پارتی داد و گه‌شه‌پێدان وه‌کو که‌مالیسته‌کان به‌رامبه‌ر به‌کورد ڕاستره‌و و ڕاسیسته
شاخه‌وان شۆڕش
تةوةرةى رِوَذنامةى نيَوةند
ميَذوويةكى دوور لة ئيمثراتؤرييةتى عوسمانييةوة بوَ ثارتى داد و طةشةثيَدان
كيَشةى كورد بةرةو كوىَ
ئا : ئاسوَ
ث1:كيَشةى كورد ئةو كيَشة هةلثةسيَردراوةية كة بؤتة قةيرانيَكى سياسى طةورة بؤ توركيا ، تاوةكو ئيَستا بالَى سةربازيى توركيا و شؤظيَنييةكان كة خاوةن كاريطةريى طةورةن لةسةر سياسةتى ئةو ولاَتة كيَشةى كورد بة تيروَر دةناسيَت ، لةبةرامبةر دا ثارتى داد وطةشةثيَدان كةثارتيَكى ئيسلاميية ئيَستا سةرؤكايةتى ثةرِلةمان وحكومةت دةكةن باس لة ضارةسةركردنى كيَشةى كورد دةكةن بةرِيَطاضارةى دبلوَماسى و ئاشتييانة. ثرسياريَك كة ليَرةدا ديَتة ثيَش ئةوةية ئايا ثارتى داد‌و طةشة ثيَدان تواناى ضارةسةركردنى كيَشةى كوردى هةية لة كاتيَكدا بالَى سةر بازيى و ثارتة توندرِةوةكانى تري توركيا بةهةموو شيَوةيةك هةر جوَرة ضارةسةريَكى كيَشةى كورد رِةت دةكةنةوة؟
شاخه‌وان: پارته ڕاستڕه‌وه تووندره‌وه‌کانی تورکیا و ژه‌نه‌راله‌کانی تورکیا، په‌یره‌وی ئه‌و ڕه‌وته ده‌که‌ن که که‌مالیزم دایڕشت. ئه‌و ڕه‌وته‌ی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی مسته‌فا که‌مال دارشترا و پیاده‌کرا. ئه‌و ڕه‌وته‌ش کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو مرۆڤێکی تورک له تورکیادا که‌م یا زۆر نواندووه. جگه له پارته راستره‌وه تۆخه‌کان خه‌ڵکی دیکه زۆرن هه‌مان بیروباوه‌ری دژه کوردانه له خۆیان ده‌گرن، بۆیه تورکه‌کان زۆریان که‌وتوونه ژێر کاریگه‌ری ڕاستره‌وانه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی که‌مالیزم. سه‌باره‌ت به ره‌وتی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و چاره‌سه‌ریان بۆ دۆزی کورد، تا ئێستا جگه له دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و متیۆده دژه کوردانه‌یه‌ی که تورکیا تا ئێستا پیاده‌ی کردووه، شتێکی جیاوازیان پیشان نه‌داوه، نازانم چاره‌سه‌ر له کوێی ئه‌و ره‌وته راسیستیه‌دا هه‌یه. بۆیه من هیچ رووناکیه‌ک له پۆلیتیکی ئه‌و ئیسلامییه ده‌سه‌ڵاتدارانه نابینم، جگه له په‌یره‌وی که‌مالیزم و ره‌گه‌زپه‌رستی سه‌باره‌ت به دۆزی کورد. پ.د.گ. وه‌کو پارته ڕاستره‌وه‌کان ڕاستره‌وه و دژه کورده.
ث2: لة سةرهةلَدانى طرذييةكانى ئةم دواييةى نيَوان توركياو كوردستان،سةركردايةتى سياسى هةريَمى كوردستان لة ليَدوانةكانياندا طةشبين بوون بةوةى دةولَةتى توركيا بة سةروَكايةتى رِةجةب تةيب ئةردوَطان ذيرانة مامةلَة دةكات لةطةلَ رِووداوةكان بةلاَم ئةوةى كة ئيَستا رِوودةدات ثيَضةوانةى ئةو طةشبينيية بوو، ثرسيارةكةى من ئةوةية طةشبينى بةرثرسانى هةريَم بة ثارتى داد و طةشة ثيَدان لةكويَوة سةر ضاوةى طرتووة؟
شاخه‌وان: سه‌رکردایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان هه‌میشه هه‌وڵی داوه به‌رامبه‌ر تورکیا لێدوانی وا نه‌دات تورکیای پێ هه‌راسان بێت، هه‌روه‌ها ده‌ستی هاوکاری بۆ تورکیا ڕاکێشاوه، هه‌وڵی داوه زمانی هاوبه‌ش له نێوان تورکیا و ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا هه‌بێت. بۆیه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌شیان هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه بووه و له‌سه‌ر بنچینه‌ی فاکته‌ر و ڕاستیه‌کانی گۆڕه‌پان نه‌بووه. ده‌سه‌ڵاتی کوردی یه‌کلایه‌نه هه‌وڵی دڵدانه‌وه‌ی خۆی داوه و ویستوویه‌تی له‌م ڕێگه‌یه‌وه تورکیا له‌سه‌ر هێرش نه‌رم بکات و ساردی بکاته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له زۆر لایه‌ن بۆ تورکیا ڕووخاوه، به‌ڵام تورکیا هه‌رگیز ئه‌و گرنگیه ڕامیارییه‌ی به کورد نه‌داوه و ناشیه‌وێ بیدات، چونکه دان به ده‌سه‌ڵاتی کوردی نانێت و حه‌ز به بوونی ناکات. تورکیا بوونی ئه‌و نیمچه ئازادییه‌ی باشوری کوردستان به هه‌ره‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وایه‌ی خۆی ده‌بینێت به‌پیی ڕه‌وتی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه و دژه‌کوردانه‌ی که‌مالیزم. تورکیا گوێی به ده‌سه‌ڵاتی کوردی و هه‌وڵی ئه‌وان نه‌داوه، به‌ڵکو له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ له ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا و حکومه‌تی ئێراق ڕێککه‌وتووه و مه‌رجی هه‌بووه، ده‌سه‌ڵاتی کوردی گرنگی لێره‌دا پێنه‌دراوه، به‌ڵکو هه‌ندێ فه‌رمانی به‌پێی ڕێککه‌وتنه‌که ئاراسته کراوه بۆ جێبه‌جێکردن، هه‌روه‌کو ئه‌وانیش ملکه‌چی بوون. که تورکیا ده‌ستی به بۆردوومان کرد و هێرشی سنورداری سه‌ربازی بۆ دیوی ناوه‌وه‌ی باشوری کوردستان کرد، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی ڕێککه‌وتنه‌که‌دا بووه و ئه‌مه‌ریکا خۆی دژی ئه‌و هێرشانه نه‌بووه. سه‌رکردایه‌تی کوردیش نابێ له‌وه ئاگادار نه‌بن، گومانم له‌وه هه‌یه که ئه‌وان به‌وه نه‌زانن. له‌هه‌ڵبژاردنه‌که‌شدا ئه‌وان لێکدانه‌وه‌ی زۆر گه‌شبینانه و خۆشباوه‌ڕانه‌یان هه‌بوو، به‌شێوه‌یه‌ک که وه‌کو بڵێی گه‌لی کورد له باکور ڕۆژی نوێی لێ هه‌ڵاتبێ. ئه‌و جۆره لێکدانه‌وانه وه‌کو گوتم پشت به فاکته‌ره ڕاسته‌قینه‌کان نابه‌ستێ و ڕاشیونالانه ناڕوانێته ڕووداوه‌که، به‌ڵکو لایه‌ندارانه و به‌جۆرێکه که له‌گه‌ڵ ئاره‌زووه‌کانی ئه‌وان گونجاوه وایه. بۆیه سه‌یر نییه ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دات ناته‌بایه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانگوت.
ث3: بةسةركةوتنةوةى ثارتى داد‌و طةشةثيَدان لة هةلَبذاردنةكانى توركيا كة رِيَذةيةكى زوَر كورد لةو ولاَتة دةنطى بؤداون و نزيك بة 75 كورسى لة ثةرِلةمانى توركيا لةسةر ليستى ثارتى داد وطةشةثيَدان لةكوردةكان ثيَكهاتووة،ئةمةش هةلَويَستى سياسى كوردستاني دابةشكردووة.سةر كردايةتى كوردستان لةباشوور ثيَيانواية ثارتى داد ثرِوَذةى ثيَية بوَ ضارةسةركردنى كيَشةى كورد لةتوركيا،لةبةرامبةريشدا سةركردةكانى كوردي باكوور لة ثارتى كريَكارانى كوردستان ((pkkو ثارتى طوَمةلَطةى ديموكراتى كة خاوةنى راستةقينةى كيَشةكةن لةطةلَ توركيا ئةو دةنطؤيانة رِةت دةكةنةوة كة ثارتى داد و طةشة ثيَدان هيض ثرِوَذةيةكى ثيَبيَت بؤ ضارةسةرى كيَشةى كورد.ئةم دوو هةلَويَستة سياسيية ضوَن دةخويََنيتةوة؟
شاخه‌وان: وه‌کو گوتم پارتی داد و گه‌شه‌پێدان وه‌کو که‌مالیسته‌کان به‌رامبه‌ر به‌کورد ڕاستره‌و و ڕاسیسته، کار و کرده دژه کوردیه‌کانی به‌ڵگه‌ی ئه‌و ڕاستیه‌ن، بۆنمونه ڕاونان، گرتن، قه‌ده‌غه‌کردن و تیرۆرکردن، ڕاسیسزم، نکۆلیکردنی ئازادی کورده‌کان که به‌ر له هاتنی ئه‌وان ڕوویان ده‌دا ئێستاش درێژه‌یان هه‌یه.
ده‌نگی زۆر له کورده‌کانی باکور بۆ پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له هه‌ڵبژاردندا چووه، هۆکه‌ی بۆئه‌وه ناگه‌ڕێته‌وه که گوایه پ.د.گ چاره‌سه‌ری بۆ کێشه‌ی کورد پێیه، به‌ڵکو یه‌که‌م، له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت واپێده‌چی ئه‌و خه‌ڵکه پ.د.گ یان پێ له پارته‌کانی دیکه باشتر بووه و به ئه‌لته‌رناتیڤێکی گونجاویان زانیووه. دووه‌م، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و پارته پارتێکی ئیسلامییه و بیرباوه‌ڕی ئیسلام وه‌کو ئایدۆلۆژیا له بواره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا په‌یره‌و ده‌کات. خه‌ڵکی باکوری کوردستان به‌شێکی زۆریان به تایبه‌تی کورده عه‌له‌ویه‌کان ئایینپه‌رستن و ئایینی ئیسلام گرنگی لای ئه‌وان زۆره، بۆیه پشتگیری ئه‌و پارته ئیسلامیه‌یان پێ له پارته‌کانی دیکه و بگره کاندیده کورده دیموکراسیخوازه‌کان باشتر بوو. دیاره نابێ ئاستی که‌مهوشیاری کورده‌کانی باکور له گه‌لێ ناوچه‌دا له یاد بکه‌ین. کورده‌کانی باکور و ناوچه‌که‌یان ژێرده‌سته‌ی کۆلۆنیالیستی ناوچه‌یین و به به‌رنامه به دواکه‌وتوویی هێڵدراونه‌ته‌وه و سامانی ناوچه‌که‌یان بۆ ناوه‌ند ده‌بردرێت، ئه‌وه‌ش هه‌ژاری و دواکه‌وتوویی دروست کردووه.
هه‌ر کوردێک بیر له چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد بکاته‌وه و له کێشه‌که بگات، ده‌نگ ده‌داته کاندیده کورده‌کان که گۆتن له‌سه‌ر مافی کورد ده‌که‌ن. گومانیش له‌وه‌دا نییه که کورده‌کانی سه‌ر به پ.د.گ. له ناو خه‌ڵکی کوردستاندا به‌ڵێنی باشترکردنی گوزه‌ران و ژیانی کورده‌کانی ناوچه‌که‌یان داوه و بڵاوکردۆته‌وه. بیروباوه‌ڕی ئیسلامی زیانی به دۆزی کورد له‌و به‌شه‌دا گه‌یاندووه و خه‌ڵکی له‌م بابه‌ته نه‌ته‌وایه‌تییه دوورخستۆته‌وه. ئه‌و هه‌وڵه هه‌ولێکی کلاسیکیانه‌یه ئێستا پ.د.گ. په‌یره‌وی ده‌کات و بانگاشه‌ی مسوڵمانێتی و برایه‌تی موسوڵمانان له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ده‌کات، ئه‌وه‌ش کاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵک هه‌یه. له به‌رامبه‌ریدا پارته کوردیه‌کان وه‌ڵامی گونجاویان پێ نییه و نه‌یانتوانیووه سه‌رنجی خه‌ڵکی باکوری کوردستان به گونجاوی بۆ لای خۆیان راکێشن.
گوتنی گه‌شبینانه‌ی ده‌سه‌لاتی کوردی و بانگاشه‌ی باشیی پۆلیتیکی پ.د.گ په‌یوه‌ندی به نزیکیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا هه‌یه، جگه‌له‌و هۆکاره‌ی پێشتر ئاماژه‌مان بۆیکرد. پارتی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراسی ڕاست ده‌که‌ن له‌وه‌ی که ئه‌و ده‌سه‌ڵاته هیچی بۆ گه‌لی کورد پێ نییه. ئه‌وان له ناو ڕووداوه‌که ده‌ژین و باشتر له پۆلیتیکی تورکیا ئاگادارن. دیاره کرده دژه‌کوردیه‌کانی پ.د.گ له‌که‌س شاراوه نییه و رۆژانه روو ده‌ده‌ن. تورکیا له‌ژێر سه‌رکردایه‌تی گول و ئه‌ردۆگان وه‌کو پێشوو دان به بوونی کێشه‌ی کورد نانێن، دان به بوونی که‌مینه‌ی کورد نانێن، ئه‌وه‌ش له‌خۆڕا نییه، بۆ ئه‌وه‌ی که‌س گۆتن له‌سه‌ر مافی که‌مینه‌کان نه‌کات، هه‌ر که گۆتن له‌مباره‌یه‌وه کرا، ئه‌وان ده‌ڵێن ئێمه که‌مینه‌مان نییه و ئه‌و بابه‌ته ئێمه ناگرێته‌وه. ئه‌و پۆلیتیکه نکۆلی بوونی کورد ده‌کات به‌شێوه‌یه‌کی دیکه، هه‌روه‌کو نکۆلی له بوونی کێشه‌یه‌ک به ناوی کێشه‌ی کورد ده‌کات. پاشان ئه‌وانه به‌رامبه‌ر به کورد ڕاسیستن و ئه‌وه‌ش ناشارنه‌وه، ئۆ‌ردۆگان جارێکیان گوتی ئێمه دژی ئۆتۆنۆمی کوردین ئه‌گه‌ر له ئه‌رجه‌نتینیش بێت. ئه‌وه ڕاسیسزمه.
ث4:رِةخنةطران و ميَذوونووسان لةزوَريَك لة نوسينةكانياندا باس لةوة دةكةن فاكتؤري بةكارهيَناني ئاينى ئيسلام لةلايةن نةتةوة سةردةستةكانةوة رِيَطريي ثيَكهيَناوة لةبةردةم درووستبوونى دةولَةتى كورديى،هةربؤية كورد لةذيَر ضةتري دةولَةتة ئيسلامييةكاندا لةهةموو مافةكانى بيَبةشكراوة.ئايا لةساتةوةختي فةرمانرِةوايي ثارتي دادوطةشةثيَدانيشدا كة ثارتيَكى ئيسلاميية دةتوانريَت كيَشةى كورد لةو ولاَتة ضارةسةر بكريَت ياخود بة ثيَضةوانةوة ئةم ثارتةش دريَذة بةو سياسةتة دةدات كة عوسمانييةكان ثةيرِةويان دةكرد؟
شاخه‌وان: وه‌کو پێشتر ئاماژه‌م بۆ کرد، پ.د.گ هه‌مان هه‌وڵی کلاسیکیانه‌ی عوسمانیه‌کان به‌کار ده‌هێنێت، به‌ڵام به میتۆدی سه‌رده‌میانه. ئه‌وان سوود له که‌مهوشیاری و ئایینپارێزی کورده‌کان وه‌رده‌گرن و له‌م ڕێگه‌یه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن چه‌مکه ئایینی و ئیسلامیه‌کان له‌ناو خه‌ڵکدا به‌هێز بکه‌ن و وه‌ڵامی گه‌لێ پرسیاری ڕامیاریی خه‌ڵکی باکوری کوردستان له روانگه‌ی ئایینی ئیسلام بده‌نه‌وه. له روانگه‌یه‌کی ئیسلامیه‌وه بانگاشه‌ی نه‌بوونی جیاوازی له نێوان گروپه ئه‌تنی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا ده‌کرێت و هه‌موو به کۆیله‌ی خودا داده‌ندرێن، ئه‌وه‌ی ده‌بێ موسوڵمانان هه‌وڵی بۆ بده‌ن جێبه‌جێکردنی داخوازیه‌کانی خودایه، مسۆگه‌رکردنی به‌هه‌شته. به‌مجۆره له لایه‌ن که‌سی ئایینپارێزه‌وه مافی نه‌ته‌وه‌یی بابه‌تێکی دونیاییه و له نرخی که‌مده‌کرێته‌وه. جگه‌له‌وه‌ی پ.د.گ گه‌شه‌پێدان وروژاندنی مافی کورد وه‌کو کارێکی دژه ئیسلامی ده‌ناسێنێ و به مه‌ترسی ئاژاوه له نێوان موسوڵماناندا پیشانی ده‌دات، ئارگومێنتی سه‌رده‌می عوسمانی و ملکه‌چی گه‌لی کورد بۆ خه‌لیفه به نمونه‌ی باش و درێژه‌ی ئه‌و ترادیشیۆنه داده‌نێت و بانگاشه‌ی برایه‌تی موسوڵمانان ده‌کات، بۆیه وروژاندنی مافی کورد به جیاخوازی و به دژی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی تورکیا ده‌ناسێت، مۆری خۆفرۆشی و ناپاکی له‌هه‌ر که‌سێک ده‌دات ئه‌و بابه‌ته بوروژێنێت. وه‌کو گوترا گه‌لی کورد له‌باکور له ژێرده‌ستیدا ده‌ژی و له لایه‌ن به‌هێزترین کۆلۆنیالیستی ناوچه‌یی ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه، سه‌رچاوه‌ی کار، ژیان و گوزه‌ران هه‌مووی له چنگی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دایه، بۆیه مانه‌وه گرنگی هه‌ره‌له‌پێشی ئه‌و خه‌ڵکه‌یه و هه‌ر که‌سه به ناچاری ده‌بێ بیر له قووتی ژیانی رۆژانه‌ی بکاته‌وه، ئه‌وه‌ش کاریگه‌ری له‌سه‌ر هوڵوێستی رامیاری خه‌ڵک بێگومان ده‌بێت. مه‌ترسی دروستکردن له‌سه‌ر کار و قووتی ژیان له‌به‌ر هه‌لوێستی رامیاریی، واده‌کات خه‌ڵک چاوپۆشی له ناره‌وایه‌تیه‌کان بکات و ئه‌وه بکات که ده‌سه‌ڵات گه‌ره‌کیه‌تی. ئه‌وه کاریگه‌ری له ناو گه‌لێکدا زیاتره که سه‌دان ساڵه ژێرده‌سته‌ی تورکن.
ئایینی ئیسلام وه‌کو ئایدۆلۆژیا له لایه‌ن پ.د.گ سه‌یری ده‌کرێت، هه‌رچه‌نده ئه‌و پارته بانگاشه‌ی میانڕه‌وی خۆی ده‌کات و خۆی به تووندره و نازانێت، ئه‌وان جۆرێکن له ئیسلامیسته‌کان و پیاده‌ی جۆرێکی ئیسلامیزم ده‌که‌ن. ئه‌و بیروباوه‌ره تۆتالیتارییه و گشتگیره، هه‌وڵ ده‌دات لایه‌نه دژ و ناته‌باکان په‌کبخات یا بێکه‌ڵکی بکات. وه‌کو گوترا بانگاشه‌ی یه‌کسانی و برایه‌تی موسوڵمانان ده‌کات، سنوری ئه‌تنی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌به‌زێنێت، به‌جۆرێک که به‌ها سه‌رتاسه‌ریه‌که و گشتگیره‌که له به‌های ناوچه‌یی و تایبه‌تی به‌رزتر ده‌گرێت و ده‌یسه‌پێنێت. ئه‌و بیر و هزره له هه‌ناوی ئیسلامیزم به هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێر ده‌سته‌دا نییه که داوای مافی نه‌ته‌وایه‌تی و خۆ جوداکردنه‌وه له وڵاتێک‌دا ده‌کات که ده‌سه‌لاتدارانی هه‌ڵگری ئه‌و بروا گشتگیره‌ن، هه‌روه‌ها به هزری ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی ناسیونالیزمی تورکی گۆشکراون.