبارانکردنی گیانبەختکردوان کاکە ئیدریس و کرێکاردا

لەیادی ٣٤ ساڵەی گولەبارانکردنی گیانبەختکردوان کاکە ئیدریس و کرێکاردا

لە ١ ی مای ١٩٨٣ هێزەکانی یەکێتی بەرسەرپەرشتی نەوشێروان مستەفا هێرش دەکەنە سەر بارەگاکانی سۆسیالست لە گوندی ئاشقوڵکە. گیانبەختکردوان کرێکار و ئیدریس دەکەونە دەست هێزەکانی یەکێتی (دەگوترێت ئەوان خۆیان خۆیان ڕادەستی هێزەکانی یەکێتی کردووە چونکە بڕوایان بە شەڕی براکوژی نەبووە)، (درێژەی زیاتر…)

بۆچی تورکیا سەروەری کوردستان بۆ سەدەهەمین جار دەبەزێنێت و لە باشوری کوردستاندا مرۆڤی کورد دەکوژێ؟

تورکیا بۆیە سەروەری کوردستان بۆ سەدەهەمین جار دەبەزێنێت و لە باشوری کوردستاندا مرۆڤی کورد دەکوژێ، چونکە باشوری کوردستان نە خاوەنی دەسەلاتێکی ڕەوای کوردستانی بەهێزە، نە سەربەخۆیی رامیاری و ئابوری لەدەستی خۆیەتی (درێژەی زیاتر…)

سەرۆک جاشەکان و بەشداریان لە تاوانی گەلکوژی ئەنفالدا

سەرۆک جاشەکان و بەشداریان لە تاوانی گەلکوژی ئەنفالدا

لێرەدا سەرنج دەدەینە واتای بوونی سەرۆک جاشەکان بۆ تاوانی گەلکوژی ئەنفال، چۆنیەتی تاوانباریان لە دادگادا، هەروەها لێکدانەوە و بیانووەکان لە دیدی تایبەتی دژ بەیەکەوە. (درێژەی زیاتر…)

 
© KadirShorsh